سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نادیا موراد كرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ناديا موراد، چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى و سه‌رۆكى ڕێكخراوى “ده‌ستپێشخه‌ريى ناديا” كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/تشرینی یەكەم/ 2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نادیا موراد كرد، له‌ ديدارێكدا دۆخى ئێزدييان و پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ ئێزدييه‌كان له‌ كه‌مپه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر زێدى خۆيان ‌له‌ شه‌نگال و ناوچه‌كه‌، ڕۆڵى ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى ئێزدييان و ڕێوڕه‌سمى دوێنێی كردنه‌وه‌ى مۆنۆمێنتى قوربانييانى ئێزدييان له‌ شه‌نگال تاوتوێ كرد.

هەر لەو دیدارەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌بوونى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كانى ئێزدييان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره‌ ئێزدييه‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانيان، هه‌روه‌ها باسيان له‌ ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و چۆنيه‌تيى هاوكاريكاردنيان كرد و سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان كرد كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت يارمه‌تيى ئێزدييان ده‌ده‌ن.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمى دوێنێى ياده‌وه‌ريى قوربانييانى ئێزدى، جه‌ختى له‌ گرنگيى به‌دۆكيوومێنتكردنى تاوانه‌كانى داعش به‌رامبه‌ر به‌ ئێزدييان و هه‌وڵدان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه كرده‌وه‌‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردن و دياريكردنى چاره‌نووسييان به‌رده‌وام ده‌بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین