نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆتاییهات دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، کۆتایی بە نۆیەمین کۆنگرەی خۆی هێنا و لە دووەم رۆژی کۆنگرەدا ستافی مەکتەبی سکرتاریەت هەڵبژێردرا.

رۆژی ھەینی (22/12/2023) لە دووەم رۆژی کۆنگرەدا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کارەکانی خۆی تەواوکردو (زیبا تەھا)ی وەکو سکرتێری نوێی رێخکراوەکە ھەڵبژارد. 

ناسک سەعید بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی نوچە گوتی: بە دروشمی هێزو توانانی ئافرەت بناغەی ئاشتی و ئابوورییە، کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدرا. پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکەم مەراسیمی کردنەوەی کۆنگرەبوو. دوای نیوەڕۆی هەمان رۆژ دەست بە کارەکانی کۆنگرەکرا. چوار لیژنە پێکهێنرا. بۆ رۆژی دووەم حەوت ئەندام و دوو یەدەگ هەڵبژێردرا. زیبا تەها بە سکرتێری یەکێتی یەکێتی ئافرەتان هەڵبژێردرا، کە پێشتر ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بوو.

کۆنگرە بە ئامانجی نوێبوونەوەو دانانی نەخشەڕێگای نوێ دەبەسترێت. بۆیە دەستکاری پەیڕەو و پڕۆگرام کرا و ناوی بەشەکان گۆڕدرا هەروەها هەیکەلی بەشی خوارەوەی ڕێکخراوەکە دەستکاریکرا. ئەمەش بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی پرسی ئافرەتانە. 

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، حەوت ئەندامی بۆ سکرتارییەتی رێکخراوەکە ھەڵبژارد، کە دوویان لە سنووری ھەولێر، دوو لە دھۆک، یەک لە سلێمانی، یەک لە کەرکووک و یەکێکیش خەڵکی سنووری شنگال بوو لە پارێزگای نەینەوا. بەمشێوەیەی خوارەوە:

زیبا تەھا، لە سنووری ھەولێر - سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان

شاناز محەمەد، لە سنووری ھەولێر - ئەندام

لیا سەیفەدین، لە سنووری سلێمانی - ئەندام

زەری نەوزاد، لە سنووری دھۆک - ئەندام

سوھام سەڵاح، لە سنووری دھۆک - ئەندام

کەژاڵ ھیدایەت، لە سنووری کەرکووک - ئەندام

دلڤین خەلەف، لە سنووری شنگال - ئەندام

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان رێکخراوێکی مرۆییە و لە بواری ئافرەتاندا لە ھەرێمی کوردستان و مەڵبەندە کوردییەکان لە جیھان کاردەکات. لە ڕێکەوتی(11/12/1952) لە شاری سلێمانی دامەزراوە. رۆژی پێنج شەممە (21/12/2023) کۆنگرەی نۆیەمی دەستیپێکرد و ئێوارەی رۆژی هەینی کۆتایی بە کارەکانی هات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین