ئابووریناسێک: ڕێژەی بێکاری لە فەڕەنسا گەیشتووەتە (21.6%) عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا نیگەرانییەکانی خەڵکی فەڕەنسا سەبارەت بە کەمی مامۆستا و قەرەباڵغی پۆلەکان و نادیاریی داهاتووی وەرگرتنیان لە زانکۆکاندا دەخاتەڕوو، لە بەرانبەردا سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە تووندی سەرکۆنەی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/10/2026) ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەبارەی هۆکاری خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەبارەی خۆپێشاندانەکان، نیشاندەدات کە نیگەرانی خەڵک سەبارەت بە کەمی مامۆستا و قەرەباڵغی پۆلەکان و نادیاریی داهاتووی وەرگرتنیان لە زانکۆکاندا زۆرە، تەنانەت وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند (550) هەزار کەس لە سەرانسەری وڵاتدا بەشدارییان لە خۆپێشاندانەکاندا کردووە. 

تۆماس پیکێتی ئابووریناسی ناوداری فەڕەنسی لەبارەی هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم گرفتانەوە دەڵێت، تێکڕای خەرجی راستەقینەی حکومەت بۆ هەر خوێندکارێکی خوێندنی باڵا لە نێوان ساڵانی (2017) بۆ (2026) بەڕێژەی نزیکەی (20%) دابەزیوە، لەبەر ئەوەی هەڵاوسان و ژمارەی خوێندکاران زۆر خێراتر لە قەبارەی بودجەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەرزبوونەتەوە. دەستەی نیشتمانی ئاماری فەرەنساش دەڵێت، نرخی وزە بەڕێژەی (21.3%) بەرزبووەتەوە، بەرهەمە نەوتییەکان (36.2%) گران بوون و نرخی گازوایلیش بەڕێژەی (44.1%) هەڵکشاوە. هاوکات نرخی خۆراکیش (1.4%) زیادی کردووە. 

هەموو ئەم گرانبوونانە وادەکات هاووڵاتیانی فەڕەنسا داهاتی کەمتریان بۆ خەرجییەکانی دیکە لەبەردەستدا بمێنێتەوە و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاریش وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەمساڵ ڕێژەی بێکاری لە نێو گەنجانی تەمەن (15) بۆ (24) ساڵ گەیشتە (21.6%)، لە کاتێکدا تێکڕای بێکاری لە نێو دانیشتووانی ئامادە بۆ کار (8.3%) بووە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بەم گرژییانەی لە وڵاتەکەی دروست بوون بە خراپی خۆپێشاندانەکانی سەرکۆنە کردووە و ئۆپۆزیسیۆنیش ڕەخنە لە شێوازی مامەڵەی حکومەت لەگەڵ قەیرانەکە دەگرێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین