كازمى: سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌بێته هۆى بنیاتنانى متمانه و نیشاندانى نیازپاكى
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى نیسان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كرد و كۆمه‌ڵێك دیدارى گرنگى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى ئه‌نجام دا.
یه‌كه‌م دیدارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو، له دیداره‌كه باس له چه‌ندان ته‌وه‌رى گرنگى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵ كراوه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا كازمى ستایشى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى كردووه و گوتوویه‌تى، "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك په‌یامى دروست بۆ ته‌واوى عێراقییه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى بنیاتنانى متمانه و نیشاندانى نیازپاكییه، گیانى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیش له هه‌موو بواره‌كاندا هان ده‌دات له‌پێناو به‌رژوه‌ندیى وڵات‌دا، ئاماژه‌ى به سه‌ردانى داهاتوویشى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد".
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا، هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تاوان و هاريكاريى هه‌ردوولا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ته‌ندروستى و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڤيد_19 و زيادبوونى ژماره و ڕێژه‌ى تووشبوون به په‌تاكه و هه‌وڵه‌كان بۆ دابينكردنى خزمه‌تگوزرايى ته‌ندورستى و پێكوته، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى دامه‌زراندنى ميكانيزمه ده‌ستوورييه ناوخۆيييه‌كانى كرد و ئاماژه‌ى به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى دادگاى فيدراڵى و تێپه‌راندنى ياساى بو‌دجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا و هيواى خواست به وردى جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى دادگه‌رى له دابه‌شكردنى سامانه‌كاندا، پابه‌ندى پێوه بكرێت.
به‌ڕێز كازمى هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێويستيى تۆكمه‌كردنى هاريكاريى ئه‌منيى نێوان به‌غدا و هه‌ولێرى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه سه‌قامگيريى ناوخۆيى دابين بكات و ڕێ له هه‌ر بۆشايييه‌كى ئه‌منى بگرێت كه تيرۆر و تاوانى ڕێكخراو بيقۆزێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك په‌يامى دروست بۆ ته‌واوى عێراقييه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى بنياتنانى متمانه و نيشاندانى نيازپاكييه، گيانى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيش له هه‌موو بواره‌كاندا هان ده‌دات له‌پێناو به‌رژوه‌نديى وڵات‌دا، ئاماژه‌ى به سه‌ردانى داهاتوويشى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى به‌غدا ده‌ربڕى و باسى له هه‌وڵه سياسى و ديپلۆماسى و ئابوورييه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى ڕابردووى عێراق و سه‌ردان و ديداركانى به‌ڕێز كازمى، پێگه‌ى عێراقى خسته‌وه به‌رچاو و ڕۆڵى ئاساييى وڵاتى له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر په‌يڕه‌وكردنى دانايى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاريكاريى ئه‌منى و به‌ره‌وپێشبردنى به پێويست له قه‌ڵه‌م دا، هه‌موو پشتگيرييه‌كيشى بۆ حكوومه‌تى فيدراڵ و تۆكمه‌كردنى پێگه‌ى ده‌وڵه‌ت دووپات كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك بتوانێت به‌ره‌نگارى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ڕێگه بۆ سه‌قامگيريى زياتر و پێشكه‌وتنى عێراق خۆش ده‌كات.
بارودۆخى ئێستاى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆڤيد_19 و كاريگه‌رييه‌كانى، پرۆسه‌ى كوتان و ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى هاوكارى و پێكه‌وه‌كردنى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر كرده‌وه و هيوايان خواست په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراق سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبه‌جێ بكرێت. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ميكانيزمێكى كارا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و پشتگيريى هاوپه‌يمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش پێويسته و ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چواچێوه‌ى سيستمى فيدراڵيدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان پێكه‌وه كار بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه بكات، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment