پەیامێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە لەبارەى گەڕانەوەى وەزیرى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە دەستبەکاربوونەوەى وەزیرى پێشمەرگە  ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، "هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه‌ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه."

ئەمڕۆ دووشەممە (27/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشوازى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ "بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین."

 

دەقی راگەیێندراوەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

 ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

 پێشوازى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه‌ و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لێده‌كه‌ین.

 دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارییه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى وا ده‌خوازێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌كێتى، ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوانیان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بین.

 نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/11/27

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین