سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان: دەبێت هەڵمەتێك بۆ سەرخستنی خوێندنی ئەلیکترۆنی بکەین کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان باس لە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکات و دەڵێت، "تاکە چارەسەرییە بۆ قوتابیان و دەبێت هەموومان هەڵمەتێك بۆ سەرخستنی بکەین".

به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جارێكى تر بڕیارى دا پرۆسه‌ى خوێندن به‌ سیسته‌مى ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنى بێت، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر چه‌ندان به‌رپرسى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان و شاره‌زایانى بوارى په‌روه‌رده‌ ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ به‌ ناچاریى ده‌زانن و ده‌ڵێن، "چاره‌یه‌كمان نییه‌ سه‌رخستنى نه‌بێت".

ئەمرۆ سێشەمە ١٣ی نیسان، مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى سه‌رۆكى یەکێتی مامۆستایانى كوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ "نوچەنێت" گووتی، "دۆخەکەی ئێستا جیاوازە لەسەرەتادا کە بڕیار درا لە ئێستادا زۆر جیاوازتره‌ لە هەموو روێکەوە، لە لایەکی تریش ئەو سەردەمە مامۆستاکان بایکۆتیان کرد بوو و مووچەش خراپ بوو، بەڵام ئەمرۆ مامۆستا هەموو دەوام دەکەن و مووچەش دەدرێت و باری دارایی باشە".

دواى ده‌رخستنى ئه‌و جیاوازییانه‌ سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان به‌ پێویستى ده‌زانێت هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندن بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى سه‌ربخه‌ن، ئه‌و له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "دەبێت هەڵمەتێکی راگەیاندن بکەین بۆ ئەوەی ئەم بریارە جێبەجی بکرێت و سەرکەوتووبێت و چونکە ناکرێت دواخستنی خوێندن ببێت و منداڵەکانمان تووشی دابران نەبن."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە