وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: موڵه‌ت و زه‌ویمان به‌ هیچ به‌نزیخانه‌یه‌ك نه‌داوه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌واڵى پێدانى مۆڵه‌ت و زه‌وى به‌ به‌نزیخانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ له‌ساڵى 2018 وه‌ تا ئێستا هیچ مۆڵه‌تێك نه‌دراوه‌.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى پێدانى مۆڵه‌ت و زه‌وى به‌ به‌نزیخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى نیسان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌ى داوه‌ و تێیدا هاتووه‌، "مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە، لە ساڵی ٢٠١٨وە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیراندایە و لەوساوە تا ئێستا هیچ مۆڵەتێکی دانانی بەنزینخانە نەدراوە"

ده‌قى روونكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى:

لە چەند پەیج و ماڵپەڕێكی ئینتەرنێتدا، هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە پێدانی بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بڵاو کراوەتەوە.
بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ مۆڵەتێک و تەرخانکردنێکی زەوی لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە نەدراوە.
مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە، لە ساڵی ٢٠١٨وە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیراندایە و لەوساوە تا ئێستا هیچ مۆڵەتێکی دانانی بەنزینخانە نەدراوە.
لە کابینەی نۆیەمیش لە تەمووزی ٢٠١٩وە  بە بڕواوە دەیڵێین هیچ مۆڵەتێک نەدراوە، چونکە ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی یاسایی و ئەندازیاری، کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بەنزینخانە دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونی، بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەندرێت.
وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانەش بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخانکردن نییە، بەڵکوو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوەکە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە.
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
10ی نیسانی2021

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین