لە ساڵى (2023)دا دەستبەر (10) ملیۆن دانە حەب دا گیراوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەهەولێر بازرگانێکى ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن، بەپێى ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستیشیان بەسەر (136) کیلۆگرام حەبی هۆشبەردا گرتووە.

ڕۆژى شەممە (30/کانوونى یەکەم/2023) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، "لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە شەوی 29/ 30ـی 12ـی 2023، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، کە زیاتر لەمانگێکی خایاند، هەروەها دوای ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی نەینەوا و یەکگرتنەوەی زانیارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی بیانی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیر بکرێت".

هاوکات لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەم چالاکیەدا بڕی (136 کیلۆگرام) حەبی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا.

هەروەها دەشڵێت، "وەک لە بەیاننامەی پێشووترمان لە رێکەوتی 25ـی 12ـی2023 ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی دەستگیرکردنی بازرگانێک لە شاری هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و دوای لێکۆڵینەوەو هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانرا بڕی (100کیلۆگرام) حەبی کە پتاگۆن لە پارێزگای زیقار دەستی بەسەردا بگیرێت، لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ هەمان تۆمەتبار توانراوە بڕی (76 کیلۆگرام)ـی تریش لە هەمان ماددە دەستی بەسەردا بگیرێت و کە کۆی گشتی ماددە دەستبەسەردا گیراوە بووەتە (176)کیلۆگرام".

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕوونیدەکاتتەوە، "بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر، لەم ساڵەدا لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکەمان چەندین بڕی تر لەم جۆرە حەبە مەترسیدارە کە نزیکەی یەک تۆن و نیو دەبێت (کە بە دەنک زیاتر لە 10 ملیۆن دانە حەب) دەکات، توانراوە دەستی بەسەردا بگیرێت لەگەڵ ژمارەیەک بازرگانی ناوخۆیی و دەرەکی".

هاوکات دووپاتى دەکاتەوە، "بەکارهێنانی ئەم حەبە لەلایەن ئاڵوودەبوانەوە لە هەرێمی کوردستان زۆر کەم و سنوورداربووە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زۆرەو لە ماوەی یەک ساڵدا بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە هەوڵی جددی هەبووە بۆ ئەوەی کە لە هەرێمیش کەسانێک فێری بازرگانی و بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە مەترسیدارە بکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین