سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق لەهەولێر کۆبوونەوە، هەردوولا جەخت لە برەودانى پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا دەکەنەوە.

ڕۆژى چوارشەممە (یەکەم/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژی ئه‌مه‌ریكى ـ عێراقیدا‌ تاوتوێ كرا" هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش و گرنگیى پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ ته‌واوى عیراق" كرده‌وه‌.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ب كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه"‌ به‌گشتى خرایه‌ به‌ر باس

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین