ئایا دوای بوومەلەرزەكان .. هاوسۆزییەكان كۆتایی بە ناكۆكی وڵاتانی ئەم ناوچەیە دەهێنێت؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

ئەو بوومەلەرزەی بە پلەی (7.8) رێختەر لە باكووری رۆژهەڵاتی توركیا هەزاران كەس لە توركیا و سووریا گیانیان لەدەستدا، لەدوای ئەو بوومەلەرزە، سەركردەی وڵاتانی جیهان راستەوخۆ پەیوەندیان بە سەرۆك كۆماری توركیا كرد، هەندێك لە سەركردەی وڵاتانی عەرەبی پەیوەندیان بە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا كرد، بەشێك لەو وڵاتانە پەیوەندیان لەگەڵ سوریا و توركیا نەبوو. 

چەند كاتژمێرێك لەدوای ئەو كارەساتە، لەسەر لاپەڕەی تێلیگرام لە ناوەندە رووسییەكان هانی رەجەب تەیب ئەردۆغانیان دا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجام بدات، كە چەندین ساڵە پەیوەندیان بچڕاوە، ناوەندەكان ئەوە بە دەرفەتێكی گونجاو دەزانن بۆ هەماهەنگی توركیا و رووسیا، ئەوەش لە دوای پەیوەندی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان وڤلادیمێر پۆتین.

ریچ ئۆتزن، راوێژكاری جیۆپۆلەتیکی ئاماژە بەوە دەكات، توركیا ئەزموونی لەگەڵ بوومەلەرزە توندەكان هەیە و ئامێری پێشكەوتووی بۆ حاڵەتە لەناكاوەكان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە هاوكاری تەكنیكی دراوسێ و هاوپەیمانەكانی هەیە، بۆ ئەوەی لەو كاتە هەستیارە، پێویستی بە دەربازكردنی ئەو كەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەكان هەیە.

ئازەربیجان و ئیسرائیل و چەندین وڵاتی تری ئەوروپا و وڵاتانی تر پێشنیاری رەوانەكردنی تیمی شارەزاییان بۆ ئەم كارانە كردووە.

ملیۆنان پەنابەری سووری لە باشووری توركیا دەژین، رۆڵی ئەو وڵاتانە و حكومەتی توركیا بۆ هاوكاری ئەو پەنابەرە سووریانە دەردەكەوێت، دەتوانن لە رێگەی سنوورەكانی باكووری سووریان هاوكاری سووریا بكەن، كە ئەو ناوچانەش رووبەڕووی وێرانكاری بۆتەوە.

پەیامی هاوسۆزی و پاڵپشی لە هەموو ناوچەكە لەوانەش یۆنان، كە ناكۆكی لەگەڵ توركیا هەیە، ئەومان بیردەخاتەوە دەكرێت ئەو هاوسۆزی و پاڵپشتییە دۆخی هاوسۆزی لە كاتی قەیرانەكان بێنێتە ئاراوە، ئەگەریش هەیە دۆخی پەیوەندییە ئاڵۆزەكانی ئەو ناوچەیە لەدوای ئەو بوومەلەرزانە هێوربێتەوە.

ئیسر ئۆزدیل، ئەندامی پەیمانگەی ئەتڵەسی دەڵێت، ئەو كەشە ساردەی ئێستای ناوچەكە هەموو جۆرە هاوكارییەكی مرۆیی پێویستە، هەرچەندە توركیا خاوەن ئەزموونێكی فراوانە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كارەساتە سرووشتییە هاوشێوەكان، بەڵام هەر هاوكارییەك لە هەر وڵاتێكی تر كاریگەری جیاوازتر دروست دەكات.

چەندین جار مێژوو ئەوەی دەرخستووە، هەوڵی هاوبەش لە كارەساتەكانی وەك ئەو بوومەلەرزە، كاریگەری ئەرێنی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وڵاتە ناكۆكەكان هەبووە، لەو بڕوایەشداین ئەو وڵاتانەی هاوسۆزن لەگەڵ توركیا كار لەسەر بەهێزكردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دەكەنەوە.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین