دژە تیرۆرى کوردستان: لە رانیە بەهۆى بۆردوومانى چوار کەس بوونى قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

سوپاى تورکیا گوندێکى سنوورى رانیە بە درۆن بۆردوومان دەکات، بەپێى ڕاگەیێندراوى دژە تیرۆرى کوردستان چوار کەس بوونەتە قوربانى.

ڕۆژى دووشەممە (شەشى تشرینى دووەم/2023) دژە تیرۆرى کوردستان بڵاویکردەوە،  "لە ڕانیە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکدار کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون."

دژە تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:15ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گوندی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە، دوو چەکداری پەکەکە کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون."

لەرامبەردا تەها محەممەد، گوتەبێژی تەندروستی راپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی رانیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین