سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
نوچەنێت:
ڕۆژى هەینى (10/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستیڤن چارڵس هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
لەڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەریتانیا لەعێراق، دوایین کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له "گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌یان به سه‌ردانى دوێنێى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له كاریگه‌رى و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا "هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق ببێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزییه‌كان."
هەروەها سەبارەت بە هێزەکانى هاوپەیمانان لەعێراق و پاراستنیان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment