ترەمپ: سەرۆکی ئۆکراینا نایەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی وەک نێوەندگیر بە ئامانجی کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، دوای رێککەوتنەکەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕووسیا بۆ هێرشنەکردنە سەر دامەزراوەکانی وزە و لەوبارەیەوە دەڵێت، "زێلێنسکی هەرگیز نایەوێت کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت و ڕەنگە هەرگیز نەیهەوێت."

ڕۆژی دووشەممە (2026/10/19) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، پێشکەوتنی باش لە دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە لەبارەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی هەمیشەی. هەروەها ترەمپ رەخنە لە ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەگرێت و پێیوایە دوای رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا کە هەردوو وڵات لەمەوبەدوا هێرش نەکەنە سەر دامەزراوەکانی وزە و پێشیوایە پێشێلکردنی ئۆکراینا بە هێشکردنە سەر ئەو دامەزراوانە زیان بە کەرتی وزەی جیهان دەگەیێنێت.

سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە کە وەک نێوەندگیر هەوڵدەدات بەردەوامی بە دانوستاندنەکان بدات و نایەوێت کارێکی گەمژانەش بکات بۆ ئەوەی شاندی ڕووسیا لەسەر مێزی گفتوگۆکان دووربخاتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە دەکات کە هۆکاری سەرنەکەوتنی ڕێککەوتنەکان ئۆکراینایە و گووتیشی، "زێلێنسکی هەرگیز نایەوێت کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت و ڕەنگە هەرگیز نەیهەوێت سەرەرای ئەم هەموو پارە و هاوکاریییانەی لەلایەن بایدنەوە پێی دراوە."

سەبارەت بە هاوکاری ڕووسیا بۆ ئێران ترەمپ رایگەیاند کە، "ڕووسیا هاوکارییەکی زۆر کەمی تارانی کردووە و ڕەنگە هەر نەشیکردبێت، بەڵام من نامەوێت لەو بارەیەوە هیچ هەنگاوێک بنێم ئەگەر کەسی گەمژە دۆخەکە تێک نەدات و دەمەوێی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا بەردەوام بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین