سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ناجی ئه‌رگۆشی ده‌كات
نوچەنێت
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى نووسه‌ر و میدیاكار و تێکۆشه‌ری دیار خوالێخۆشبوو ناجی ئه‌رگۆشی كرد كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە (29/تشرینی یەكەم/ 2023) سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى به كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ڕاگه‌یاند و خه‌بات و قوربانیدانی خوالێخۆشبوو و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی له شۆڕشه‌كانی ڕزگاریی كوردستاندا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هيواى خواست يه‌زدانى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌نديى و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment