ئاسایشى سلێمانى پێنج گرووپى تیرۆرستى ده‌ستگیر ده‌كات کوردستانی

نوچه‌ نێت

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێنج گروپ و تاقمی تیرۆریستی داعش لە هەرێم ئاشکرادەکەن و ئەندامەکانیان دەستگیردەکات، سێ ئەمیریش دەستگیردەکرێت و شکست بەمەرامەکانیان دەهێنرێت کە پیلانیان دانابوو لەچەندین شاری هەرێم کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى (17/ تشرینى دووه‌م/ 2023) ئاسایشى سلێمانى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌، له‌ به‌سَكى ئه‌و راگه‌ێندراوه‌ هاتووه‌، لەبەرئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێری دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان زانیاری سەرەتایی دەست هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم کەوت کە تیرۆریستانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی لەچەند شار و ناوچەیەکی جیاجیا پاش رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەریەک لەشارەکانی (سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ) ژوری ئۆپەراسیۆن پێکهێنرا و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکانی تیرۆریستانی داعش,

ئاسایشى سلێمانى ده‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، “سەرئەنجام پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوام و شەونخونی هێزەکانمان پشت بەستوو بە بەڵگە و زانیاری وردیان لەسەر شانە نەنستوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستکەوت، تەواوی جموجۆڵەکانیان لە شارەکانی هەرێم خرانە ژێر چاوێری ووردەوە و دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران.”

لە دەیان ئۆپەراسیۆندا پەنجا و پێنج ( 55) تیرۆریست کە ئەندامی تۆڕ و گرووپە نەنستووەکانی داعش بوون لە (کەرکوک ، سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، سەیدسادق ، شارەزوور ، پێنجوێن) دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی هەرەتاوانبارن.

ئاسایشى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراوه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كان له‌ كات و شوێنى جیاواز بووه‌,

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ئاشایشى سلێمانى ئه‌و گرووپه‌ تیرۆستانه‌ لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە وەرگرتووە ، پەیوەندیان لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری چەکداری داعش بەستووە، مەرامیان بوو گروپەکانیان فراوانبکەن ، لە ئامادەکاریشدابوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و پەیداکردنی چەک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین