kcdp: لە ساڵی 2023 دا 315 ژن کوژراون دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

بە گوێرەی راپۆرتی پلاتفۆرمی تاوانەکانی دژی ژنان ڕادەگرین، لە ماوەی یەک ساڵدا لە تورکیا بە شارەکانی کوردستانی باکورەوە، نزیکەی315 ژن کوژراوەو 248 ژن بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ساڵی 2023ی پلاتفۆرمی تووندوتیژی دژ بە ژنان ڕادەگرین (kcdp)، کە ماوەی 15 ساڵە ئامارەکانی تووندووتیژی دژی ئافرەتان بڵاودەکاتەوە. لە ساڵی ڕابردوودا 315 ژن، لە شارە جیاوازەکانی تورکیا بە کوردستانی باکورەوە کوژراون. هەر لە هەمان ساڵدا 248 ژن، مردنەکانیان گوماناوین. 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە ئامار و داتاکانی تووندوتیژی بڵاودەکەنەوە، تەنیا لە ساڵی (2011) ئامارەکان کەمیانکردووە، ئەو کاتەی ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ واژۆ کراوە، دواتر بە کشانەوەی ئەم وڵاتە لە پەیماننامەکە ئامارەکانی کوشتنی ژنان و مردنی گوماناوی ژنان زیادیکردووە. 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، زۆرترین ڕێژەی ژنکوشتن لە شارەکانی( ئەستەنبوڵ. ئیزمیر و ئەنقەرە، موغلا و ئامەد) ئەنجامدراون.

 لە ساڵی 2014 بە رەزامەندی 10وڵات، پەیماننامەی ئەستەنبوڵ،  خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، لە مانگی تەمووزی 2019ـ، لە لایەن 34 وڵات و یەکێتیی ئەوروپا پەسندکرا. 

پەیماننامەکە لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی، بە یەکەمین پەیماننامە هەژمار دەکرێت، کە جەخت لەسەر ئەنجامەکانی تووندوتیژی دژ بە ژنان، نایەکسانی نێوان ژن و پیاو و جیاکاری ڕەگەزی دەکاتەوە. وڵاتی تورکیا لە ڕێکەوتی (11/5/2011) واژۆتی لەسەر ئەم پەیماننامەیە کرد، بەڵام لە ڕۆژی (20/3/2021). حکوومەتی تورکیا لە پەیماننامەکە کشایەوە. 

چالاکانی بواری مافەکانی ئافرەتان لە تورکیا، نیگەرانی خۆیان لە بەرزی ڕێژەی تووندووتیژییەکان دەردەبڕن، حکوومەت بەوە تاوانبار دەکەن کە لە پەیماننامەی ئەستەنبوڵ کشاوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووندوتیژی دەرهەق بە ژنان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین