حكومەتى هەرێم: پێویستە حکومەتى عێراق کۆتایی بە نادادیی بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێم بهێنێت
نوچەنێت:
ڕۆژى چوارشەممە (شەشى کانوونى یەکەم/2023) بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە بڕگەى یەمەم گفتوگۆ لهبارەی دوا پێشهاتەکانی بەشەبودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان كرا لە دوا سەردانی شاندی دانوستانکارى هەرێم بۆ بەغدا لە حەفتەی ڕابردوودا خرایەڕوو.
حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، شاندی دانوستانکار ئاماژەیان بەوە دا کە لە دانوستانەکانی ئەم دواییە، "ئەوەی بۆ شاندی هەرێم خراوەتەڕوو، چارەسەری بنەڕەتی ئەم بابەتە و کێشەی مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناکات کە مانگانە 944 ملیار دینارە و بۆ ساڵێکی دارایی زیاتر لە 11 ترلیۆن دینارە، بۆیە ئەوەی بەغدا دەیکات، پێشێلکردنێکی ئاشکرا و بێ پاساوی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانە."
هاوكات لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدرال کرد، "کە لە نزیکترین دەرفەتدا، پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکات و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات بە ئاڕاستەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەک لە خشتەکانی یاسای بودجە هاتووە دوور لە پێوەری خەرجی فیعلی و ناکۆکیی نەوتی و داهاتی نانەوتی."
هەروەها حکومەتى داواشیکرد، "پێویستە هەموو لایەنە سیاسییە پێکهێنەرەکانی کابینەی محەمەد شیاع سودانی، پشتیوانی پڕۆژە هەمواری یاسای بودجە بن تا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەكانیان لەکاتی خۆیدا وەربگرن و چیتر ناعەدالەتی بەرانبەر مووچەخۆرانی هەرێم نەکرێت و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و یاسای بوجەدا، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە مووچەکان بدرێن."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر حکومەتی فیدڕاڵی جێبەجێکردووە و دەستەی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریى دارایی فیدڕاڵ و هەرێم، وردبینی و پێداچوونەوەیان بۆ سەرجەم داهات وخەرجییەکان و میلاکی وەزیفیی هەرێم كردووە، جیا لەوەش، هەرێم پابەندیی نەوتی خۆی بەرامنبەر وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە لە ڕێگەی ڕادەستکردنی نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، بەڵام حکومەتی فیدراڵ هیچ بڕە پارەیەکی بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان خەرج نەکردووە، بۆیە هیچ بەهانەیەک بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نەماوە کە شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەکات و ئێمە حکومەتی فیدراڵ بە تاکە بەرپرسی دواخستنی مووچەکان دەزانین و داوا دەکەین چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوا نەخەن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment