سه‌رۆك نێچيرڤان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (COP28)دا كرد کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ شارى دوبه‌ى له‌ ئيمارت، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لووتكه‌ى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (یەک/ کانوونى دووەم/ 2023) سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشدارى لە کۆنفراسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانى کەشوهەواکرد، لەو بەشدارییە چاوى بە چەندین سەرۆکى وڵاتان کەوت.

ئێوارەى ئەمڕۆش سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ و ميوانانى كۆنفرانس، له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌شدار بوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زايد بۆ به‌رده‌وامى) كه‌ خه‌ڵاتێكى جيهانيى پێشه‌نگه‌ له‌ ئيمارات و ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و كۆمپانيا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه‌ ئاماده‌ييانه‌ى بيرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانه‌ن له‌ بوارى كه‌شوهه‌وادا كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵيان داوه‌ و توانيويانه‌ بيسه‌لمێنن كه‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه‌ بۆ كێشه‌ و لێكه‌وته‌كانى زيادبوونى ڕێژه‌ى دانشتووان بدۆزرێته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريى خراپ به‌سه‌ر ژينگه‌وه‌ جێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین