سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر دۆخى کوردستان و ناوچەکە کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (14/كانوونى دووەم/2024) سەرۆک بارزانى پێشوازى لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا کرد، لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا دیدارەکەدا ئانو سارێلا دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە سەردانکردنی بۆ هەرێمی کوردستان و سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.

سەرۆک بارزانی، سوپاسی باڵیۆزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و سوپاسی گەل و حکومەتی فینلەندای کرد لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و هەروەها ستایشی ڕۆلی هێزەکانی فینلەندا و هاوپەیمانانی کرد لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پێشکەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە ڕۆلی بەرچاوی هەبێت لە سەقامگیری عێراق.

باڵیۆزی فینلەندا ڕۆل و ئەزموونی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی لە ئاستی ناوچەکەدا بەرز نرخاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین