سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ئاڵاى كوردستان هێماى ئاواتى هاوبه‌شمانه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (17/کانوونى یەکەم/2023) له ڕۆژى ئاڵاى كوردستاندا، له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداریى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێوڕه‌سمى هه‌ڵدانى ئاڵاى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کەشێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وتارێکى پێشکەشکرد و گوتى، "ئاڵاى كوردستان، تابلۆیەکى ڕه‌نگینه، بە خوێنی شەهیدان و بە ویستی تێکوشان و پێکەوەژیانی هەموو ئەوانه‌ى کوردستان بە ماڵ و نیشتمانی خۆیان دەزانن، نەخشێندراوە."
دەقى وتارى سەرۆک نێچیرڤان بارززانى، لەڕۆژى هەڵدانى ئاڵاى کوردستان:
کەسوکاری خۆشه‌ویست و سه‌ربه‌رزى شەهیدان،
پێشمەرگە قاره‌مانه‌كان،
هێزه‌كانى ناوخۆ، پارێزه‌رانى ئه‌زموونه‌كه‌مان
كوردستانییانى ئازیز لێره و له هه‌ر شوێنێكى جیهان بن،
ڕۆژی ئاڵاتان لێ پیرۆز بێت..
له ڕۆژى پیرۆزى ئاڵای کوردستاندا کە ئاڵاکەمان بەرز دەکەینەوە، با هەر شەکانەوەیەکی لە به‌رزاییدا، هێزی بەردەوامیی و پێکەوەییی گەلەکەمان، به بیرمان بهێنێته‌وه.
ئاڵاى كوردستان، تابلۆیەکى ڕه‌نگینه، بە خوێنی شەهیدان و بە ویستی تێکوشان و پێکەوەژیانی هەموو ئەوانه‌ى کوردستان بە ماڵ و نیشتمانی خۆیان دەزانن، نەخشێندراوە.
با ڕەنگەکانی ئاڵاكەمان لە دەروونی ئێمەدا، ویست و بەها باڵاکان وەئاگا بهێنن. ڕەنگی سپی، ویستی دادپەروەری و ئاشتی و پێکەوەژیانە. ڕەنگی سەوز، ویستی ژیانەوە و بەردەوامی و تێکۆشانە. ڕەنگی سوور، ویستی بەرخودان و بەرەنگاربوونەوە و پیرۆزیی خوێنی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستانە. با خۆری زەردی سەر ئاڵاکەمان، ببێتە هەوێنی هیوا و ئاوات و ئومێدمان، بۆ گەیشتن بە مافی چارەیخۆنووسین.
ئەم ئاڵایە، لەگەڵ ئەوەدا کە ئاماژەیە بۆ یەک نیشتمان، یەک به یەکی دڵانى ئەم نیشتمانەش لە هەركوێ بن بە كورد و بە هەموو پێكهاتەكانی ترەوە پێکەوە دەبەستێتەوە. بۆیە با بەرزکردنەوەی ئاڵا لەمڕۆدا، ئەو پەیمانەش لە دەروونماندا نوێ بکاتەوە کە دووبەرەکی تێپەڕێنین، ڕێزی جیاوازییەکانمان بگرین و پێکەوە نەتەوەیەک بنیاد بنێین کە ببێتە جێی ئومێدی هەموو ئەوانەی كە لە كوردستاندا دەژین. كوردستان ببێتە ماڵی پێکەوەژیان، ببێتە نموونەی لێبوردەیی لەنێو گەلانی ناوچەکە و لە جیهاندا.
ئاڵاکەمان هێمای ئاواتی هاوبەشمانە، هێمای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان و سەرکەوتنمانە بەسەر بەربەستەکاندا. هێمای بەڵێنمانه بۆ هێنانەدی داهاتوویه‌كى ڕووناکتر بۆ هەموومان.
كاتێك ئاڵا لە ئاسمانی بێ سنووردا هەڵدەکەین، با لەگەڵیدا ورەمان بەرز ببێتەوە. با هەموو ئەو توانا بێ سنوورانە به بیرمان بهێنێته‌وه كه له تێکۆشانی پێکەوەییماندا هەن.
با ئەو شکۆیەی ئەمڕۆ هەستی پێدەکەین، هانمان بدات بۆ ئامانجی باڵاتر، بۆ دەسکەوتی گەورەتر، بۆ گیانی پێکەوەیی و سۆزی هاوبەش، بۆ خۆشەویستیی هاوبەشی وڵات و هەموو ئەوانەی كە لە كوردستاندا دەژین. لەژێر ئەم چەترە کۆکەرەوەدا کە سیمبولی ناسنامه‌ى هاوبەشیمانە، با پێکەوە بەرەوەپێش بڕۆین، بەهێزتر و به‌گوڕتر، بۆ ئەوەی مەزنیی نەتەوەکەمان لەسەر لاپه‌ڕه‌كانى مێژوو تۆمار بکەین.
لەم ڕۆژەدا سڵاو له گیانى پیرۆزى هەموو ئه‌و نه‌مرانه‌ى له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م ئاڵایه‌دا بۆ ئازادى گیانیان به‌خشى.
سڵاو لەو تێكۆشەرانەی كە لەژێر ئەم ئاڵایەدا هەموو هەوڵێكیان دا بۆ ئەوەی خەونی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بهێتە دی. سڵاو لەو تێكۆشەرانە، لەو پێشمەرگە قارەمانانە كە تا ئێستاش بۆ سەرفرازی، بۆ ئارامیی وڵات هەوڵ دەدەن و لە تێكۆشان نەوەستاون.
سڵاو له هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م ئاڵایه‌دا تێده‌كۆشن و كار ده‌كه‌ن بۆ داهاتوویه‌كى باشتر بۆ وڵاتەكەمان.
هەموومان پێكەوە ئەمڕۆ دەڵێین:
بەرز و شەکاوە بێ ئاڵاکەمان
هەر سەرفراز بێ کوردستان
ئێوەش هەموو لایەكتان بە خێر بێن.
زۆر سوپاس.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment