سیمای گۆڕاوی ڕۆمانی پۆست-پۆستمۆدێرن: ئایرۆنی و ڕاستی و پۆپۆلیزم وەرگێڕان

جۆن دۆیڵ/ لە ئینگلیزیەوە: بەهمەن جەبار

پوختە

دوابەدوای ئەو پەرەسەندنەی بە ڕۆمانی پۆست-پۆستمۆدێرنیست ناسراوە، ئەم توێژینەوەیە لە سەدای بەردەوام و دەرهاویشتە بێ ئەنقەستەکانی هیوای دەیڤد فۆستەر والاس بۆ دوبارە سەرهەڵدانەوەی ڕاستی لە کۆمەڵگای هاوچەرخدا دەکۆڵێتەوە. لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو هەوڵانەی لەلایەن پۆستمۆدێرنیستە باڵاکانەوە دران بۆ دوبارە پەیوەستبوونەوە بە کۆمەڵگەوە لەناو سیستەمی سەرمایەداریدا، پۆست-پۆستمۆدێرنیزم لە ڕۆمانی (نوکتەی بێسنوور) ی واڵاسدا بەرجەستەبوو، کە هەوڵ دەدات قەرەبووی کەموکورتیە مرۆڤایەتیەکانی پۆستمۆدێرنیزم لە ڕێی ئەو نوسینەوە بکاتەوە کە پوختی هونەریی و بەسۆزیی لەڕێی هەڵپەساردنی ئایرۆنیەوە دەگەڕێنێتەوە. ئیدی لەو کاتەوە، ئەم بزوتنەوەیە لە چەندیین ئاڕاستەی هەمەچەشنەوە فراوان دەبێت. هەرچەندە ڕۆمانە مێژویەکانی وەک (موونگلۆ) ی مایکڵ شەیبۆن و ڕۆمانە سۆسیۆریالیزمەکانی جۆناسان فرانزن پلەیەکی باڵای ڕاستیان بەدەستهێناوە، بەڵام پشتبەستنیان بە نۆستالژیا و دورکەوتنەوەیان لە گومانگەرایی ، بە ڕەوانبێژیی هەڵخەڵەتێنەری (reductive rhetoric) سیاسەتی پۆپۆلیستەکان هاوتەریبیان دەکات. بە بەکار‌هێنانی ڕۆمانی (هیچ) ی ناسان هیڵ وەک نمونەیەک، دەڵێم ڕۆمانی پۆستمۆدێرن، چونکە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و کلتوریەوە بەئاگایە، بۆیە دەبێت بەردەوام لە باری پرسیارکردندا بمێنێتەوە—واتە ڕاستی بەرەنگاری ئایرۆنی و ئایرۆنی بەرەنگاری ڕاستی بێتەوە.

وشەسەرەکیەکان: پۆست-پۆستمۆدێرنیزم؛ پۆستمۆدێرنیزم؛ ئایرۆنی؛ ڕاستی؛ پۆپۆلیزم

دەیڤد فۆستەر والاس لەڕێی نوسینی ڕۆمان و وتارە ڕەخنەییەکانیەوە، گەشبینی پۆستمۆدێرنیزم دەکاتە ئامانج، ئەو پۆستمۆدێرنیزمەی کە بە هاوسۆزی و ڕاستی وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە ئەو بەزۆری پێیدەڵێت چارەسەری بزوتنەوەی پۆستمۆدێرن. زۆر لەسەر ئەگەری هێشتنەوەی دیدی واڵاس لەئەدەبی هاوچەرخدا نوسراون. بەڵام من لەبری ئەوە دەڵێم، ئەم دیبەیتە پێویستە جەخت لەم پرسیارە بکاتەوە: بەربڵاوی ئەو باوەڕە جددیە بۆ کوێمان دەبات؟ ئەم دیدە دڵسۆزەی واڵاس، ڕووبەڕووی زۆر ڕکابەری لێنەبوردە و فۆرمی توندڕەوی ڕاستی، وەک هەندێک لە شێوازی ناسیۆنالیزم و دۆگمای ئاینیی، بووەتەوە. ئەم وتارە نەخشەی سیمای گۆڕاوی باوەڕی پۆست-ئایرۆنی لە ڕۆماندا دیاریدەکات و بە نوسەرە مەزنەکانی پۆستمۆدێرن وەک دۆن دەلیلۆ و تۆماس پینچۆن دەستپێدەکات، ئەوانەی لە پۆستمۆدێرنیزمی باڵا لایانداوە بۆ خستنەڕووی دیدێکی هیوابەخشتری کۆمەڵگە لەنێو سیستەمی جیهانگیریی سەرمایەداری و ڕێژەگەری ئاکارییدا. پۆست-پۆستمۆدێرنیزم لەگەڵ ئەم بزوتنەوەیەدا سەرهەڵدەدات و نوسەرانی گەنجی وەک واڵاس تیایدا پیشەی ئەدەبی خۆیان بۆ گەڕان بەشوێن ڕێگەی نوێی کارکردن تەرخاندەکەن. پاشان، شێوازی نوێی وەک بزوتنەوەی (ڕاستی نوێ- New Sincerity) دێتە پێشەوە وەک ڕێگەیەک بۆ بازهەڵدان بەسەر یاریکردنە ئایرۆنیەکانی پێشینەکانیان و بنیاتنانەوەی نەک تەنها خەیاڵ و نوێگەری بەڵکو مانای بەها و گرنگی ئاکار لەناو ڕۆماندا. لەکۆتایدا، ئەم وتارە لە ئیشی نوسەرە پۆست-پۆستمۆدێرنە هاوچەرخەکان دەکۆڵێتەوە، بە تایبەتی گەشەسەندنی حەزی واڵاس بۆ ڕاستی و پەیوەستبوونی بە چەندین فۆرمەوە، ئەمەش زۆرجار لەسەر حسابی ئایرۆنی و گومناگەرایی ڕوودەدات. هەروەها، ئەوەی دووەمیش وەک ئامرازێکی گرنگ دەمێنێتەوە بۆ قسەکردن بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە لەسەر سەرهەڵدانەوەی پۆپۆلیزم و ڕادیکالیزم لە کۆمەڵگەی سەدەی بیست و یەکدا.

زانای سیاسی فرانسیس فۆکۆیاما لە وتارێکی کاریگەریدا ساڵی ١٩٨٩ بەناوی "کۆتایی مێژوو" پێشنیاری گۆڕانێکی ڕیشەیی لە کلتوری جیهانیدا دەکات و دەڵێت "بەبازاڕکردنی هاوبەش" ی پەیوەندیە جیوسیاسیەکان گرژیە ئایدۆلۆژیەکان و ئەگەری سەرهەڵدانی ململانێی گەورە کەمدەکاتەوە (١٧). فۆکۆیاما پێشبینی ئەوەش دەکات کە حسابی ئابوری و ڕازیکردنی داوای بەکاربەران جێی هەر مەبەستێکی باڵا و ئایدیالیزم و خەیاڵی ئەو سەردەمە دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی دروستکردنی "کاتێکی زۆر خەمناک" (١٧). وەک ئەوەی فۆکۆیاما باسی دەکات لە دەیەکانی ڕابردودا بیرۆکە دیکۆنسترەکتیڤەکانی ئەدەبی پۆستمۆدێرن بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە دووفاقیەکانی بۆرجوازیان تێکشکاندووە، بەڵام لەهەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا تێگەیشتنێکی نوێ دێتەئاراوە کە باوەڕی وایە لە ئێستادا تەکنیکەکان سنوردارن لەجیاتی ئەوەی سەربەستبن و بەشێوەیەکی بنەڕەتی توانایان نەماوە کە ڕۆشنگەربن و بەرگری لە کلتوری پۆستمۆدێرنی پاش جەنگی ساردی سەرمایەداری بکەن. بەڵام شتەکە هەر بەسادەیی گەڕانەوە نیە بۆ بەهای مۆدێرنیستەکان وەک ئەوەی بەشێوەیەکی لۆجیکی دەردەکەوێت، بەڵکو پەیوەندی بە بوارەکانی تیۆری پۆستمۆدێرن لە کۆمەڵگەی سەدەی بیست و یەکەمەوە هەیە. جێرمی گرین لە کۆتایەکانی پۆستمۆدێرنیزمدا دەڵێت تیۆری پۆستمۆدێرنیست و شێوازە ئەدەبیەکەی ناتوانرێن "بەسادەیی وەک ئاڕاستەیەکی کۆتایی سەدە (fin-de- siècle trend) وەلاخرێن" (١٣) و دەشڵێت ئەو نوسەرانەی دەیانەوێت کە سۆز و ڕاستی بگەڕێننەوە بۆ ڕۆمانەکانیان دەبێت لەڕێی وتوێژ لەگەڵ میراتی نەبڕاوەی ئەدەبی پۆستمۆدێرن و کلتوری بەردەوامی پۆستمۆدێرن و نیزامی کۆمەڵایەتیدا بیکەن. هەروەک چۆن پۆستمۆدێرنیزم بە مۆدێرنیزمەوە لکاوە و دەیدوێنێت، پۆست-پۆستمۆدێرنیزمیش دەبێت بوارە شێوازیی و بیرییەکانی پۆستمۆدێرنیزم هەڵسەنگێنێت و بەکاربهێنێت و لەدژی ستراتیج و باوەڕی پێشینەکانی پۆستمۆدێرنیزم وەگەڕیخا بۆئەوەی ڕێگەیەک بۆ پێشەوە بدۆزێتەوە. بۆیە هەرکە پۆستمۆدێرنیزم کۆتایی هات، پۆست-پۆستمۆدێرنیزم دەستیپێدەکات و ناشتوانین سنوری بۆدیاری بکەین. گرین دەڵێت لە ڕاستیدا پۆستمۆدێرنیزم هەرگیز "نەوەستاوە" و ئاماژە بە شێوازی "کۆتاییەکانی پۆستمۆدێرن" لە ئیشەکانی دەلیلۆ و پینچۆن دەکات کە دەستیان کردووە بە نوسین بۆئەوەی "بەرپەرچی، یان بەلانی کەمەوە پێداچوونەوە بە هەندێک لە گوزارشتە نەترسەکانی نەوەی یەکەمی پۆستمۆدێرنیزمدا، بدەنەوە یان بکەن" (١٣). دەتوانرێت ئەمە وەک یەکەم پرشنگی پۆستمۆدێرنیزم ببینرێت و پێشبینی هاتنی واڵاس و فرانزین و کاراکتەرە پۆستمۆدێرنیزمەکانی تر بکات وەک ئەوەی لە کتێبی (تۆش هەستت پێکرد؟) ی نیکۆڵین تیمەردا باسکراوە (تیمەر). تیمەر لە پاشکۆی کتێبەکەیدا لیستێک لە تایبەتمەندیە ناسراوەکانی شێوازی پۆست-پۆستمۆدێرنی خستووەتەڕوو، کە لەناویاندا "گەڕان بە شوێن ستراتیجیە نوێیەکانی گێڕانەوە" ی تێدایە، لەگەڵ تێگەیشتن لە گرنگی هاوبەشپێکردنی چیرۆک بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسانی تر بناسرێن و جەختکردنەوە لە گرنگی گشتگیریی و "ئێمە" ی کۆ لە کۆمەڵگەدا (٣٥٩). ئەو ڕۆمانە پۆست-پۆستمۆدێرنەی تیمەر، "گەڕانەوە بۆ مرۆڤ" دەبینێت و مەرجی پۆستمۆدێرن و "ئەوەی وا دەکات قورس بێت مرۆڤ بین" دیاریدەکات و بەها بۆهاوسۆزی و پەیوەندی نێوان کەسان دیاریدەکات (٣٦٠-٦١).

واڵاس هێڵە سەرەکیەکانی بیرۆکەکەی بە بەرپەرچدانەوەی پۆستمۆدێرنیزم لە وتارێکیدا بەناوی "ئی یونیبەس پلورەم (E Unibus Pluram): ڕۆمانی ئەمریکی و تەلەفیزیۆن" دیاریدەکات و دەڵێت "یاخیبووە ئەدەبیەکان" ی داهاتوو ڕەنگە "کۆمەڵێکی نامۆ لە دژە یاخیبووەکان بن [...] کە ئازایەتی ئەوەیان هەیە بگەڕێنەوە سەر سەیرکردنە ئایرۆنیەکان، کە لە ڕاستیدا ڕقێکی مناڵانەیان هەیە بۆ پەسەندکردن و نیشاندانی پرنسیپە کاڵ وکرچەکان" (١٩٢). واڵاس زیاتر ئەم بیرۆکەیە بەقوڵی لە ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) باسدەکات، کە بەسەرهەڵدانی کۆمەڵێک نوسەر دێت کاردەکەن بۆئەوەی لە ئایرۆنی و گاڵتەجاڕی ڕابکەن و باوەڕ بە کلتوری شەکەتی عەلمانی ئەنهیدۆنی(anhedonia) و نەفسگەری (solipsism) زیندووکەنەوە. لە کتێبی (کاراکتەرانی سارد) کە ٢٠١٦ دەرچووە، لی کۆنستەنتینۆ ئەم بزوتنەوەیەی بە "باوەڕداران" ناوبردووە (٨٥) کە ئامانجی سەرەکی (یان با بڵێین ستراتیجیە بەرهەڵستەکانی) نوسەرەکانی ئەوەیە کە "وێنای کاراکتارناسیەکی دژ بۆ ئایرۆنیستە گوماندارەکان بکەن" بەهیوای دروستکردنی "فۆڕمێکی نوێی باوەڕی عەلمانی و وشەکاریەکی ئاینیی (وەک خودا و نوێژکردن) کە لە هەر ناوەڕۆکێکی دیاریکراو بەتاڵکرابێت و جوان دانرابێت بۆ بەرەنگاریی ئەگەری هەلومەرجی ناهەمواری پۆستمۆدێرنیتی" (٨٦). بەبەکارهێنانی (Alcoholics Anonymous) لە ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) و (IRS) لە ڕۆمانی (پاشای ڕەنگپەڕیو)، واڵاس تیشک دەخاتە سەر ئەم مەیلە: بەشێوەیەکی بەردەوام کارەکتەرەکانی هەوڵدەدەن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە لەلایەن نەفی پۆستمۆدێرنیزم بۆ بەهاکان بەجێهێڵدراوە، ئەویش بەگەڕانەوە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کە هەندێک نیزامیان تێدایە.

زۆرجار ئەم ڕێکخراوانە، بە سیستەمی باوەڕیی بەدیلیانەوە، دەیانەوێت کاراکتەرەکانیان بە خوو و نەریتەوە پابەندبن و لێرەشەوە پێش وەرگرتنی باوەڕ بەتەواوی بچنە ژێر ڕکێفی بیرۆکەی باوەڕەوە. ئەم هەڵوێستە پێویستە گاڵتەجاری هەڵپەسێرێ و جۆرێک لە عەقڵگەرایی ناوخودی دروستکا و لێرەشەوە بەتەواوی خۆی بەدەست ڕاستی و متمانەی کوێرەوە بدات—کە ئەمەش دەیکات بە پۆستئایرۆنی. ئەم کەنارگیریە لە بابەتیبوون و ڕامان بەشێوەیەکی بێ مەبەستانە بارودۆخێک دەخوڵقێنێت کە ڕێخۆشدەکات بۆ زیندوبونەوەی توندڕەویی پیلانگێڕخوازی، بەواتای شتێک نزیکتر لەو داهاتووە بنەڕەتیەی وێناکراوە لە زنجیرە ڕۆمانەکانی لەی های و جێری بی جێنکینس بەناوی (بەجێهێشتن) نەک ئەو داهاتووە نوێبووەی ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) ی واڵاس. ئەگەر، وەک ئەوەی کریستی وامپۆڵ دەڵێت، ژیان بەبێ ئایرۆنی واتە "ئەوەی دەیڵێیت مەبەستە و ئەوەی مەبەستە دەیڵێیت [...] سەرەڕای مەترسیەکانی" (لاپەڕەی نیە)، ئەوا بێگومان کۆمەڵگەی پۆستئایرۆنی ئەو کۆمەڵگەیەیە بەسەر پۆپۆلیزمی حیزبیدا دابەشبووە و تیایدا بوچونە زیانبەخشەکان ئازادانە دەردەبڕدرێن.

دەبێت ڕۆماننوسە هاوچەرخە پۆست-پۆستمۆدێرنەکان، ئەوەیان لە خەیاڵدا بێت کاتێک لە باوەڕی پۆست-ئایرۆنی دەکۆڵنەوە، شمشێرێکی دوسەری پەیوەندی مرۆڤی و "بەها" ی ڕاست و ناڕوونیان هەبێت، کە بەشێوەیەکی پارادۆکسانە کەمتر مرۆییانە دەرکەوێ وەک ئەوەی روویەکی ساختەی ئایرۆنی بێت. لێرەدا من ڕۆمانی یەکەمی ناسان هیڵ بەناوی (هیچ) ەوە وەک نمونەیەکی ڕوونی ئەو بەستەرە دوانەییە بەکاردەهێنم: کە پڕە لە کاراکتەری تەنها، لەڕێی ژمارەیەکی هەمەچەشن لە ئاڵوودەبوون و هەڵەوە، لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و مرۆیی داماڵدراون، ئەم تێکستە وێنای ئەمریکایەکی هەزار ساڵی دەکا کە فەرمانڕەوایەکی کۆماری نەژادپەرست و فەندەمێنتاڵ، بەهۆی "ڕاستگۆیی" و "ڕاستی" بینراوەوە ، پشتگیریی جەماوەریی بەدەستدەهێنێت. "چارەسەر" ی هیڵ، بەردەوام بەکارهێنانی ئایرۆنی و ڕاستیە، یەکیان بۆ بەرەنگاریی ئەوی تریان بەکاردێنێت و بەپێچەوانەشەوە، لێرەشەوە هاوسەنگیەکی ورد دروستدەکات کە تیایدا هیچیان ناتوانن بەهەژموون بن و خەسڵەتی باشی هەریەکیان بەهێزدەکات بێئەوەی لابدەن بۆ زیان و پشتبەستنی سادەیان بە هیچ بارێك.

بەگەڕخستنی هیوا لە غەریبیدا: سەرهەڵدانی پۆست-پۆستمۆدێرنیزم

لەڕێی تەکنیکەکانی وەک هەڵوەشاندنەوە و ئایرۆنیەوە، ئەدەبی پۆستمۆدێرن بەهاکانی وەک ڕاستی و مانا وەک وەهم ڕەتدەکاتەوە و مومارەسەی ئەوە دەکات کە تیم وودس وەک "پرۆسەی بەردەوامی کێشەدروستکردن یان وێرانکردنی ئایدۆلۆژیای جوانیی ریالیستی (باو)" (٦٤) وەسفیدەکات. هەرچەندە پۆستمۆدێرنیستەکان بۆ چەندین ساڵ لەم ئەرکەدا سەرکەوتووبوون، بەڵام دانەرەکانی بۆیان دەرکەوت کە ئامرازەکانی وێرانکردن خۆیان بوونەتە کلێشە وئەمەش ئاماژەیە بۆ شەکەتی خەیاڵ و بیرۆکەکان لە ئەدەبدا، هەر وەک پێشتر لای بارت لە هەردوو وتاری "ئەدەبی شەکەت" و "ئەدەبی نوێکردنەوە" باسکراوە. گرین پێیوایە کە نوسەرانی پۆستمۆدێرن خۆیان گەشتنە ئەو باوەڕەی کە ڕۆمانەکانیان بە ڕەگەزەکانی ئەو میتۆدە دێتە دواوە (١٣). تەنانەت نوسەرانی وەک تۆماس پینچۆن و دۆن دەلیلۆش، کە کەسانێکن بەتەواوی وەک ئەندامانی سەرەکی کانۆنی پۆستمۆدێرنی باڵا سەیردەکرێن، ئەندازەیەک لە نائومێدی بە شێوازی پۆستمۆدێرن پیشاندەدەن و نەبوونی رۆح و ڕەزامەندی لە کرۆکیدا دەبینن و ئەوە بەرهەمدەهێنن کە ئەی ماککلێر بە "بەرگریەکی لەڕووی رۆحیەوە شێوەگۆڕاو" (١٤٣) لەهەندێک لە ئیشەکانیاندا ناویدەنێت. ئەمەش نوێنەرایەتی ئەم بزوتنەوە لەپێشینەییەی پۆست-پۆستمۆدێرنیزم دەکات کە پێوەرەکانی پۆستمۆدێرنیزمیان بەدیهێناوە، بەڵام سەرەتای گۆڕانێکیش بە ئاڕاستەیەکی ڕاستردا پیشاندەدات، ئاڕاستەیەک کە باوەڕ دوبارە جارێکیتر تیایدا ئەگەرێکی کراوەیە.

دایان بەنیە نوسینەکانی پینچۆن بۆ دوو سەردەم دابەشدەکات و لە ڕۆمانی (ڤاینلاند) ەوە دابڕانێکی گەورە لەگەڵ پۆستمۆدێرنیزمە توند و باڵاکەی ساڵانی شەست و حەفتاکانی پینچۆن دەبینێت (١٤٤). فرانجیپەین باسی ئەوە دەکات چۆن تێکستەکانی سەردەمانی دوایی بۆچونێکی گەشبینانەتریان لەسەر پەیوەندی هاوبەش هەبووە و ڕۆمانەکانیشی وا دەبینرێن کە جەختێکی زۆریان لەسەر ڕەوشتی بەرپرسیاری و ئەرکی ئاکاریی کردووەتەوە. بەڵام ماککلێر دەڵێت ئەندازەیەکی دیاریکراو لە دابڕان لە بەها پۆستمۆدێرنیەکان، تەنانەت لە تێکستە سەرەتاییەکانی پینچۆندا هەیە و پێێاندەڵێت "نیشانەی ڕاستەقینەی ڕۆحانیەتە نوێیەکان" (١٤٣). هەرچەندە ڕۆمانی (پەلکەزێڕینەی هێزی کێشکردنی زەوی) ی پینچۆن بە نمونەیەکی تەواوی ڕۆمانی پۆستمۆدێرن دادەنرێت، بەڵام ماککلێر لەو وتارەی دوایدا بەناوی ("پیلانگێڕیی لەیادکە" کە لە کتێبی پیلانگێڕی نەتەوەدا بڵاویکردووەتەوە) دەڵێت ئەم ڕۆمانە لە ڕۆمانی (ڤاینلاند) دەچێت لەوەدا کە پاڵەوانی سەرەکی ڕۆمانەکە واز لە تێکۆشانی خۆی لەدژی پلانگێڕیی دەهێنێت بۆ دۆزینەوەی "ڕەزامەندی نوێ و [...] سەرچاوەکانی مانەوەی لەژیاندا" (٢٦١). زۆرجار پێشنیارە پینچۆنیەکە لەپێناو دروستکردنی ڕێگەیەکی نوێ بۆ ژیان، ڕەهەندێکی ئاینی هەیە، عەقڵیەتێک لەدەرەوی ئایرۆنی و سێکیولاریزم کە ناتوانێت پەنایەکی تەواوی خودایی پێشکەشبکات، بەڵام ڕێگەی تەواو بە ئەگەری سەروسروشتی لەجیهاندا دەدات تا "ئەندازەیەک لە سەربەخۆیی و سەردەمێک لە نابینی و ئازادی و دەرفەتی خۆشی و خۆشییەکانی چاودێریی کۆمەڵگەکان، ڕاگوزەرانە،" (٢٦١) بەهێزبکات. کاراکتەری تایرۆن سلۆسرۆپ لە ڕۆمانی (پەلکەزێڕینەی هێزی کێشکردنی زەوی) خۆی لەناو پیلانگێڕیەکی نهێنی جەنگیی وادا دەبینێتەوە، هێند ئاڵۆز و گەورەیە هیچ لێی تێناگات. هەر هەوڵێکیش لای خۆیەوە کە بۆ تێگەیشتن لە بارودۆخەکە دەیدات بۆ هەڕەشەی زیاتر و پارانۆیای زیاتری دەبات. تەنها ئەو کاتانەی واز لە گومان و شیکارییە بەردەوامەکانی دەهێنێت، مێشکی پشوو دەدات و زیاتر هاوسۆز و ڕازیش دەبێت کە واز لە هەوڵەکانی بۆ "چارەسەری" پیلانگێڕییەکە دەهێنێت. هەرچەندە سلۆسرۆپ بە بارودۆخی پۆستمۆدێرنەوە گلاوە، بەڵام بەلانی کەمەوە پێگەی خۆی دەزانێت، ئەمەش هۆشیاری پینچۆن بە کەموکورتی هونەرەکەی دەردەخات و ئاماژەشە بە گەیشتنی بە ڕێگەیەکی پۆست-پۆستمۆدێرنی نوسین کە هێشتا ئایرۆنی بەکاردەهێنێت بۆ کەمنرخاندنی نوسخەکانی باوەڕی پۆست-ئایرۆنی خۆی. گەر پینچۆن لە کێشەکانی پۆسمۆدێرنیزم بەئاگابێت، ئەوا دەتوانین بڵێین دۆن دەلیلۆ دەسەڵاتی سەرەکی ئەم بابەتەیە. مارک ئۆستین، کە دۆن دەلیلۆی بە "هەم ڕەخنەگر و هەم بەگریکار لە کلتوری پۆستمۆدێرن" (٣) ناودەنێت، دەنوسێت دەلیلۆ "ڕەخنە لە ڕەگەزە فاشیستیەکانی هەر کاراکتەرێکی کەم ئیرادە دەگرێت" لەکاتێکدا هاوسۆزیش دەردەبڕێت بۆ "حەزی بێهوایان بۆ ونبوونی خۆیان و لێرەشەوە هەندێک شوێنپێی پیرۆز لە جیهانێکدا بدۆزنەوە کە خوداش پاشەکشەی کردووە تیایدا" (٣). بەم شێوەیە، هەرچەندە دەلیلۆ تەکنیکەکانی پۆستمۆدێرن بەکاردەهێنێت و کاراکتەر و گێڕانەوەکانی بەشێوەیەکی توند دەخاتە ناو بازنەی پۆستمۆدێرنەوە، بەڵام بەردەوام بۆ ڕێگەکانی بەدیهێنان و ماناش دەگەڕێت (گەڕانێک کە ناکۆکە لەگەڵ بیرکردنەوەی پۆستمۆدێرنیستی).

ڕۆمانی (ژاوەژاوی سپی) دەلیلۆ ڕوونترین و بەسۆزترین نمونەی ئەم جۆرە تایبەتمەندیەیە. لە وتارێکیدا بەناوی "هەموو خێزانەکان بەشەو بۆ بازاڕ دەچن!" تۆماس جەی فێرارۆ تیشکدەخاتە سەر ئەوەی چۆن خێزانی گلاندەی لە ڕۆمانەکەدا دەتوانن هەستی لایەنگیریی بۆ کۆمەڵگە بهێڵنەوە سەرەڕای (هەندێک جار بەهۆی) گورزێکی شێواوی زانیاریی نەگۆڕ کە نوێنەرایەتی کلتوری پۆستمۆدێرن دەکات. هەروەها بەهەمان شێوەی پینچۆن، لە ڕۆمانی (ژاوەژاوی سپی) دا، دەلیلۆ ئامۆژگاریی جۆرێک وازهێنان لە پیلانگێڕیی (بە مانای سەرمایەداریی جیهانی) دەکات بۆ مانەوە لەناو کلتوری پۆستمۆدێرندا. کاراکتەرەکان پەنا بۆ نەریتی پۆستسێکولاری دەبەن لە هەوڵیاندا بۆ تێپەڕاندنی ئارەزووی بەکاربەریی، تەنانەت ئەگەر ئەو نەریتانە، وەک گەشتە بازاڕکردنە خێزانیەکان و بەکاربردنی بەکۆمەڵیی تەلەفیزیۆن، خۆشیان بەشێکبن لە سیستەمی سەرمایەداریی. بەهێزترین نمونەش لە دوا لاپەڕەکانی ڕۆمانەکەدا ڕوودەدات ئەویش کاتێک خێزانی گلادنەی، بەپێشڕەویی قەشە جاک و بەهەستێکی دڵسۆزی و ئاهەنگێڕانی ئاینیەوە، پەیوەندی ئەکەن بە گردبوونەوەیەکەوە لەسەر ڕێگەیەکی خێرا بۆ سەیرکردنی خۆرئاوابوون. وەک ئەوەی ماککلێر باسیدەکات، دەلیلۆ پێشنیاری ئەوە ناکات کە ئەو خۆرئاوابوونە کۆمەڵیە هێزی موعجیزەئاسای گۆڕانکاریی هەبێت (هەر لاپەڕەی دواتر دەبینن جارێکیتر خەریکی شت کڕینن)، بەڵکو ئەم دیمەنە بەکاردەهێنێت وەک ساتەوەختی ئەگەرێک، بەهیوای ئەوەی فەزایەک لە کۆمەڵگەدا بکاتەوە کە پاڵەپەستۆکانی سەرمایەداریی تیایدا هێند کەمبێتەوە کە، هەرچەندە ڕاگوزەرانەش بێت، دانیشتوانەکەی بتوانن بەڕوونتر شت ببینن. ئەم هەستە بە هیوا بۆ کاراکتەری جاک سەرەکیە، پیاوێک کە توشی دڵەڕاوکێی خودیی مردن بووە و تەنها لەناو مناڵەکانیدا هەست بەئاسودەیی دەکات. لەکاتێکدا ناتوانێت لەدەرەوەی کلتوری پۆستمۆدێرندا بژی، کەچی (هێشتا) بەلانی کەمەوە بەتەواوی تیایدا نەتواونەتەوە. فێرارۆ دەنوسێت "جاک هیوای خۆی بەکاردەهێنێت، تەنانەت ئەگەر زۆریش بترسێت لەوەی ئەوە بڵێت، بۆ پێگەیاندنی مناڵەکانی بۆناو نامۆیی پۆستپۆستمۆدێرنیست" (٢٩).

بە باشتریین شێوە دەیڤید فۆستەر واڵاس نوێنەرایەتی پێگەیاندنی "مناڵ" ێکی ئاوا دەکات بۆ ناو نامۆیی. زۆر جار ڕۆمانی دووەمی واڵاس، (نوکتەی بێسنور)، وەک تێکستی سەرەکی بزوتنەوەیەک دەبینرێت کە دەیەوێت ئایرۆنی و گاڵتەجاڕیی پۆستمۆدێرنیزم تێپەڕێنێت بۆ خوڵقاندنی شتێکی مانادارتر و بەئەنجامتر. وەک ئەوەی ستیفن جەی بێرن باسیدەکات "شێوەی فراوان و پڕزانیاریی" ڕۆمانەکە، قەرزاری "کەلەپوری گەورەی ڕۆمانن کە لەلایەن پۆستمۆدێرستە پیرەکانەوە نوسراون" وەک پینچۆن و گادیس و دەلیلۆ (٢٧)، هەرچەندە ڕەخنەکان لەسەرئەوەن چۆن واڵاس بۆدواوە گەڕاوەتەوە تا پۆستمۆدێرنیزم لە کایەی خۆیدا وەرگرێت و مەجازەکانی وێرانکات بۆئەوەی لەگەڵ فەلسەفەکەی خۆی بیگونجێنێت." کۆستانتینۆ دەڵێت "واڵاس هەستدەکات زۆری لێکراوە بەو شێوە بنوسێت کە نوسیویەتی" لەبەرئەوەی "پۆستمۆدێرنیزم (بەتایبەتیش مێتافیکشن) لۆجیکی کلتوریی کۆتاییەکانی سەرمایەداریی بووە" (٨٨). بەڵام دەتوانین بڵێین ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) تەنها ئەسپێکی تەڕوادەی پڕ لە ڕاستی نیە واڵاس بۆناو گۆڕەپانی پۆستمۆدێرن بەرێت، بەڵکو پێشکەوتنی لۆجیکی و خودئاگایی گومانێکە کە پێشتر لەلایەن پێشینەکانیەوە (بەلانی کەمەوە هەندێکیان) گوزارشتی لێکراوە. گراهام فۆستەر دەڵێت هێرشکردن نەبێت بۆسەر دەلیلۆ، ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) "نوسینەکانی دەلیلۆی لەخۆگرتووە و لە بیرۆکەکانیەوە گلاوە و وەک ئیلهامێک بەکاریهێناوە بۆ دروستکردنی شتێکی نوێ" (١٨). کە لەژێر ڕۆشنایی پوختەی نوسینەکانی فێرارۆ لەسەر پێگەی پاڵەوانی چیرۆکەکە لە ڕۆمانی (ژاوەژاوی سپی) دەلیلۆدا، سەیریدەکەین، ئەوا واڵاس کەمتر لە هێرشکەرێکی باوککوژ دەچێت و زیاتر وەک دڵخوازیەک بۆ بوونی کوڕێک وایە.

واڵاس، لە نهێنیە بڵاوەکانی پینچۆن و نەریتەکانی دەلیلۆ، شتێک کە دانیال میتینگلی (٢٠١٤) بە "جێگرەوەی پرنسیپ و بونیادە ئاینیەکان" ناویدەبات، وەک کردارێکی پێچەوانە لەدژی نکۆڵیکردنی پۆستمۆدێرن بۆ باوەڕ و مانا بەکاردەهێنێت (٨٠). لە ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) دا مومارەسە و ڕەوانبێژییەکانی Alcoholics Anonymous (AA) بونیادێکی لەو شێوەیە دروستدەکات و لەگەڵ ئاڵوودەبووە تۆمارکراوەکان پێیاندەوترێت پابەندی بەرنامە دوانزدە-هانگاوەکە ببن وەک ئامرازێک بۆ ڕزگاربوون. والاس وەک "بزوتنەوەیەکی ناسەرکوتکار و خاڵی لە دۆگما" باسیاندەکات (٣٥٦)، AA فەزایەک لەدەرەوەی گاڵتەجاڕی پۆستمۆدێرن پێشاندەدات کە چیرۆک تیایدا دەتوانرێت بەش بکرێت و هاوسۆزی بچێنرێت بەبێ باری مێژوویی و دۆگمایی قورسی ئاینە تەقلیدیەکان ئەوە پیشاندەدات کە مارشاڵ بۆسوێڵ پێیدەڵێت "ئاینی کیەرکەگاردینی (Kierkegaardian) شیاو و ڕاستەقینە" (١٤٣) کە توانای هەیە کێشەی خودئاگایی جوانی چارەسەربکات. بەرنامەکە ڕاستی تەواوی تۆمارکراوەکانی و هەڵپەساردنی گاڵتەجاریی و عەقڵگەرایی دەوێت (لەڕاستیدا پشتیشی پێدەبەستێت) لە بەرژەوەندی خۆبەدەستەوەدانی تەواوی ئایدیاڵەکانی. بۆ زۆرکەس ئەمە قورسترین شتە و زۆر لە ئەندامانی AA لە (نوکتەی بێسنور) دا "ئیماندار" نین بەقەد ئەوەی کە ئیماندارن لەئەگەری هەبوونی باوەڕێکدا. پاڵەوانی چیرۆکەکە، دۆن گەیتلی، وەک نمونەیەکی پاڵەوانێتی لەم بوارەدا کاردەکات. بەشێوەیەک چەماوەی گێڕانەوەکەی لە ژانی سۆلیپسیستی ئاڵودەبوونێکەوە دەڕوات بەئەندازەیەک کە تاڵانیی دەکات (بێمەبەستانە دەکوژێت) تا ئەو خووەی زیادبکات، تەنانەت ئازایانە هێورترین شێوەی دەرمانی ئازارشکێن پاش ئەوەی دەپێکرێت، ڕەتدەکاتەوە (برینداریەک کە لەکاتێکدا خۆنەویستانە یارمەتی هاوڕێ ئاڵودەبوەکەی دەدات تووشی دەبێت). کە دەچێتە ژورەوە وا خۆی پیشانددات کە باوەڕی بە پرۆتۆکۆلی AA هەیە، نمایشێک کە بە ئامۆژگاریی ئەندامانی AA ی دێرین پابەندی دەبێت. دواجار، بەشێوەیەکی ناسروشتیانە بەرەو باشبوون دەچێت. وەک واڵاس دەنوسێت:

پرسیار لە پیرەمێردە ترسناکەکان دەکەن چۆن AA ئیشدەکات، خەندەیەکی سارد دەکەن دەڵێن باشە ئیتر. تەنها ئیشدەکات و تەواو؛ کۆتایی چیرۆک [...] ئەو سیستەمە ئانارشیە گەوجەی گردبونەوەی بێمانا و ئەو دروشمی پێکەنیناوی و خەندە شیرین و قاوە ناشرینانە زۆر لەنگن تۆ دەزانی کە هیچ ڕێگەیەک نیە ئیشی پێبکەین تەنها درۆ نەبێت [...] پاشان وادەردەکەوێت گەیتلی بزانێت AA هاوڕێیەکی زۆر دڵسۆز بووە کە هەیبووە و ئێستا لەدەستیداوە [...] پیرەمێردەکان دەڵێن ئیتر گرنگ نیە باوەڕت بەچی هەیە و باوەڕت بەچی نیە، تەنها ئەوە بکە کە پێت دەڵێن و وەک بونەوەرێکی ڕاهێنراو بەبێ هیچ جۆرێک لە ئیرادەی سەربەخۆی مرۆڤانە بەتەواوی ئەوە دەکەیت کە پێت دەڵێن. (٣٥٠).

هەرچەندە هەڵپەساردنی بیرکردنەوەی عاقڵانە ڕەنگە بەشێوەیەکی حەرفی ڕزگارکەری ژیان بێت بۆ ئاڵودەیەک کە لە AA تۆمارکراوە، بەڵام جێبەجێکردنی هەمان لۆجیک وەک کردارێکی چارەسەریی بۆ قەیرانە وجودیە فراوانترەکە کە ئاسانتر دیاریناکرێت وەک لە ئاڵودەبوون زۆر گرفتدارانەتر دەبێت. ماکلۆفلین باسی ئەوەدەکات چۆن نەوەیەک لە نوسەرانی گەنج بە پۆستمۆدێرنیزم نائومێدبوون و لەهەمانکاتدا دوبارە سیاسەتی پارێزگەرانە لە ئەمریکادا سەریهەڵداوەتەوە. هەرچەندە ماکلۆفلین بەڕوونی دەڵێت واڵاس بانگەشە بۆ گەڕانەوە بۆ زمانێکی ناخودئاگا یان دامەزراندنەوەی ریالیزم ناکات، بەڵام تێکەڵبوونی ئایدۆلۆجی و کرۆنۆلۆجی نێوان پۆستمۆدێرنیزم و سیاسەتی پارێزگەریی پێویستی بە چاودێریی زۆر دەبێت کاتێک تاکتیکە وێرانکەرەکانی وەک ئایرۆنی و گاڵتەجاڕیی ڕەتدەکەینەوە. کشانەوە لە ئاڕاستە کلتوریەکان و بێباوەڕیی دەتوانرێت وەک کرادرێکی خانەدانانە کە مانا و پەیوەندی مرۆڤانە زیاددەکات ببینرێت، بەڵام لەباشترین باردا، ڕەتکردنەوەی تەواوی گومناگەرایی پەل دەکێشێت بۆ ڕەتکردنەوەیەکی مناڵانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵۆزیەکانی واقیع و لەخراپترین باریشدا، پەل دەکێشێت بۆ خەڵکانێک کە کراوەبن بۆ ئیستغلالکردن لەلایەن هێزە فاشیستە زۆردارەکانەوە. لەڕاستیدا کتێبی (The Routledge Companion to Postmodernism) (سیم) پۆستمۆدێرنیزمی بە تۆنێکی ترسناک لیستکردووە و نیگەرانە لەوەی ڕەنگە نوێنەرایەتی "پاشەکشە بۆ کۆمەڵگەیەکی زۆر دەمارگیرتر کە جێی مۆدێرنیزمی گرتووەتەوە" بکات (٢٨٧).

ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە واڵاس کوێرانە بۆ ڕاستی هەوڵیداوە بێ تێڕامان لەدەرئەنجامەکانی. کاراکتەری جیۆفری دەی لە (نوکتەی بێسنور) دا بیردەکاتەوە و دەڵێت "شتێکی تۆتالیتاریی لەسەر AA هەیە. شتێک کە دەتوانم بڵێم نائەمریکیە [...] ئاینزایەکە دژی پرسیارکردن" (١٠٠٣ فن ٩٠). بوونی کاراکتەری دەی، کە هاوتای ڕەوانبێژیی AA یە، پێگەی واڵاس دەگۆڕێت لە واعیزێکی فێرکاریەوە بۆ پۆزەرێک (poser) کە پرسیاری قورسی ڕەوانبێژیانە دەکات، گرفتانێک کە لەلایەن نوسەرانی پۆست-پۆستمۆدێرنەوە بەرەو پێشبراوە و باسکراوە. بۆیە مەسەلەی سەرەکی ڕۆمانی هاوچەرخ ئەوە نیە ئاخۆ بەسەر ئارۆنیدا زاڵبین، یان باوەڕی پۆست-ئایرۆنی بەدیهاتووە یان نا، بەڵکو لێکۆڵینەوەیە لە مەترسیە ڕێژەییەکانی چوون بەئاڕاستەی ئایرۆنی یان ڕاستی لەسەر حسابی یەکتر.

دوبارە مەزنکردنەوەی ڕۆمان: پۆست-پۆستمۆدێرنیزمی هاوچەرخ

نوسەرانی پۆست-پۆستمۆدێرن واڵاس وەک پێشینەی هاوبەشی خۆیان دەبینن و هەرهەموشیان تا ئەندازەیەک بە ئارەزووی ئەو بۆ مانا و باوەڕ هاندراون. بەڵام هۆشداریەکەی (نوکتەی بێسنور) (هەرچەندە پەراوێزخراوە) لەبارەی "ئاینزایەک لە دژی ڕامان" (١٠٠٣ فن ٩٠) ئاماژە بە ئاڵۆزی ئەرکەکەیان دەکات. لەجیهانێکدا کە سیاسەتی پۆپۆلیستی لەبرەودایە، ڕاستی تەواو و باوەڕی کوێرانەی ئەو مۆدێلی AA یەی واڵاس ترسناکە و جێینابێتەوە و ئامادەنەکراوە مامەڵە لەگەڵ هێزێک کە ئامادەیە بۆ ئیستیغلالکردنی عەقڵیەتێکی ئاوا بکات. لەبری نوێنەرایەتیکردنی شانازی نیشتیمانی بەجێماو، کاراکتەری جیۆفری دەی، کە لیبراڵێکە وخۆی بە بیرۆکەی "ئازادی" ەوە هەڵواسیوە، ئەوسا دەبێتە دەنگێکی گرنگ، دەنگێک هۆشداریی لە دەرئەنجامەکانی خۆبەدەستەوەدان بە ئاینزایەکی ئاوا دەدات. لەسەر نوسەرانی نەوەی ئێستای پۆستمۆدێرن کە لەجیهانی ترەمپ و برێکست و لوپێن دا دەژین، پێویستە ناڕەحەتیەکانی کاراکتەری دەی لەبەرچاوبگرن گەر دەیانەوێت رۆمانێک بەرهەمبێنن کە بەڕاستی بتوانێت وەڵامی ڕوانگە هاوچەرخەکان بداتەوە. واتە، دەرهاویشتەکانی ڕاستی و دەرئەنجامەکانی ئەوانەی دەیانەوێت خراپ بەکاریبێنن پێویستە بە وزەیەکەوە کە یەکسان بێت بەوەی بەکاردێت لەبەرەنگاربونەوەی ئایرۆنیدا، جوان لێی بکۆڵرێتەوە .

بزوتنەوەی پۆست-پۆستمۆدێرن بزوتنەوەیکەی پەرتوبڵاوە، کۆمەڵێکی هەمەچەشن لەو نوسەرانەی کە دەیانەوێت لە پۆستمۆدێرنیزمی باڵا دوورکەونەوە، لەخۆدەگرێت. چەندین دابەشبوونی جیاواز، کە هەریەکەیان پرسەکانی واڵاس بە ڕێگەی جیاواز چارەسەردەکەن و هەروەها ڕێگەی جیاواز بۆ خۆلادان لە ئایرۆنی و جەختکردنەوە لە ڕاستی و مانا بەکاردەهێنن، هەرچەندە هەموویان ناتوانن ئەرکی پێچەوانەی ڕامان لە ڕاستی پیادەکەن. سام ساکس دەڵێت زۆر لەنوسەران لە ئێستادا بۆ مێژوو لەبری کۆمەڵگەی هێشتا-پۆستمۆدێرنی هاوچەرخ دەڕوانن و دەپرسێت: "کاتێک واقیع دیدگا پوچگەراکانی نوسەرێک تێدەپەڕێنێت، ئەوا نوسەر بۆ کوێ دەچێت ؟". "وەڵامەکەش ڕەنگە ئەوەبێت بۆ ڕابردوو دەگەڕێتەوە" (بێ لاپەڕەیە). زۆر بەڵگە بۆ ئەو جۆرە بۆچوونە هەیە، وەک نوسینە تازەکانی مایکڵ شەیبۆن و کۆلسۆن وایتهێد و جۆرج سۆندەرز کە تەنها چەند نموونەیەکی نوسەرانی ئەدەبی سەرکەوتوون کە لەڕۆمانی مێژووییەوە گلاون. لە شکستیان بۆ پرسینەوە لە دەرهاویشتەکانی وتنە گوڵ ئاساییەکەیان، ساکس بەشێوەیەکی ئەدەبیانە ئەو نوسەرانە بە چونەناو هەمان ڕەوانبێژیی هەڵخەڵەتێنەر کە سیاسەتی هاچەرخ گیرۆدەیبووە، تۆمەتباردەکات، ئەویش بەوەی هەوڵیانداوە بەو "چیرۆکانەی لەبارەی مێژووی ئەمریکاوەیە بە وزەیەکی باشەوە دوبارە ئەمریکا مەزنکەنەوە" (لاپەڕەی نیە). ئەمەش لە وەسفی نەوەی پاڵەوانانی جەنگی دووەمی جیهان لە ڕۆمانی (موونگلۆو) ی شەیبۆن، یان چیرۆکی کۆیلەیەکی هەڵهاتووی تاهەتایە گەشبین لە ڕۆمانی (هێڵی شەمەندەفەری ژێرزەوی) ی وایتهێد، یان وێنای پیرۆزی سەرۆک لینکۆڵن لە ڕۆمانی (لینکۆڵن لە باردۆ) ی سۆندەرزدا دەردەکەوێت، و نوسەرانی ئەو ڕۆمانانە بەرپەرچی ئێستای پەرتبوو بە ئەفسانە نیشتیمانیەکانی مەزنی و ئایدیاڵی ئەمریکی دەدەنەوە. بەدڵنیایەوە، ئایدیاڵەکان بێ بەها نین و بەتایبەتیش ڕۆمانەکانی سۆندەرز و وایتهێد لەسەر دادی کۆمەڵایەتی و یەکسانی و هاوسۆزی تێڕامانی باشی تێدایە. بەڵام پەسەندکردنی ئەو بەهایانە وەک شتێکی جەوهەریی بۆ ئەزموونی ئەمریکی یان خۆرئاوایی مەترسی لەسەر ڕازیبوون و کەمکردنەوە ئەفسانەیەکانی ئاکار و ڕەوشت لەسەر حسابی نیشانە جوگرافیەکان دروستدەکات و ئەوکات نەتەوەش بۆ بەرەنگاربونەوەی ئایدۆلۆژیای پۆپۆلیستی ناسیۆنالیزم هیچی پێناکرێت. ساکس دەڵێت "[پۆستمۆدێرنیستەکان] ئەفسانە ئەسڵیەکانی وڵاتیان وێران کردووە و ڕۆمان نوسەکانی ئەمڕۆش، پاش ئەوەی لەماوەی ئاشتی و بوژانەوەی ساڵانی نەوەتەکان پێگەیشتن، ئەوەیان فراوانترکرد" (بێ لاپەڕەیە). لەساڵانی نەوەتەکاندا وازهێنان لە ئایرۆنی و گاڵتەجاریی شتێکی خانەدانانە بوو، بەڵام هەمان ئەو سیفاتانە وەک هاوتایەکی بەبەها بۆ شۆڤۆنیزم لەماوەی جەنگی سارد و جەنگی ڤێتنام و پاشەکشەی ئابوریی ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ ، و ئابڕوچونی واتەرگەیت لەساڵانی ١٩٧٢ بۆ ١٩٧٤، وابووە و ئەمڕۆش بەهەمانشێوە ئەو سیفاتانە داواکراونەتەوە.

ئەم گەڕانەوە بێسوودەی پۆست-پۆستمۆدێرن بۆ ڕابردوو لە نوسینە ئەدەبیە جوان و ئاڵۆزەکانی تریشدا دەرکەوتووە. بۆ ئەمەش دەیڤید مارکۆس (٢٠١٣) باسی ئەوەدەکات چۆن نوسەرانی هاوچەرخ وازیان لە "دیدی داستانیی" دەلیلۆ و پینچۆن ‌هێناوە و ئەمەش بەباشترین شێوە لەلایەن جۆناسان فرانزنەوە بەرجەستەکراوە. فرانزن لە نوسینەکانی ئەم دوایانەیدا لەمەسەلە فراوانەکانەوە بۆ کێشەی کەسی گەڕایەوە، "گەڕانەوە ماڵەوە" یەک بۆ چیرۆکە خۆماڵیەکان کە تیایدا ئاڵۆزییە سۆزدارییەکان لەسەرحسابی بایەخی کلتوریی زیاتر برەوپێدەدات. هەرچەندە ڕۆمانی (ڕاستکردنەوەکان) لە ساڵی ٢٠٠١ دا نوسراوە و پێش ئەوەی شۆڕشی ئینتەرنێتی بەتەواویی بچەسپێت ڕوویداوە ، بەڵام هەردوو ڕۆمانی (ئازادیی) و (پاکیی) کە لەساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٥ دا نوسراون بەگشتی تەکنەلۆجیایان فەرامۆشکردووە بۆئەوەی وەسفی "واقیعیانە" تری ئەزمونی مرۆڤ بکەن. ئەمەش بەتایبەتی لە ڕۆمانی (پاکێتی) دا بووەتە کێشە، ئەو ڕۆمانەی باسی چالاکیەکی وەک ئەوەی ویکیلیکس دەکات، بەڵام بەشێوەیەکی سەیر هەستدەکەیت لە سەردەمی دیجیتاڵی لابراویت و گۆشەگیرکراویت، تەکنەلۆجیا تەنها باکگراوندێکی نوێیە بۆ ئەم چیرۆکە تەقلیدیانە. هەرچەندە دوبارە جەختکردنەوە لەسەر ژینگەی دەوروبەر و سۆزە کەسیەکان دەتوانێت کۆمەڵیبوون و مانا لە کۆمەڵگەی جیهانگیریی سەرمایەدارییدا دەستەبەرکات، بەڵام جیهانێک کە بە هێزە بازاڕیە ئەبسراکتەکان و ماسمیدیایی دوور دەڕوات بەڕێوە، تیایدا جەختکردنەوە لە "ریالیزم" ی ناوخۆیی بەتەنها بەهیچ شێوەیەک ئەگەرێکی زۆر واقیعیانە نیە. فەرامۆشکردنی کاریگەریی و هێزی ئەو فاکتەرە "داستان" یانە لە ڕۆمانی هاوچەرخدا بەهەمان شێوەی نۆستالیجیا بۆ ڕۆمانە مێژوویەکان کە ساکس هێرشی کردە سەریان هەڵخەڵەتێنەرە، بۆیە دابڕان لە پۆستمۆدێرنیزم بۆ گەڕان بەشوێن ڕاستی و مانادا بە مەودای سنورداری خۆی لاوازدەکرێت. رەیشێڵ گرینوالد سمس، لە ئاماژە بەو ستایشە زۆرەی هەردوو ڕۆمانی (ڕاستکردنەوەکان) و (ئازادی) بەدەستیانهێناوە ، دەڵێت ئەو سوربوونەی کە دەڵێت ڕۆمانەکان دەبێت جەخت لەسەر تاک بکەنەوە وەک بۆچونەکانی مارگرێت تاتچەر لەسەر کۆمەڵگە وایە، بۆیە نەک گومان لە سیستەمی لیبراڵی نوێی سەرمایەداریی ناکات بەڵکو پاڵپشتیشی دەکات.

هەرچەندە ئەم تێکستە پۆست-پۆستمۆدێرنانە ئەو پیشاندەدەن کە باوەڕی پۆست-ئایرۆنی و ڕاستی نەک هەر شیاون بەڵکو لە ڕۆمانی هاوچەرخدا زۆر زۆرن، بەڵام تیشکیش دەخەنە سەر گرنگی هاوسەنگکردنی ئەو تایبەتمەندیانە بە هێزە ڕەخنەیەکانی ئایرۆنی و گاڵتەجاڕیی. هەندێک لەو نوسەرانە، وەک ئەی ئێم هۆمز، بەدراێژیی کاری نوسینی لەسەر ئەمە ئیشیکردووە. گاڵتەجارییە بزوێنەرەکانی چیرۆکە سەرەتاییەکانی هۆمز و ڕۆمانی (مۆسیقا بۆ گڕتێبەران) بەرەنگاری میهرەبانیە بەردەوامەکانی هەردوو ڕۆمانی (ئەم کتێبە ژیانت ڕزگار دەکات) ە (هیوادارم لێمان خۆشبن) دەبێتەوە، کە تیایاندا سەرەڕای بایەخی کۆمیدیی نوسەرەکە کاراکتەرە ڕاستگۆکان لەبەر هەڵوێستەکانیان خەڵات دەکرێن . لەلایەکی ترەوە، ڕۆمانی یەکەمی زەیدی سیمس (ددانی سپی)، کە لەلایەن جەیمس ودی (ود، لاپەڕەی نیە) ڕەخنەگرەوە بە "ریالیزمی هیستیریی" باسدەکرێت، هەوڵدەدات هاوسەنگی پێودانگەکان لەناو تەنها ڕۆمانێکدا بکات، ئەویش بەوەی لەگەڵ کێشانی نەخشەی ژیانی خێزانی لە لەندەن، باسی نەژاد و ئایین و تیرۆریزم و مافەکانی ئاژەڵ و هەروەها ناکۆکی نێونەوەکان بەشێوەیەک بکات کە هەم مرۆڤانە و هەم ڕەخنەگرانەش بێت. هەرچەندە ئەم ڕۆمانە ستایشێکی فراوانی ڕەخنەگرانی بەدەستهێنا ، بەڵام ود دەڵێت سیمس لە دروستکردنی چیرۆکێکی مرۆڤانە بەکێشێکی ئاکاریی گونجاوەوە شکستی هێناوە‌. ود دەنوسێت "نەریتەکانی ریالیزم هەڵنەوەشێنراوەتەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر و زیاد لەپێویست بەکارهاتووە". بۆیە "بەشێوەیەکی گونجاو ناڕەزاییەکان لەسەرئاستی ڕاستی ڕووکەشی نەکراون بەڵکو لەسەر ئاستی ڕەوشت کراون" (لاپەڕەی نیە). هەر بە لەبەرچاوگرتنی بیرۆکە و مەبەستەکانی ڕۆمانی (ددانی سپی)، بوارێکی تری ڕۆمانی پۆستمۆدێرن هەوڵدەدات خۆی لەو جۆرە ڕەخنانە لادات، بە نوسەرانی وەک جێنیفەر ئیگان و سێرجیۆ دی لا پاڤا و رەیشێڵ کوشنەر ئەو ڕۆمانە کۆمەڵایەتیە هۆشیاریانەیان بەرهەمهێناوە کە گومان لەسەر ئایرۆنی و ڕاستی دروستدەکات . ئەمەش لەگەڵ بیرۆکەی "مێتامۆدێرنیزم" ی ڤێرمیولین و ڤان دێن ئاکەردا هاوتەریبە، بەڵام لەجیاتی "هاتوچوون لەنێوان بەشێوەیەکی نمونەیی پابەندی مۆدێرن و بەشێوەیەکی دیار دابڕانی پۆستپۆدێرن" (٢)، لە بەکارهێنانی بەردەوام و ڕەچاوکراوی بەها پۆستمۆدێرنیست و مۆدێرنیستەکان گلاوە. نوێترین و سەرکەوتوترین هەوڵ ڕۆمانی یەکەمی ناسان هیڵ، ڕۆمانی (هیچ)ە کە لە هەوڵە واڵاسیەکانی بەردەوامە لەدژی ئایرۆنی و لەهەمانکاتیشدا لەململانێ بەردەوامە لەگەڵ گرفتەکانی نۆستالیجیا و گۆشەگیرییە کەسیەکان کە بووەتە نەخشەی کلتوری هاوچەرخ. بە دابەشکردنی چیرۆک لەنێوان ساڵانی ٢٠١١ و ١٩٩٨ و ١٩٦٨، هیل ریالیزمی کۆمەڵایەتی فرانزینیی لەو بەشانەی کەلە ڕابروودوودا ڕوویانداوە بەکاردەهێنێت بۆ لەقاڵبدانی چیرۆکی ٢٠١١ ی پەرت و میدیا-نوقمبوو وەک نوسخەیەکی هاوچەرخی هەمان شت و وەڵامێکی جێگرەوە دادەنێت بۆ ئەو پرسیارەی ساک دەیکات، ئەو پرسیارەی دەڵێت پێویستە نوسەران بۆ کوێ بچن کە واقیع تەنانەت بەسەر دژوارترین خەیاڵەکانیشدا بازدەدات. هیل لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەڵێت ڕوودەکەنە بەکارهێنانی تێکەڵەیەک لە شێواز و تەکنیک کە لەلایەن پۆست-پۆستمۆدێرنیستەکانی پێشووەوە بەکارهاتوون، وردەکاریی دەوڵەمەند و هیستریی پینچۆن و تێکەڵەی ترس و جادوی دەلیلۆ و مانای هاوسۆزیی واڵاس و هەروەها بەلانی کەمەوە شتێکی نزیک لە دراسەی ئاست فرانزی کاراکتەر بۆ تەنها تێکستێک، هەمووی پێکەوە کۆدەکەنەوە لەیەک شتدا. ئەگەر ئەمەش نمایشێکی هیستریی واقیع بێت، ئەوا، وەک سیمس لەبەرپەرچدانەوەی ڕەخنەکانی وددا دەڵێت، تەنها لەبەرئەوەیە کە "کاتی هیستریی هەن" (سیمیس، لاپەڕی نیە).

لێکۆڵینەوەی ڕۆمانی (هیچ) لە یاری جیهانی ئێڵفسکەیپ، کە یاریەکی خەیاڵی و ئاڵودەییە، و بەکارهێنەرە بێکارەکانی ، دەتوانین بڵێین پاڵاوتەیەکی پوختی فەلسەفەی هیڵمان پێ دەڵێت. وەک هەر ئاڵودەبونێکی تر، یاریی ئێلفسکەیپ بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەکارهێنەرانی دەستبەسەردەکات: کۆمەڵیک ئەرکی ڕۆژانەی کاتبەڕێکەرە کە سیفەتی یاریزانەکانی پێشدەخات بەڵام هەرگیز هیچ بەرەوپێشچوونێک لە چیرۆکەکەدا ڕوونادات، ئەمەش واتە کە یاریەکە بەشێوەیەکی بنەڕەتی بێکۆتایە، هیڵ لەم بارەیەوە دەنوسێت "بەڕاستی لەم یاریەدا هیچ ڕێگەیەک بۆ بردنەوە نیە و کۆتایی نیە و هەندێکجار بێمانایی یاریەکە بەیەکجاریی خۆیی دەردەخات [...] ساموێل پێیوایە تەنها شتێک کە بەڕاستی ڕودەدات ئەوەیە چەند بێکەسێک لەتاریکیدا دەست بە کیبۆردا دەنێن" (٢٢). بەکار‌هێنانە ئیجباریەکەی یاریەکە لەلایەن ساموێڵ و، کە نوسەرێکی شکستخواردو و مامۆستایەکی زانکۆیە، هەروەها، پیاوێکی ژن تەڵاقدراوی بێکار کە لەیاریەکەدا بە لەقەبی پەونج ناسراوە، وەک لێدانێکی هەجوویی سادە وایە لە کلتوری ئینتەرنێت. بەڵام لەهەمانکاتدا، هیڵ ڕەخنەکانی بە هاوسۆزی هاوسەنگ دەکات و کاراکتەرەکان بە ڕوناکیەکی سۆزدارانە وێنادەکات و یاریەکەش وەک شتێک لە نیعمەت و هەروەها نەفرەت وێنادەکات. بەم شێوەیە، ئێلفسکەیپ دەبێتە یاریەکی دوڕەگی پارادۆکسیی دیجیتاڵیی دەرمان و AA لە ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) دا، ڕاکردنێکی موخەدیرانە لە واقیع، بەڵام واقیعێک کە پێکهاتە و پلەیەک لە پەیوەندیی نێوکەسیی و هاوڕێیەتیی دابیندەکات کە ڕەنگە بەبێ ئەوە مەحاڵ بێت دابینبکرێت، هەرچەندە لە جیهانی سروشتیش دورخرابنەوە. ساموێڵ بیرەیەکی بەدەستەوەیە و لەگەڵ پەونج بیر لە ئاڵودەبونیان بە یاریەکە دەکەنەوە، ساموێڵ بە پەونج دەڵێت "مەبەستم ئەوەیە بیر لەو هەموو کاتە بکەرەوە کە لەسەر ئەم یاریە بەسەریدەبەین، نازانم، ڕەنگە هەموومان ژیانێکی بێمانا بەسەربەرین" (١٩١). پەونج لەوەڵامدا دەڵێت "گوێبگرە، ئەوەی لەم یاریەدا دەیکەم گرنگە، وەک ئەو شتانەی کە ئەیکەم کاریگەری لەسەر سیستەمێکی گەورەتر دەبێت. جیهان دەگۆڕن. ئەم شتانە ناتوانین لەسەر ژیانی ڕاستەقینە بڵێین" (١٩١). لەڕێی بەرەنگاریی پەونج بۆ هەڵوێستی دادگەرانەی (گەر ڕوون بێت) ساموێڵ، هیڵ پارچە نوسینەکە لە لێدانی ڕواڵەتیی لە ڕابواردنی سەرنج ڕاکێشاوە دەگۆڕێت بۆ مشتومڕێکی فراوانتر لەسەر ئەو گۆشەگیریی و بێدەسەڵاتییەی لەناو ئاڵۆزیە زۆرەکانی سەردەمی جیهانگیریی و دیجیتاڵییدا دەیچێژین.

هەروها یارییە ڤیدۆییەکان کاریگەریی ڕاستەخۆیان لەسەر گێڕانەوەکە هەیە. پیاوەکان تەنها بیرە پێکەوە دەخۆنەوە پاش "چاوپێکەوتن" یان لەڕێگەی یاریەکەوە و ساموێل گرفتە ئاڵۆزە کەسیەکانی لەگەڵ پەونج باسدەکات: ساموێل خۆی لە بارودۆخێکی خراپدا دەبینێتەوە لەبەرئەوەی دەبێت یان کتێبێک لەسەر دایکی بنوسێت (ئەو دایکەی لە کۆتایی ساڵانی هەشتاوە کە مناڵ بووە بەجێیهێشتووە، دیسان دەردەکەوێتەوە و بەشێوەیەکی توند هێرش دەکاتە سەر پاڵێورایەکی ترەمپ-ئاسای پارتی کۆماری لە ئێستادا) یان سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت لەبەرئەوەی پاش بەرەوپێشچونێکی زۆر نەیتوانیوە ڕۆمانێک دەرکات. لەبەرامبەردا، پەونج باسی "فەلسەفەی" خۆی بۆ ئەکات—ژیرییەک کە لە یاریی ئێلفسکەیپەوە وەریگرتووە و بانگەشەی ئەوە دەکات هەر کێشە یان کەسێک، یان دوژمنە، ڕێگرە، لوغزە، یان تەڵەیەکە. بەڵام ساموێل بەشێوەیەکی تێگەیشتووی گومانگەرا، پێیوانییە ئەو فەلسەفە کەسییەی لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی یارییە ڤیدۆییەکەوە هەڵێنجراوە هیچ سودێکی هەبێت، هەرچەندە پەونج سورە لەسەرئەوەی ئەو باوەڕە بەتەواوی بەسەر ژیانی واقیعیشدا پەیڕەودەکرێت. لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە ساموێل ئامۆژگاریەکانی پەونج بەدڵ وەردەگرێت و چیتر دایکی وەک دوژمن سەیرناکات، بەڵکو وەک لوغزێک دەیبینێ و لەئەنجامی گەڕانیشی بۆ چارەسەر بۆی دەردەکەوێت کە ڕابردووی دایکی و هۆکارەکانی بەجێهێشتنی هێند خۆپەسەندانە نەبووە وەک ئەوەی یەکەم جار باوەڕی ‌پێیبووە. لە بەرامبەردا، ساموێل بڕیاردەدات کە چیرۆکیكی "ڕاست" بنوسێت وەک ڕۆمان، کە "شتێکی وەک شەش سەد پەڕەیەک بێت و [تەنها] دە کەس بیخوێنێتەوە" (٦١٣). هەروەها ئەو پابەندییە ئەنتی پۆستمۆدێرنە بە ڕاستی وەک سەرنجێکی مێتافیکشنی خودئاگای ئەلتراپۆستمۆدێرن لە هیڵەوە لەسەر کتێبەکەی خۆی کاردەکات، هەرچەندە نە مەبەستەکانی نوسەر و نە هی کاراکتەریش لەنرخی یەکتر کەمدەکەنەوە. ئەمە بەسەر سەرتاپای ڕۆمانەکەدا پەیڕەودەکرێت و ڕێگە بە هیڵ دەدات کە بەزمانێکی توند و هەجووانە ڕەخنە لە هەمووشتێک بگرێت هەر لە ئەستێرە ناچیزەکانی پۆپ و ئەو دەزگای بڵاوکردنەوانەی پارە دەیانجوڵێنێت تا دەگاتە ئایدۆلۆجیای فاسقی نەوەی بومەر، لەهەمانکاتیشدا هەمیشە هەڵوێستی هاوسۆزانەی خۆی لەبەرامبەر هەموو کاراکتەرەکان دەپارێزێت. کاتێک خەریەکە پەونج بە ئاڵودەبوونی بە یاریەکە دەکوژرێت، بەهەستی کۆمەڵی کە لەڕێی یاریکردنی گەمەکەوە تیایدا گەشەیکردووە ڕزگاری دەبێت. بەهەمان شێوەش، ساموێل، ئێلفسکەیپ بۆ ڕاکردن لە واقیعی ژیانی کەسی خۆی بەکاردەهێنێت و دواجاریش بارودۆخی خۆی لەڕێی داناییەکەوە کە تەنها لەڕێی زۆر بەکارهێنانی یارییە ڤیدۆییەکەوە بەدەستیهێناوە تاووتوێدەکات، ئیپیفینیەک (Epiphany) بەدەستدێنێت کە ڕۆمانەکە بە کۆتا دەگەیەنێت:

ناتوانیت بەتەنیا بەرگەی ئەم دنیایە بگریت [...] لەبەرئەوەی ئەگەر خەڵک وەک دوژمن و بەربەست و تەڵە ببینیت، ئەوا لەگەڵ خۆشت و لەگەڵ ئەوانیشدا لەجەنگێکی بەردەوامدا دەبیت. بەڵام ئەگەر ئەوە هەڵبژێریت کە خەڵک وەک لوغز سەیرکەیت و ئەگەر خۆشت وەک لوغزێک ببینیت، ئەوا بەردەوام دڵخۆش دەبیت لەبەرئەوەی دواجار، ئەگەر تەواو قوڵ ڕۆبچیتە ناو هەرکەسێکەوە [...] ئەوا شتیکی ئاشنا دەدۆزیتەوە. (٦١٦)

سەرەڕای زیرەکیە تیژەکەی، هیڵ دەیەوێت لەو بارودۆخە بکۆڵێتەوە کە کەراکتەرەکان تیایدا خۆیان دەدۆزنەوە و لە بێتامترین بارودۆخدا بەشوێن ڕزگاربوندا دەگەڕێن. هەر هێرشێکی توند و لێدانێكی ڕەخنەیی لێدانێکی پێچەوانەی مرۆڤانەی بەدوادادێت، بۆئەوەی خێری کتێبەکە ببێتە هێزێکی بەردەوام.

بەڵام هیڵ ڕازینابێت ئەو بانگەشەی هاوسۆزی و جدیەتە پەیامێکی ئاکاریی بەتەنها بۆ تێکستەکە پێکبێنن، بەڵکو دەزانێت کە دەبێت بەرەنگاری باوەڕی کوێرانەش بێتەوە بۆئەوەی بەرگری لە سۆزی سادە بکات و بەرەنگاریی زنجیرەیەک مەسەلەی کۆمەڵایەتی و کلتوریی سەدەی بیست و یەکەم بێتەوە. بەهیچ شێوەیەک دیدی هاوسۆزیی هیڵ بۆ بارودۆخە کەسیەکان لە ڕەخنەگرتنی لە هێزە گەورەترەکان کەمناکاتەوە. کاریگەریی میدیا لەسەر هەواڵ و سیاسەت بەشێوەیەکی ناساز و ناشرین مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هێڵێک کە لە بەشی ساڵی ١٩٦٨ دەستپێدەکات (بەشێوەیەکی زەمەنی)، کە تیایدا دایکی ساموێل، فایا، لە خۆپیشاندانێکی توندوتیژدا لە کۆنگرەی DNC لە شیکاگۆ ئامادەدەبێت. ڕۆمانەکە دیمەنی ئاشوب و نائارامیەکە لەگەڵ کاردانەوەی مامەکانی فایا کە سەیری تەلەفیزیۆن دەکەن تێکەڵدەکات، کە دەسبەجێ و سەرگەرمانە بەدیار کامێرای هێلیکۆپتەرەکان و وێنە ڕاستەوخۆکانەوە توشی هەیەجان بوون . هیڵ ئەمە لەگەڵ پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنی سی بی ئێس واڵتەر کرۆنکایت دادەنێت، پیاوێك هێشتا بە "بەرپرسیاریەکانی ڕۆژنامەگەریەوە" (٥٢٦) پابەندە و وەک دەنگێکی ئاکاریی لەنێو ئەو پەشێویەدا بەکاریدێنێت و بەرزیدەکاتەوە. هیڵ دەنوسێت "دەیەوێت بە بینەرانی بڵێت ئەو واقیعەی لە تەلەفیزیۆن دەیبینن واقیع نیە، تەنها دڵۆپێک ئاو بێنە بەرچاوت: ئەوە ناڕەزایی دەربڕینە. ئێستا دڵۆپەکە بخە ناو سەتڵێکەوە: ئەوە بزوتنەوە ناڕەزایەتیەکانە. ئیستا ئەو سەتڵەش بخەرە ناو دەریاچەی میشیگانەوە: ئەوە واقیعە" (٥٣٨). کرۆنکایت وەک هۆشداریەک کاردەکات لەدژی ئەو ڕاستی و باوەڕەی لە شوێنەکانی تری ڕۆمانەکەدا پاڵپشتی دەکرێت، داکۆکیکارێکی تەنیای تێڕامانی ورد و گومانی تەندروست لەبەرامبەر ئەوەی ناونراوە واقیعی ڕاستەوخۆ کە لە شاشەی تەلەفیزۆنەکانمانەوە پێماندەگات. لە ڕاستیدا، کرۆنکایتەکەی هیڵ وەک کاریکاتێری باشترین بەهاکانی ئەدەبی پۆستمۆدێرن پیشاندەدەرێت—وەک ڕامان و دڕدۆنگی و گومان—کە لەدژی ماس میدیای زەبەلاحی پۆستمۆدێرن و سیستەمی پۆست-ئایرۆنی متمانەی کوێرانە و باوەڕبوون بە وێنە ڕاستەخۆکان، بەرزکراوەتەوە. هاوشێوەی ئەدەبی پۆستمۆدێرن، کرۆنکایت بەهۆی پرنسیپەکانیەوە خۆی تەنها دەبینێتەوە و هێند بە کۆدە ڕۆژنامەگەریە بابەتیەکانی ڕاپۆرتەوە پابەندە کە تەنها دەتوانێت بەشێوەیەکی گوێڕایەڵانە بەردەوامبێت کاتێک سیاسیە ریاکارەکان وەڵامی پرسیارەکان تەواو پێچەوانەی ئەوەی لێیانکراوە دەدەنەوە .

هیڵ تا کۆتایی پۆست-پۆستمۆدێرنی و ترەمپئاساکەی شوێن ئەمە ئەکەوێت: سیاسیەکان دەتوانن "یاریی بە تەلەفیزیۆن باشتر لە پیشەوەرە تەلەفیزۆنیەکان خۆشیان بکەن" (٥٣٠) بە بەهای سەرگەرمیی کەسایەتیەکانیان و ڕاستگۆیی سادەی بەڵێنەکانیان زۆر ئاسانتر و پەسەندتر دەبێت شوێنیکەون وەک گومان و جیاوازیە کەمەی کە کەسانی وەک کرۆنکایت داوای دەکەن. تێهەڵکێشکردنی دەسەڵاتدارێکی پۆپۆلیستی کۆماریی لە ڕۆمانەکدا ئەم خاڵە جوان دەچەسپێنێت. کابرا هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان بە "دڵسۆزیەکی کاوبۆیی واعیزانە و پۆپۆلیزمێکی دژە دەستەبژێر" (٨) بەڕێوەدەبات، هەڵمەتەکەشی بە وشەکانی وەک "گیز و گوڕ" وەسفدەکات" (٤٦٧). گەر ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) هۆشداریی لە ڕابواردن وەک ڕاکردنێکی موخەدیرانە لە واقیع دابێت، ئەوا ڕۆمانی (هیچ) هۆشداریی ئەوە دەدات کە ڕاکردن خۆی دەبێت بە واقیع.

چی ڕاستە؟ و چی هەڵەیە؟ لەحاڵەتێکدا سەرنجی ئەوەت نەدابێت، جیهان تا ئەندازەیەکی زۆر وازی لەو بیرۆکە ڕۆشنگەریە کۆنە هێناوە کە ڕاستی لەسەربنەمای داتای بینراو کۆبکاتەوە. واقیع زۆر ئاڵۆز و ترسناکترە بۆ ئەوە. لەبری ئەوە، ئاسانترە هەموو ئەو داتانەی کە لەگەڵ تێگەیشتنەکانی خۆتدا ناگونجێن فەرامۆشکەیت و باوەڕ بە هەموو ئە داتانەش بێنێت کە وادەکەن [...] ئێمە لەهەرکاتێکی تر زیاتر لەڕووی سیاسیەوە دەمارگیرین، لەڕووی ئاینیەوە بەجۆش و پەرۆشین، زۆر توندین لە بیرکردنەوەکانماندا، و کەمتر هاوسۆزی دەردەبڕین. ئەو ڕێگەیەی جیهانی پێدەبینین ڕەق و گشتگیرە [...] بەم شێوەیە، کەس بایەخ بەو بیرۆکە ئەنتیکەیە نادات چی ڕاستە چی هەڵەیە. (٦٠١)

سیاسیە پۆپۆلیستەکانی هیڵ لەو حەزە واڵاسیەی باوەڕی پۆست-ئایرۆنی ئاگادارن و ڕاستی هەڵدەبژێرن بۆ دەستبەسەراگرتنی گێڕانەوە و بەدەستهێنانی شوێنکەوتوانێکی نیمچە ئایینیی لەخەڵک بێهیوا لەباوەڕبوون بەشتێک و باوەڕبوون بە هەر شتێک. بەشێوەیەکی بنەڕەتی، ئەم مۆرکی پۆپۆلیزمی ڕادیکاڵە، کە واڵاسی زۆر هەراسانکردووە، بۆشایی مانا لە جیهانی پۆستمۆدێرندا پڕدەکاتەوە، وەک ئەوەی بەشێوەیەکی نموونەیی لەلایەن سەرۆکی جیهانی ڕاستەقینە دۆناڵد ترەمپەوە پیشاندەدرێت. وتارەکەی جۆرج ساندەرس لە گۆڤاری نیۆرکەر لەبارەی ئامادەبوون لە گردبونەوەکانی ترەمپ باسی ئەوەدەکات کە خەڵکێکی بێشومار لەو گردبونەوانەدا بەدڵسۆزیەکی زۆرەوە هاوار دەکەن و گۆرانی دەڵێن کە وەک ئەوەیە شتێکی وەک پەرۆشیەکی ئینجیلیانەیان بەسەرهاتبێت. ئەمەش بۆخۆی وەک نەخۆشیەکی درم وایە، ئەو قەرەباڵغی و هەست بەگرنگی کردنە وا لەخەڵک دەکات هەست بکەن بەشێکن لە شتێکی گەورەتر وەک لە خۆیان. سۆندەرس دەنوسێت "ڕوخساری پەرۆشیەکی ئاینیی بەدەموچاوی هەندێک لەوانەی گۆرانی ناڵێن دێت و دەچێت، کە دواجار ئەو وەڵامەیان دەستدەکەوێت کە پەرۆشین، وەڵامی پرسیارێک کە دەمێکە بە تایبەتی لە هەگبەیاندایە" (لاپەڕەی نیە). ئەگەر ئەم دنیا زۆر ئاڵۆز و جیهانگیریە شتێک بێت کە هەوڵدەدەین تێیبگەین، ئەوا گوتاری ترەمپ یەکسانە بە هەڵپەساردنی شیکارییەکەی کاراکتەری سلۆسرۆپ لە ڕۆمانی (پەلکەزێڕینەی هێزی کێشکردنی زەوی) دا. بۆ هەڵگەڕاوەکانیش، گردبوونەوەکەیان لە خۆرئاوابوون لە ڕۆمانی (ژاوەژاوی سپی) دەچێت و ئامادەبووە بێلایەنەکانیش کە کراوەن بۆ ئەگەری پەیامێکی پۆپۆلیستی ئەو باوەڕە دەدۆزنەوە کە لە کار و خووەکانی بزوتنەوەکەوە سەریهەڵداوە، ئەمانیش وەک ئەزموونی AA وان لە ڕۆمانی (نوکتەی بێسنوردا) دا" (٣٥٠).

ڕەنگە ترەمپ نوێنەرایەتی سیاسەتمەدارنی پۆست-پۆستمۆدێرنیزم بکات، لەبەرئەوەی بە هۆی ناچارکردنێکی ڕاستەوە قسەی مێشکی دەکات، یان ئەکتەرێكی تەواو پۆستمۆدێرنە کە ئارەزووەکانی خەڵک دەزانێت چین، بەڵام بەهەر شێوەیەکیان بێت، هەموو بزوتنەوەکە بە دڵسۆزی شوێنەکەوتوانی دەڕوات بەڕێوە. شارەزایان و ڕاستییان و چەمکەکانی وەک دروستیی سیاسیی چیتر ڕێ لەوە ناگرن خەڵک بەوشێوەیە بژیت کە حەزی لێیە، لە گوزارشتکردن لەو باوەڕەی "کە ئەمریکیین" هەموو شتێکە. بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ڕوبەڕووی ئەمە بینەوە، دەبێت ڕۆمان بتوانێت هاوسۆزبێت (بە ڕاستی) و هێرشکات (بە ئایرۆنی)، کۆتایی بەو دنیابینیە سادەیە بێنێت کە پۆپۆلیستەکان هەوڵدەدەن پشتگیرییکەن و لەهەمانکاتدا لێکۆڵینەوە لەو بارودۆخەی ڕێی پێداون گوتاریان بگەشێتەوە بکات. هیڵ لەبارەی سێباستیانەوە، ئەو کاراکتەرەی لە پیلانگێڕیەکانەوە گلاوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئایدۆلۆجیای سیاسی، لە ڕۆمانی (هیچ) دا دەنوسێت "ئەمە ئەوەیە کە بایەخی پێ داوە،" مۆرکێکی تری ترەمپ. زیاتر دەنوسێت "پەیام و چیرۆکەکە ئەوەیە [...] ‌هێلکەیەکی ‌هێنایە پێش چاوی خۆی کە پێویست بوو هەڵیگرێت و بیپارێزێ و بیشارێتەوە و گەرمیکا و ڕایگرێت، هێلکەیەک کە گەوەرە بوو ببێتە چیرۆکێکی پەری ئاسا گەر بەباشی خزمەتی کردبێت، لەناوهەمویاندا بوەستێت و پرشنگباتەوە " (٤٥٨). دەبێت نوسەرە هاوچەرخە جددیەکان توێکڵی هێلکەی پۆپۆلیستەکان بشکێنن بۆ ڕەواندنەوەی ئەو چیرۆکە پەری ئاسایە، بەڵام دەشبێت لە زەردێنەکەی بکۆڵنەوە بۆ ڕۆشنکردنەوەی بنچینە و ئامێرسازیەکانی، بەهیوای باشتر تێگەیشتن لەوەی بۆچی ئەو چیرۆکە پەری ئاسایە ‌هێند بۆ زۆر خەڵک بە پلەی یەکەم سەرنجڕاکێشە.

دواجار پۆست-پۆستمۆدێرنیزمەکەی ناسان هیل سەردەکەوێت ئەویش لەبەر ئەو توانایەی کە هاوسەنگی ڕاگرتووە. بەشێوەیەک لێکۆڵینەوە کاراکتەریە فرانزیەکانی بەبێ پاشەکشەکردن لە "دیدە داستانیەکانی" پینچۆن و دەلیلۆ خستووەتەڕوو . بەهەمان شێوەش، پەیڕەوی شەیبۆن و سۆندەرس ناکات لە پاشەکشەکردنیان بۆ فانتازیا نۆستالۆجی و ڕاکردووەکان، بەڵکو گرنگی و بەربڵاوی زۆری ئەو تاکتیکانەش لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا فەرامۆش ناکات. لە هەمووی گرنگتر، خۆی بۆ هەوڵە واڵاسیەکانی ڕاستی تەرخانکردوە و لەهەمانکاتیشدا هۆشداری دەدات لەو مەترسیانەی لە ئەنجامی هەڵپەساردنی تەواوی گومناگەرایی و ئایرۆنیەوە هاتووەنەتە ئاراوە. ڕۆمانی (هیچ) پابەندیەکی نوێی بەردەوام بە ڕەخنە و گومان نمایشدەکات لەگەڵ هەوڵەکانی تێگەیشتن و هاوسۆزی و دوبارە ڕاستکردنەوەی بەردەوامی پێوەرکان، ئەمیش بۆئەوەی نە ئایرۆنی و نە ڕاستیش نەتوانن بەربڵاویی زیانبەخش بەدەستبێنن.

ڕۆمانی هاوچەرخی پۆست-پۆستمۆدێرن لەسەر جۆرێک لە موساڵەحە ئیشدەکات، لەبەرئەوەی نوسەرانی لەنێوان دوو جەمسەری دژبەیەکی ئایرۆنی و ڕاستی، و گومان و باوەڕ پێگەی خۆیان گرتووە. هەر تێکستێکیش دەبێت هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو شەبەنگانە دەرخات و مشتومڕی ئەنجامی سود و زیانە ئاکاریەکانی بکات، هەموو ئەمانەش هەوڵە ئەدەبی و کلتوریەکانی پۆست پۆستمۆدێرنیان ئاڵۆزکردووە. یەکێک لە ڕەوتە هەڵکەوتووەکان ڕۆمانی ڕووبەرەودواوەی نۆستالیجیە، کە لە کارە نوێێەکانی شەیبۆن و سۆندەرس و وایتهێد بەرجەستەدەبێت و شانازیەکی کۆمەڵی بە چیرۆکەکانی ڕابردوو دەدۆزێتەوە. ئەمەش لەهەمان کاتدا دەتوانرێت وەک ڕەتکردنەوەی ڕاکردوویەک بۆ بەرەنگاربونەوەی ئێستا ، یان تەنانەت وەک جیاوازی لەسەر داوایەکی نیشتیمانی بە نوسخە گوڵئاساکانی ڕابردوو کە پشتگیریی بزوتنەوە پۆپۆلیستە سیاسیەکان دەکات ڕاڤەبکرێت. بەهەمان شێوە، دوبارە بایەخدانەوە بە تاک لەسەر حسابی کۆمەڵگە، کە فرانزن پێشەوایەتی دەکات، بە بواری سنورداری خۆی پەکدەخرێت، بۆیە ‌هێند سورە واز لە ئامرازە پۆستمۆدێرنەکان بێنێت تا ئەو ئاستەی واز لە تواناکانی دێنێت نەک تەنها بۆ ڕەخنەگرتن لە کلتوری بەکاربەر و لیبڕاڵی نوێ بەڵكو بەشێوەکی ڕێکوپێکیش نوێنەرایەتیان دەکات.

نوسینەکانی ناسان هیل و هەروەها پۆست-پۆستمۆدێرنیستەکانی تری وەک جێنیفەر ئیگان و رەیشێڵ کوشنەر و سێرجیۆ دی لا پاڤا وەڵامێک بۆ ئەم گرفتە دەستەبەرناکەن هێندەی وەک پابەندبوونەوەی بەردەوام بە بەکارهێنانی هاوکات و تێڕامان لە ئایرۆنی و ڕاستی و گاڵتەجاڕیی و باوەڕ ئیش دەکەن. بەزۆری بەهۆی دەلیلۆ و پینچۆن و دامەزرێنەری پۆست-پۆستمۆدێرنیزم واڵاسەوە، ئەم تاکتیکە ڕێ بە بەرەنگاربونەوەیەکی بەردەوام بە دابڕان و گاڵتەجاڕیی کلتوری پۆستمۆدێرنیزم دەدات و لەهەمانکاتیشدا لە فۆڕم و دەرئەنجامەکانی باوەڕی پۆست-ئایرۆنی دەرکەوتوو دەکۆڵێتەوە. دواجاریش کاتێک گرفتەکانی کۆمەڵگەی سەرمایەداریی (واتە هی پۆستمۆدێرن) نوێ بەردەوامە، بۆیە ڕەنگە نوسەران بەردەوامبن لە گەڕانی واڵاسی بۆ مانا لەڕێی پەیوەندی مرۆیی جددیەوە. بەڵام بەشێوەیەکی زۆر ئەم گەڕانە لەگەڵ هۆشیاریی نوێکراوەی ئەو مەترسیانەی بە هەڵپەساردنی تەواوی گومان و ژیریی لەبەردەم توندڕەوی سیاسی و ئایدۆلۆجی نوێ لە کۆمەڵگەی جیهانیدا خراوەتەڕوو، هاوسەنگ دەکرێت.

بەم شێوەیە، ئەو نوسەرانەی لەڕووی کلتوریی و سیاسیەوە بەئاگان ڕوبەڕویی جەنگێك لەدوو بەرەوە دەبنەوە. لەلایەکەوە، ڕوبەڕوی لادانێک بۆناو نوسخە سەرنجڕاکێشە سادەکانی بوون کە لەلایەن سیاسیەکان و دامەزراوەکانەوە بانگەشەی بۆدەکەن دەبنەوە، کە ڕەنگە لەسەر حسابی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقیش بێت. لەلایەکی تریشەوە، تێدەکۆشن بۆ هێشتنەوەی باوەڕێکی نانەهیلیستی لە مانادا، یان بەلانی کەمەوە ئەگەری ئەوە. ئەم تیکۆشانە پێویستی بە ڕاستیە بۆئەوەی ڕوبەڕوی ئایرۆنی بێتەوە و گومانی بخاتە سەر، لەهەمانکاتیشدا پێویستی بە ئایرۆنی دەبێت بۆ ڕوونکردنەوەی سروشتی تەواوی ڕاستی و دەرهاویشتە ئەخلاقی و ئایدۆلۆژی و کۆمەڵایەتیە سیاسیەکانی.

پەراوێزەکان

[1] ستایلێک کە بە "پۆستمۆدێرنیزمی لاواز" (کۆوارت ٤)   "نەک-پۆستمۆدێرن[یزم]" (پالمێری لاپەڕەی نیە)، هەروەها "دواییەکانی پۆستمۆدێرنیزمی گاڵتەجاڕ" (کۆهن ٢١١) ناوبراوە.

 

[1]جاك دەڵێت "چاوەڕوانیی شەرمە" وەک ئاماژەیەک بە سروشتی نادیار و نەریتیانەی بینەران. "بەدڵنیاییەوە ترس هەیە، هەمووی ترسە، پۆلێنە ڕابردووەکانی ترسیان تێپەڕاندووە، بەڵام نازانین ئاخۆ لەترسا یان سەرسامیدا سەیردەکەین، نازانین سەیری چی دەکەین یان مانای چیە"(٣٢٤).

 

[1] بەم شێوەیە، جاك بەهایەکی زۆر بە هەر نیشانە و هێمایەکەوە کە ئاماژە بە ناڕازیبوونی مناڵەکانی دەکات دەبەستێتەوە بە وروژمێکی زۆری وێنە و ریکلامەوە، وەک دڵنیایەیەک کە ئەو تەنها نیە لە ناڕەزایەکەیدا و هەروەها وەک پێشنیارێکیش کە هێشتا دەتوانن زاڵبن بەسەر ئەو پاڵەپەستۆیانەی لێی دەکرێت. هینریک پارێزگاری لە حەزو خۆی بۆ زانست و ڕاستی دەکات، ستێفی وەک نەریتێکی گەڕاوە بۆ هەستە سەرەتاییەکانی نان دەسوتێنێت و دێنیس شتەکانی ڕابردووی کۆدەکاتەوە و دەیپارێزێت وەک ڕێگەیەک بۆ هێشتنەوەی مانای ناسنامە و مێژوو. 

 

 [1]مایکل پی ماگوێر دەڵێت پینچۆن  چووەتە ژێرباری هەمان هیواوە، بەئاماژەدان بە ڕەتکردنەوەی هەم ئینتەرنێت وەک هێزێکی ڕزگارکەر و هەم   کشانەوە لە تۆڕیی دیجیتاڵی.  "لە بری ئەوە پینچۆن ڕوودەکاتە نەوەی داهاتوو، ڕەنگە تەنها هیوا بۆ داهاتووی سیاسەتێکی پێشکەوتوو لە مناڵان خۆیاندا بدۆزێتەوە" (٩٥ ).   

 

 [1]لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە ئاماژە بە پێشنیارەکەی ساموێڵ کۆهین بکەین کە دەڵێت ڕۆمانی (نوکتەی بێسنور) دەتوانرێت وەک ڕەخنەیەک لە بیرۆکەی ئەوەی ئەدەب لەڕێی گۆڕانی پارادایمیەوە پەرەدەسێنێت بخوێنرێتەوە، نەک تەنها لە پێشکەوتنی پەسەندی گۆڕانی هونەری ڕادەمێنێت بەڵکولە پەیوەندی ساتەوەختی ئێستاش بە کاری ڕابردووەوە دەکۆڵێتەوە(٧٤).  

 

 [1]بەڵام چەند ناکۆکیەک هەن بەو بۆچونەوە لکاون، تەنانەت بە کاراکتەرەکانی ناو تێکستەکانی واڵاس خۆشی ئاماژە بە هەڵە پارادۆکسیەکانی گوتاری نیمچە ئاینیی AA  دەکات. جیۆفری دای ئاڵودەبوو دەڵێت "ئەگەر جۆرێک لە کێشەی جەوهەریت هەیە، ئەوا سەر بە AA دەبیت. بەڵام ئەگەر بڵێێت کێشەی جەوهەریم نیە، بەمانایەکی تر ئەگەر نکۆڵی بکەی لەوەی کە کێشەی جەوهەریت هەیە، کەواتە بۆچی تۆ بەڕاستی نکۆڵی دەکەیت و بەم شێوەیەش پێوستت بە ئەندامێکی AA نکۆڵیکارە زیاتر لە یەکێک کە دان بەکێشەکانی خۆیدا بنێت" (١٠٠٢ فن ٩٠).  

 

 [1]  لە ڕۆمانەکەدا واڵاس پێمان دەڵێت کە بۆستن AA نوێنەرایەتی "شوێنێک خاڵی لە  ئایرۆنی" دەکات و بەنگەشەی ئەوە دەکات کە ئایرۆنیستێک لە کۆبونەوەدا یەکسانە بە "ساحیرێك لە کەنیسەیەکدا" (٣٦٩).  

 

[1]  بەدیاریکراوی فەرمانڕەواییەکانی رۆنالد ریگان و جۆرج ئیچ دەبلیو بوش کە لەساڵانی ١٩٨١ تا ١٩٩٣ لە حوکمدا بوون.  

[1]کۆنتێکستی مێژووی و زیادبەکارهێنانی مۆدێرن شتێکی وەک تابو-زائید-کلێشەی پارادۆکسی داوە بە وشەی "فاشیزم"، هەرچەندە لێردا ڕێك لەگەڵ چواردە خەسڵەتی ئایدۆلۆجیای فاشیستی ئەمبیرتۆ ئیکۆدا بەکارهاتووە (١٩٩٥)، کۆمەڵە سیفەتێک ناتوانین لەیەک نیزامی ڕووندا کۆیکەینەوە و تیایاندا تەنها یەکێک پێویستە "تا ڕێ بە فاشیزم بدات لە دەوری خەستبێتەوە" (٥).  

 

[1]  کۆنتێکستی مێژووی و زیادبەکارهێنانی مۆدێرن شتێکی وەک تابو-زائید-کلێشەی پارادۆکسی داوە بە وشەی "فاشیزم"، هەرچەندە لێردا ڕێك لەگەڵ چواردە خەسڵەتی ئایدۆلۆجیای فاشیستی ئەمبیرتۆ ئیکۆدا بەکارهاتووە (١٩٩٥)، کۆمەڵە سیفەتێک ناتوانین لەیەک نیزامی ڕووندا کۆیکەینەوە و تیایاندا تەنها یەکێک پێویستە "تا ڕێ بە فاشیزم بدات لە دەوری خەستبێتەوە" (٥). 

 

 [1]لە چاوپێکەوتنێکی دۆگلاس کی لەگەڵ مارگرێت تاتچەر کە بۆ  گۆڤاری (ژنان خۆیان) ئەنجامیداوە، تاتچەر دەڵێت: "شتێک نیە بەناوی کۆمەڵگەوە، ژیانی خەڵک و ژن و پیاو هەیە،  و جوانی ئەو چنراوە و کواڵیتی ژیانمان پشت بەوە دەبەستێت تاچەند هەریەکەمان ئامادەکراوین بەرپرسیاریەتی ژیانی خۆمان هەڵگرین" (٣٠-٣١). 

 

[1]پاڵەوانی ڕۆمانی (ئەم کتێبە ژیانت ڕزگار دەکات) کە ناوی ریچارد نۆڤاکە نمونەیەکی سەرەکیە—پیاوێک کە خۆی لە گۆشەگیریەکی خۆکردە لە ڕێی ڕۆحانیەت و کاری ڕەمەکی میهرەبانیەوە ڕزگاردەکات (لەناویاندا گەڕانەوە بۆ تێڕامان). تۆنە ئایرۆنیەکەی هۆمس، کە لە ناونیشانی کتێبەکەدا دیارە، بەو ڕاستیە دێتەخوارەوە  کە تەندروستی بەدەنی و مێشکیی نۆڤاک بە هەر یەک لەو هەستانە و ئەو هەنگاوە سەردەمیە نوێیانە بەرەوپێشدەچێت.

 

[1]  بۆ نمونە، ئەنتۆنی کوین باسی ئەوە دەکات چۆن "قەرەباڵغیەکەی [...] ئاماژەیە بە کۆمەڵگەیەک کە بۆ سازان و لێبوردەیی تێدەکۆشێت، تەنانەت هاوڕێیەتیش، هەروەها کاتێک کە چیتر تێکەڵاویی نەژادیی ئیستیسنا نابێت و دەبێتە نۆرم." 

 

[1]  ڕۆمانی (گڕپرژێنی) کوشنەر و ڕۆمانی (تاکایەتی ڕووتی) دی لا پاڤا نمونەیەکن لەو ڕۆمانانەی کە یاری بە ئایرۆنی و ڕاستی لەدژی یەک دەکەن، وەک ئەوەی هەردووکیان لەژێر رکێفی خۆیاندا بهێڵنەوە و بێ ئەوەی هیچیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن. هەروەها هەردوو رۆمانی (سەیرم بکە) و (سەردانێك لە گوون سکوادەوە) ی ئیگانیش دەچنە ناو ئەم پۆڵێنەوە، هەرچەندە دوا ڕۆمانی ئەم ژنە نوسەرە (کەنارئاوی مانهاتن) لە ماوەی هەڵئاوسانە گەورەکەدا ڕوودەدات، ئەمەش وای لێدەکات بچێتە ناو ئەو لیستەوە کە سام ساکس ڕەخنەی لێدەگرێت. 

 

 [1]لەوەی کە بووەتە کات بەسەربردنیکی ئاشنای جیهانی ڕۆژئاوا، مامەکانی فای خۆیان بە ڕوماڵی هەواڵەکانەوە خەریک دەکەن. "مامەکان بەڕاستی هەست دەکەن وروژاو و ئامادەن و هەر وەک ئەوەی لەگەڵ پۆلیسەکان یان شتێک بن، و پێیان وایە ئەو ساتە [...] ڕەنگە باشترین شت بێت کە بەسەریاندا هاتووە. لەبەرئەوەی هەر لێرەدا داهاتووی تەلەفیزیۆن دیارە: هەستێکی تەواو شەڕانگێز" (٥٢٥-٢٦، تۆخکردنەکە هی تێکستەکە خۆیەتی).  

 

[1]لەبەرئەوەی، وەک هیڵ ئاماژەی پێ ئەدات،  ئەگەر کرۆنکایت شوێن سیاسیەکان بکەوتایە و سوربونایە لە ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانەیان داوەتەوە کە دەیکات، ئەوا خۆی بە نەفام و ڕەق  دەبینی. "گەر بەردەوام بیت لە هەراسانکردنی سیاسیەکان، ئەوا وەک ئافاتێک دەردەکەویت، و ئەمریکیەکانیش ڕانەهاتوون سەیری ئافات بکەن" (٥٣٠).

 

[1]  وەک ساک لە نوسینێکیدا لە گۆڤاریی (کۆماریە نوێیەکان) دا دەڵێت: "ئەو ئەدەبەی لە جیهانی داهێنەران  و پێشوازیکاران ڕادەکات، مجازەفە بەوەوە دەکات کە بە ناجددی ناوزەدکرێت لە ساتەوەختێکدا کە جددیەت زۆرترین بانگەشەی بۆ دەکرێت" (لاپەڕەی نیە). 

 

 

سەرچاوەکان

 

Barth, John. The Literature of Exhaustion and the Literature of Replenishment. Lord John Press, 1982.

 

Benea, Diana. “Post-Postmodernist Sensibility in Thomas Pynchon’s Bleeding Edge.” British and American Studies, vol. 21, 2015, pp. 143–51.

 

Boswell, Marshall. Understanding David Foster Wallace. South Carolina University Press, 2003.

 

Burn, Stephen J. David Foster Wallace’s Infinite Jest, Second Edition: A Reader’s Guide. Continuum International, 2012.

 

Chabon, Michael. Moonglow. Harper, 2016. Cohen, Samuel. “To Wish to Try to Sing to the Next Generation: Infinite Jest’s History.” The Legacy of David Foster Wallace, edited by Samuel Cohen and Lee Konstantinou, University of Iowa Press, 2012, pp. 59–79.

 

Cowart, David. “Attenuated Postmodernism: Pynchon’s Vineland.” The Vineland Papers: Critical Takes on Pynchon’s Novel, edited by Geoffrey Green et al., Dalkey Archive Press, 1994, pp. 3–13.

 

De La Pava, Sergio. A Naked Singularity. University of Chicago Press, 2012. DeLillo, Don. White Noise. Viking Press, 1984.

 

Eco, Umberto. “Eternal Fascism.” New York Review of Books, June 22, 1995.

 

Egan, Jennifer. Look at Me. Doubleday, 2001.

 

_____. A Visit from the Goon Squad. Knopf, 2013.

 

 _____. Manhattan Beach. Scriber, 2017.

 

Ferraro, Thomas J. “Whole Families Shopping at Night!” New Essays on White Noise, edited by Frank Lentricchia, Cambridge University Press, 1991, pp. 15–38.

 

Foster, Graham. “A Deep Insider’s Elegiac Tribute: The Work of Don DeLillo in David Foster Wallace’s Infinite Jest.” Orbit: A Journal of American Literature, vol. 4, no. 2, 2016, pp. 1–20.

 

Frangipane, Nicholas. “Freeways and Fog: The Shift in Attitude between Postmodernism and Post-Postmodernism from the Crying of Lot 49 to Inherent Vice.” Critique: Studies in Contemporary Fiction, vol. 57, no. 5, 2016, pp. 521–32.

 

Franzen, Jonathan. The Corrections. Farrar, Straus and Giroux. 2001.

 

Franzen, Jonathan. Freedom. Farrar, Straus and Giroux. 2010.

 

Franzen, Jonathan. Purity. Farrar, Straus and Giroux. 2015.

 

CRITIQUE: STUDIES IN CONTEMPORARY FICTION 11 Downloaded by [University of Florida] at 00:07 09 January 2018 Fukuyama, Francis. “The End of History?” National Interest, 12 June 1989 https://www.embl.de/aboutus/science_ society/discussion/discussion_2006/ref1-22june06.pdf.

 

Green, Jeremy. Late Postmodernism: American Fiction at the Millennium. Palgrave Macmillan, 2005.

 

Greenwald Smith, Rachel. “Postmodernism and the Affective Turn.” Twentieth Century Literature, vol. 57, no. 3/4, 2011, pp. 423–46. doi:10.1215/0041462X-2011-4008.

 

Hill, Nathan. The Nix. Picador, 2016. Homes, A. M. Music for Torching. William Morrow, 1999.

 

———. This Book Will Save Your Life. Viking, 2006.

 

———. May We Be Forgiven. Viking, 2012.

 

Kohn, Robert E. “Pynchon’s Transition from Ethos-Based Postmodernism to Late Postmodern Stylistics.” Style, vol. 43, no. 2, 2009, pp. 194–214.

 

Konstantinou, Lee. “No Bull: David Foster Wallace and Postironic Belief.” The Legacy of David Foster Wallace, edited by Samuel Cohen and Lee Konstantinou, University of Iowa Press, 2012.

 

Konstantinou, Lee. Cool Characters. Harvard University Press, 2016. Kushner, Rachel. The Flamethrowers. Scribner, 2013.

 

LaHaye, Tim, and Jerry B. Jenkins. Left Behind Series. Tyndale House, 1995–2007.

 

Maguire, Michael P. “September 11 and the Question of Innocence in Thomas Pynchon’s against the Day and Bleeding Edge.” Critique: Studies in Contemporary Fiction, vol. 58, no. 2, 2017, pp. 95–107.

 

Marcus, David. “Post-Hysterics: Zadie Smith and the Fiction of Austerity.” Dissent. Spring 2013.

 

https://www. dissentmagazine.org/article/post-hysterics-zadie-smith-andthe-fiction-of-austerity Mattingly, Daniel.

 

“Post-postmodern ‘new sincerity’ in contemporary American fiction: Wallace, Franzen, Eggers.” PhD Dissertation. Swansea University, 2014.

 

McClure, John A. “Postmodern/Post-Secular: Contemporary Fiction and Spirituality.” Modern Fiction Studies, vol. 41, 1995, pp. 141–63. doi:10.1353/mfs.1995.0005.

 

McClure, John A. “Forget Conspiracy.” Conspiracy Nation, edited by Peter Knight, New York University Press, 2002, pp. 254–72.

 

McLaughlin, Robert L. “Post-Postmodern Discontent.” Symploke, vol. 12, nos. 1–2, 2004, pp. 53–69. doi: 10.1353/ sym.2005.0029.

 

Osteen, Mark. American Magic and Dread. University of Pennsylvania Press, 2000.

 

Palmeri, Frank. “Other than Postmodern? Foucault, Pynchon, Hybridity, Ethics.” Postmodern Culture, vol. 12, no. 1, 2001. doi: 10.1353/pmc.2001.0022.

 

Pynchon, Thomas. Gravity’s Rainbow. Viking, 1973.

 

Pynchon, Thomas. Vineland. Little, Brown, 1990.

 

Quinn, Anthony. “The New England.” New York Times Book Review, 30 Apr. 2000.

 

http://www.nytimes.com/books/ 00/04/30/reviews/000430.30quinnt.html?mcubz=0. Accessed 1 Jun. 2017.

 

Sacks, Sam. “They Could Be Heroes.” New Republic, 2017.

 

Saunders, George. “Who Are All These Trump Supporters?” New Yorker, 11 Jul. 2016. http://www.newyorker.com/ magazine/2016/07/11/george-saunders-goes-to-trump-rallies. Accessed 4 Sep. 2017.

 

Saunders, George. Lincoln in the Bardo. Random House, 2017.

 

Sim, Stuart, ed. The Routledge Companion to Postmodernism. 3rd ed. Routledge, 2011.

 

Smith, Zadie. White Teeth. Hamish Hamilton, 2000.

 

Smith, Zadie. “This Is How It Feels to Me.” The Guardian, 13 Oct. 2001.

 

https://www.theguardian.com/books/2001/ oct/13/fiction.afghanistan. Accessed 1 Jun. 2017.

 

Tanehaus, Sam. “Peace and War.” New York Times Book Review, 19 Aug. 2010.

 

http://www.nytimes.com/2010/08/29/ books/review/Tanenhaus-t.html. Accessed 1 June 2017.

 

Thatcher, Margaret. “Interview with Douglas Keay.” Women’s Own, 23 Sep. 1987.

 

http://www.margaretthatcher.org/ document/106689. Accessed 1 Jun. 2017

 

Timmer, Nicoline. Do You Feel It Too: The Post-Postmodern Syndrome in American Fiction at the Turn of the Millennium. Rodopi, 2010.

 

Vermeulen, Timotheus, and Robin. Van Den Akker. “Notes on Metamodernism.” Journal of Aesthetics and Culture, vol. 2, 2010, pp. 1–14. doi:10.3402/jac.v2i0.5677.

 

Wallace, David Foster. “E Unibus Pluram: Television and U.S. Fiction.” Review of Contemporary Fiction, vol. 13, no. 2, 1993, pp. 151–94.

 

 ———. Infinite Jest. Little, Brown, 1996.

 

———. The Pale King. Little, Brown, 2011.

 

Wampole, Christy. “How to Live Without Irony.” Opinionator: The New York Times, 2012.

 

Whitehead, Colson. The Underground Railroad. Doubleday Books, 2016.

 

Wood, James. “Human, All Too Inhuman.” New Republic, 24 Jul. 2000.

 

https://newrepublic.com/article/61361/humaninhuman. Accessed 1 Jun. 2017. Woods, Tim. Beginning Postmodernism. 2nd ed. Manchester University Press, 2009 [1999].

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین