ناتانیاهۆ: هیوادارم لەگەڵ تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر نەبینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەمەریکا راگەیاندوو و دەڵێت، "لەبارەی تورکیاوە لەگەڵ ترەمپ هاورانین."، لەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ تورکیا گووتی، "هیوادارم لەگەڵ تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر نابینەوە و من بۆ ئەمە هەوڵدەدەم."

ڕۆژی دووشەممە (2026/10/19) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، دوای هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر فرۆکەخانەیەکی سووریا کە بنکەی سەربازیی تورکیای تێدابوو خەریک بوو هەردوو وڵات ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە و ئیسرائیل بە فەرمی بوونی سوپای تورکیا لە سووریا ڕەتدەکاتەوە. لەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ تورکیا کە لەکاتێکدا ئەنقەرە پەیوەندییەکی پتەوی هەیە لەگەڵ واشنتن، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت، "لەبارەی تورکیاوە لەگەڵ ترەمپ بیر و ڕامان جیاوازە، بەڵام وەک دەیزانن پەیوەندیەکی باش لەنێوان ترەمپ و ئەردۆغان هەیە، لەکاتێکدا ترەمپ بیر لە ئەمەریکا وەکاتەوە منیش ناچارم بیر لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بکەوە."

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە کارێکی باش بووە لەگەڵ تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر نەبووینەوە و دەشڵێت، "ئێمە ئاگادارین تورکیا هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی لە سووریا فراوانتر بکات، بۆیە دەستمان بە جوولە کرد و رێگریمان لەوان کرد، هیوادارم لەگەڵ تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر نابینەوە و من بۆ ئەمە هەوڵ دەدەم."

جێگەی ئاماژە پێدانە، مانگی رابردوو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تورکیای بە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناوبردوو گووتی، ئەنقەرە دەیەوێت دەست بەسەر سووریا دابگرێت و هەموو ڕۆژێک دەیەوێت ئیسرائیل لەناو ببات. هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی هەردوو وڵات بەیەکجاری پچڕاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین