لیبیا بۆ یۆنان: ئێوە زیاتر لە پشکی خۆتان دەوێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یاداشتی لێکتێگەیشتنی دیاریکردنی بەکارهێنانی ناوچە دەرییەکانی لە دەریای ناوەند لە نێوان تورکیا و لیبیا کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا پەسەند کرا هاوسەنگی هێز لە دەریای ناوەڕاست دەگۆرێت، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی لیبیاش رەخنە لە یۆنان دەگرێت و دەڵێت، "یۆنان رێگریی لەو یاداشتننامەیە دەگرێت چونکە لە پشکی خۆی زیاتری دەوێت."

ڕۆژی پێنجشەممە (2020/10/22) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، موسا ئەلکۆنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی لیبیا سەبارەت بە پەسەندکردنی یاداشتننامەی لێکتێگەیشتی نێوان تورکیا و لیبیا دەڵێت، واژۆکردنی ئەو یاداشتننامەیە لە ڕابردوودا بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی لیبیا لە پەرلەمان پەسەند نەکرا، ئەمە هەنگاوێکی چاوەروانکرا بوو لە پەرلەمانی لیبیا بەم بڕیارە پەرلەمان زیاتر داکۆکی لە مافەکانی وڵاتەکەمان دەکات، پەسەندکردنی ئەو یاداشتننامەیە لەلایەن پەرلەمانەوە لەکاتی خۆی ئەنجام دراوە و لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی لیبیا و لەسەر بنەمای یاسا و گومرگی نێودەوڵەتی واژۆ کراوە."

هاوکات دوای پەسەندکردنی یاداشتننامەکە وەزارەتی دەرەوەی یۆنان بە نیگەرانییەوە رایگەیاند، یاداشتی لێتێگەیشتنی دەریایی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی دەریاییە، زیان بە سەروەری وڵاتانی ئەو ناوچەیە دەگەینێت، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە توركیا و لیبیا هیچ كەناراوێكی بەرانبەر یان لێكنزیكیان نییە. ئەو بەرپرسەی لیبیا وەڵامی یۆنان دەداتەوە و دەڵێت، "ئێمە بەهۆی ئەوەی یۆنان زیاتر لەپشکی خۆی دەوێت نەمانتوانیوە ڕێککەتنێکی فەرمی لەگەڵیان واژۆ بکەین، بەڵام بەداخەوە سنووری هەموو وڵاتان لە دەریای ناوەراست بۆ نموونە تورکیا، میسر، لیبیا و یۆنان دیاری کراوە."

هەروەها ئاماژەی بە نارەزایەتییەکانی یەکێتی ئەوروپا کردوو گووتی، "یەکێتی ئەوروپا پێویستە بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێبکات، ڕوونە بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە یەکێتی ئەوروپا کە یۆنان ئەندامی ئەو یەکێتیییە، هاوسۆزیان بێت و دان بە ڕێککەوتنەکە نەنێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین