مەسرور بارزانى دوو نامەى فەرمى بۆ محەمەد شیاع سوودانى دەنێرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، مەسرور بارزانى دوو نامەى فەرمى بۆ سوودانى ناردووە و دەڵێت، جەختى لەناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەکاتى خۆیدا کردۆتەوە.

ڕۆژى چوارشەممە (هەشتى تشرینى دووەم/2023) ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، رایگەیاند، "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو نامەی فەرمی لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە".

لەبارەى نامەى یەکەمى مەسرور بارزانییەوە، ئومێد سەباح دەڵێت، "داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، مووچەی ئەو سێ مانگەی لەمساڵدا ماون، بە قەرز یان هەر شێوەیەکی دیکە بێت، لەکاتی خۆیدا بگاتە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران فەراهەم بکرێت".

هەروەها لەنامەى دووەمدا، سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم بۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژە بەوە دەکات، کە (15) ڕۆژ پێش ئێستا نێردراوە و تێیدا، "بۆچوونی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنیەتی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە بابەتەکانی دیکە خراوەتەڕوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین