سەرۆکی هەرێم له‌ كۆربه‌ندى ئاشتى باس له‌ ره‌وشى كوردستان و ناوچه‌كه‌ ده‌كات کوردستانی

نوچه‌ نێت

ئه‌مرۆ كۆڕبه‌ندى كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات، لە پانێلى پێنجه‌م سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەکات.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (20/ تشرینى دووه‌م/ 2023) كۆربه‌ندى ئاشتى ده‌ستى به‌كاره‌كانى ده‌كات، كه‌ بریاره‌ ئه‌مرۆ لە سەرەتای کۆڕبەندەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بۆردی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک وتارێك پێشکەش ده‌كات
هه‌ر ئه‌مڕۆ هەر یەک لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتار پێشکەش دەکەن.
سه‌باره‌ت به‌ پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و داهاتووی عێراق لە قوباد تاڵەبانی، جینین هێنیس پلاسخارت، قاسم ئەعرەجی، کۆلۆنێل جوێل رایبورن و د. عادل باخەوان، قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌كه‌ن.
کۆڕبەندی مێپس، کە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکخراوە، زیاتر لە (300) سەرکردە، سیاسەتمەدار و ئەکادیمی و پسۆڕ لە بوارە ئابووری و ئاسایش لە (80) وڵات بەشداری دەکەن، لە چەندین پانێلدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین