سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌دواداچوون بۆ ڕووداوى ئاگرتنەوەکەى سۆران ده‌كات
نوچەنێت:
شەوى هەینى (هەشتى کانوونى یەکەم/2023) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، "به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانه‌یه‌كى سۆران كرد كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له نیشته‌جێبووانى گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست و ئاماده‌یى نیشان دا بۆ هه‌ر یارمه‌تى و هاوكارییه‌كى پێویستى برینداران و به‌ركه‌وتووان."
هاوکات سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى "ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى وا دڵته‌زێن دووباره نه‌بنه‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment