ژنێک بۆ جاری چوارەم دەبێتەوە سەرکوەزیرانی وڵاتەکەی دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک ماوەی 15 ساڵە سەرۆکی یەکێک لە وڵاتە هەژارەکانی جیهانە، بۆ ماوەی ٤ساڵی دیکە ،متمانەی هاوڵاتییانی بەدەستهێنا، شارەزایان دەڵێن: ئەم خانمە کاراکتەری سەرەکی ڕزگارکردنی بەنگلادیشە لە هەژاری و باردودۆخی ئابوری.

شێخ حەسینە، دوای ئەوەی حزبەکەی (کۆمەڵەی عەوامی) زیاتر لە سەدا پەنجای دەنگی هاوڵاتییانی بەدەستهێنا، بۆ جاری پێنجەم بووەوە بە سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش.

‌ ئەو سەرکردە ئافرەتە کە ئێستا لە تەمەنی 76 ساڵیدایە، دژ بە حکومڕانی عەسکەرتاریەت کاریکردووە، لە ئێستادا لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕوو بە ڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە لەسەر زیندانیکردنی ڕکابەرە سیاسییەکانی.

حەسینە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1996 بووە سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش، لە ساڵی 2009ەوە، بۆ جاری دووەم بووەوە سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش.

لە کاتی هەڵبژاردندا شێخە حەسینە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی دیموکراسی لەم وڵاتەدا بەردەوام بێت".

وێڕای ئەو ڕەخنانەی کە لەم سەرۆکە ژنە دەگیرێت، بەشێک لە شارەزا و لایەنگرانی دەڵێن: گەورەترین دەستکەوتی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا ئەو متمانەیەیە، کە لەناو خەڵکی وڵاتدا دروستی کردووە. خەڵکەکە باوەڕیان بە ئابوری وڵاتەکەیان هێناوە، هەروەها توانیویەتی سەقامگیری سیاسی پێویست بۆ بەنگلادیش بەدەستبهێنێت.

بەنگلادیش بە سەرکردایەتی حەسینە، وێنەیەکی تازەی ئەو وڵاتە ئیسلامییەیە، کە سەردەمانێک هەژارترین وڵاتی جیهان بووەو لە دوای ساڵی 2009ەوە سەرکەوتنی بەرچاوی ئابوری بەدەستهێناوە.

لە ئێستادا بەنگلادیش، یەکێکە لە وڵاتانەی ئابورییەکەی خێرا لە گەشەسەندن دایە لە ناوچەکەدا و پێش هیندستان کەوتووەتەوە.

داهاتی تاکەکەسی لە ماوەی دەیەی رابردوودا سێ هێندە زیادی کردووە و بانکی نێودەوڵەتیش، مەزەندەی ئەوە دەکات کە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لەو وڵاتە لە هەژاری رزگار کراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین