تورکیا، قەتەر، پاکستان و ئەندەنوسیا یاداشتننامەی لێکتێگەیشتنی بەدریان واژۆ کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هەریەک لە تورکیا، قەتەر، پاکستان و ئەندەنوسیا دوێنی یاداشتننامەی لێکتێگەیشتی بەدریان واژۆ کرد، لە هەمان ڕۆژ ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا ڕەزامەندی لەسەر یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تورکیا و لیبیای پەسەند کرد، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش دەڵێت، ڕۆژ دوای ڕۆژ لە ڕووی جیۆستراتیژی و جیۆپۆلەتیکی گرنگی وڵاتەکەمان لە ناوچەکە دەردەکەوێت.

ڕۆژی  پێنجشەممە (2025/10/22) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەبارەت بە ڕێککەوتنە بەرگرییەکانی تورکیا بەتایبەت ڕێککەوتنی مەککە و پەسەندکردنی یاداشتننامەی لێکتێگەیشتی لیبیا و واژۆکردنی یاداشتننامەی لێکتێگەیشتی بەدر لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "ڕۆژ دوای ڕۆژ گرنگی جیۆپۆلەتیکی جیۆستراتیژی تورکیا لە ناوچەکەمان دەردەکەوێت، بەهەموو توانامان هەوڵدەدەین لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەشداری لە بونیاتنانی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەشدار بین."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، "پەسەندکردن ڕێککەتنامەی سنووردارکردنی ناوچە دەرییایەکانی لیبیا و ڕێککەتنی بەرگریی مەککە و واژۆکردنی یاداشتننامەی لێکتێگەیشتنی بەرد بەشداریکردن و هاوکاری ستراتیژیی وڵاتەکەمانە لە ناوچە نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمەشی خستە ڕوو، کە وڵاتەکەیان لەڕێگەی توانا و بەهێزی توانای سەربازییەوە پشتیوان و هاوکاریی بەرگریی و ئەمنی وڵاتانی ناوچەکە و هاوپەیمانان دەکات. هەروەها دەشڵێت، ئامانج لەو ڕێککەوتنە دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژیی بەردەوامە لەڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژەی هاوبەش لە پیشەسازی بەرگریی لەرووی توانای سەربازیی و توێژینەوە و پەرەپێدان لەم بوارە.

هاوکات، لە پاڵ ڕێککەوتنی بەرگریی مەککە کە لەنێوان پاکستان و تورکیا و سعوودیە واژۆکراوە، دوێنێ بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگریی لە نێوان تورکیا و ئەندەنوسیا و قەتەر و پاکستان یاداشتنانمەی لێکتێگەیشتنی بەدر لە دوحە واژۆ کرا، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش رایگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنە نوێیە نیشانەی بەهێزی و دۆستایەتیی و ئامادەکاریی بۆ کارکردنی هاوبەشە لەنێوان ئەو وڵاتانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین