سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەرەخۆشى لە شێخ جەمال زارى دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى سەرەخۆشى لە شێخ جەمال زارى، سەرۆکى پڕۆژەى حزبى نیشتیمانى کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (27/ كانوونى یەکەم/ 2023)  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئەلزارى، سه‌رۆكى حزبى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى ماميان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین