هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە ئاستێکى باڵا کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ یەکلاییکردنەوەى چەند بابەتێکى پەیوەست بە پارێزگاى کەرکووک کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى کانوونى دووەم/2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، لەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئاستی مەکتەبی سیاسی لە هەولێر کۆببنەوە.

بەپێى زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەى پارتى و یەکێتى زیاتر تایبەت دەبێت بە پرسى یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک و پۆستەکانی دیکە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

هاوکات زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەى کۆبوونەوەکانى پەیوەست ڕایگەیاند، دۆخی کەرکووک و هەرێمی کوردستان پێویستی بە کۆبوونەوە و دانوستاندنی نێوخۆییە، یەکێتییش بڕیاریداوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆببێتەوە، پێش هەمووان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.

دوایین جار هەردوو شاندى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتی لە (07-11-2023) لە ئاستی باڵادا کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین