سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی هیندستان لە هەولێر دەكات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعوود بارزانى لە سەلاحەدین پێشوازی لە مادان گۆپال كونسوڵی هیندستان لە شاری هەولێر كرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخى سیاسیى عێراق و ناوچەکە کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/ كانوونى یەکەم / 2023) سەرۆک بارزانى پێشوازى لە کونسوڵى هیندستان کرد، لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و ئەو بوارانە كرا كە دەكرێ لە برەودانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هیندستان كاری لەسەر بكرێت. كونسوڵی هیندستان لە هەولێر، خوازیاری ئەوە بوو كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە بواری پێگەیاندنی توانای مرۆیی و كوولتوری و تەكنەلۆژیا و پزیشكی پەرەی پێ بدرێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ سەركردە گەورەكانی هیندستان وەك گاندی و نەهرۆ كە ڕۆڵیان هەبووە لە پاڵپشتیكردنی گەلانی مەزلووم و ئاشتی و تەبایی لە جیهان و ڕایگەیاند گەلی كوردستان ڕێزێكی تایبەتیان بۆ گەلی هیندستان و كولتووری فرەیی و پێكەوەژیانی هیندستان هەیە. لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی كورتەیەكی لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان خستەڕوو و كونسوڵی هیندستانیش ڕۆڵ و خەباتی پێشمەرگە و گەلی كوردستانی لەپێناو ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین