کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان کورسى کۆتاکانى بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاکان راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دابەشکردنى کورسى کۆتاکانى لەشەش پارێزگا وەک براوەى هەڵبژدانى ئەنجوومەنى پارێزگاکان ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ هەینى (29/ کانوونى یەکەم/ 2023) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، حەسەن سەلمان راوێژکارى یاسایى لە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە پارێزگاى بەغدا سێ کۆتا سەرکەوتوون کە هەریەک لە عامر داود ئیبراهیم، کادیدى کوردى فەیلى کورسى بەدەستهێناوە، هەروەها فائیز سەباح عەبووش ئەیوب سەمعان، مەسیحى، خەلدون فەرج جار، کاندیدى سائیبەى مەندائى.

لە پارێزگاى واست عادل محەمەد کازم، کورسى فەیلییەکانى بەدەستهێناوە، لە شارى کەرکوک ئینجیل زیا شیبا زیا بەروارى کورسى مەسیحییەکانى بردەوە.

سەبارەت بە پارێزگاى نەینەواش بەو جۆرەیە، محەمەد عارف یوسف قەمبەر، کورسى شەبەک و عیدان شیڤان شەرۆ کورسى ئێزدییەکان و رەبیع یوسف ئیلیاس کورسى مەسحییەکانى بردەوە.

لە پارێزگاى میسان ریاز عەبدولواحید شەلاکە سەعید کورسى سائیبەى مەندائى و لە پارێزگاى بەسڕا نائیل غانم عەزیز حەنا کورسى مەسحییەکانى بردەوە.

ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژرادنەکان ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى راگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین