ئەندامێکی لیژنەی یاسایی په‌رله‌مان: هیچ رێكکەوتنیك لەسەر پێكهێنانى لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێم نەکراوە. کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ساره‌ دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان به‌ نوچەنێتی راگەیاند، رێكکەوتنێکی مەبدەئی لەسەر نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام سەبارەت بە چۆنیه‌تى پێكهێنانى لیژنه‌كه‌ و وردەکاریەکانی تر هیچ شتیك دیار نییە.

مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌ كار بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و داوا له‌لایه‌نه‌كان كراوه‌ تا ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو بۆچوون و سه‌رنجى خۆیان به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بده‌ن.

ئەمرۆ سێشەمە ١٣ی نیسان، ساره‌ دڵشاد پەرلەمانتار و ئه‌ندام لە لیژنەی یاسایی په‌رله‌مانى کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنیت گووتی" بەر لە ماوەك کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسۆنەکان کرا لە پەرلەمان، سەرۆک فراکسۆنەکەی من ئامادەبوو لە کۆبوونەوەکەدا لە رووی مەبدەئی رێکكەوتن لەسەر نووسینەوەی دەستوور هه‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك هەر یەکە پێشنیاری خۆیان دەدەن، نووسینەوەی دەستوورەکە چەند بێت و لیژنەکە لە کوێ پێکبهێنرێت و چەند کەس بن جارێ ئەوانە دیار نییە، دواتر ئەوانە هەموو پێشنیاری خۆیان دەنێرنە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی دوای سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاراستەی لیژنەی یاسایی بکرێت".

پێشتر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵمه‌تێك بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور هه‌بوو، ره‌شنووسێكیش ئاماده‌ كرا بوو، ساره‌ دڵشاد په‌رله‌مانتار باسى له‌وه‌ كرد دیار نییه‌ چه‌نده‌ سوود له‌و ره‌شنووسه‌ وه‌رده‌گیرێت و گۆڕانكاریى تێدا ده‌كرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین