ڕووسیا و کورد؛ کوردەکان ئامرازى هێزی نەرمن بۆ کریملین؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەگێڕانی: سنور یاسین 

پێشەکى

ماوەی زیاتر لە دوو سەدە ڕووسیا پاڵپشتی کورد بووە، ئەمەیش بێ ئامانج نەبووە، لەکاتێکدا خۆی وەک پاڵەوانێک  بۆ گەلی کورد نیشان دەدات. زۆرجار دژ بە دوژمنەکانى لەیارییە گەورەکاندا بەکارى هێناون، پەیوەندییە درێژخایەن و فرە ڕەهەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ کوردەکان دەرخەری ئەوەن کاتێک دێتە سەر باسی هەڵکەوتەی سیاسی، ئەمەریکا زیاتر هێزی دڕندانەی هەیە بۆ ململانێى لەگەڵی، هەروەها دەوڵەتی ڕووسیا وەک دەوڵەتێکی دەسەڵاتدارهێزی نەرم بەکاردەهێنێت، لەگەڵ ئەوەى کوردەکان یەکڕیز نین، ئەوان نیگەرانن لە ڕێڕەوی سیاسەتی ئەمەریکا و هەست دەکەن ناتوانن چیتر پشت بە ئەمریکا ببەستن. ڕووسیا دەرفەتی ئەوەی هەیە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گرووپە کوردییەکانەوە لاواز بکات. 

ئەم بابەتە پێداچوونەوە بە مێژووى سیاسەتى قەیسەری سۆڤیەت و دواى سۆڤیەت بەرامبەر بە کورددەکات، لە نێویشیاندا کۆمەڵگە کوردییەکانی ڕووسیا. کۆتایی ئەم بابەتە تیشک دەخاتە سەر گفتوگۆیەک دەربارەی کاریگەرییەکانی بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا، ئەوەش دەخاتەڕوو کە مۆسکۆ لە چوارچێوەی داگیرکاری ئۆکرانیاشدا واز لە کارتی کوردی ناهێنێ. چاودێران بە شێوەیەکی ئاسایی بیر لە بەکارهێنانی هێزی نەرمی ڕووسیا ناکەنەوە، بەڵام ناڕاست دەبێت ئەگەر بڵێین دەوڵەت تەنیا پشت بە فشار و هەڕەشە دەبەستێت. 

بۆ ئەوەی دڵنیا بیت، مەرج نییە ڕووسیا بە گوێرەی پێناسەی ڕۆژئاوایی هێزی نەرم بەکاربهێنێت. جۆزێف نای، توێژەرى ئەمەریکی لە بواری سیاسەتدا دەڵێت، “توانای بەدەستهێنانی ئەوەی دەتەوێت لە ڕێگەی ڕاکێشانەوە زیاترە لە ناچارکردن یان پارەدان."

هێشتا لەگەڵ ڕێگەی دەسەڵاتداری خۆی، مۆسکۆ بۆ دروستکردنی کاریگەریی لاوەکی بەسەر هەندێک وڵاتداهێزی نەرم بەکاردەهێنێت. لە پەیوەندییە درێژخایەنەکەی ڕووسیا لەگەڵ کوردەکاندا پێشبینی دەسەڵاتی نەرمی دەسەڵاتداری دیارە، مۆسکۆ لە ڕێگەی تایبەتی خۆیەوە لە شەڕێکدا بۆ دڵ و مێشکی کوردبەشداریکردووە، ئەمە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەمەریکا هەیە، بۆ ئەوانەی کە لەگەڵ کورد هاوپەیمانن یان هاوبەشن، هەروەها بۆ پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا. مۆسکۆ لە ڕێگەی بەردەوامبوونی لەگەڵ کورد کێبڕکی دەکات، لەگەڵ واشنتنیش بۆ دروستکردنى کاریگەری لەسەر ناوچەکە. نای، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەسەڵاتی نەرم لە ڕاکێشانی کولتوور و فیکرەی سیاسی و سیاسەتی وڵاتەوە سەرهەڵدەدات. 

مۆسکۆ لە پەیوەندییە مێژووییەکەیدا لەگەڵ کورد، بە شێوەیەکی یاسایی دەتوانێت بڵێت کە کولتوور و سیاسەتەکانی ڕووسیا هیچ نەبێت لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردوودا چەندین سەرکردەی کورد و کوردی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە . 

بۆ ئەوەی دڵنیا بێت، ڕووسیا لە دەرەوەی ئارەزووی لە دژی نەیارەکانی گاڵتەجاڕییەوە یاری بە کارتی کورد کرد، هێشتا هیچ وڵاتێکی دیکە لە جیهاندا وەک پاڵپشتی کورد بۆ ڕووسیا کاری نەکردووە. ئەم پەیوەندییە بۆ یارییە گەورەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گرنگ دەمێنێتەوە، لە کاتێکدا کورد یەکڕیز نین و ناسنامەی کورد گەشەی کردووە، بە تێپەڕبوونی کات بابەتی سەرەکی سەریهەڵدا. ئەم بابەتە سەرەتا پێداچوونەوە بە قەیسەر و سیاسەتەکانی سۆڤیەت بەرامبەر بە کوردەکان دەکات، پاشان بەرەو سەردەمی دوای سۆڤیەت هەنگاو دەنێت، لەدواى (1990) و دواتر نزیکبوونەوەی ڤلادیمێر پووتین بەرامبەر کوردەکان، لە تورکیا، عێراق و سووریا. هەروەها لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگەی کوردی لە ڕووسیا دەکات، بە هەڵسەنگاندنی سەرکەوتنەکانی سیاسەتەکانی ڕووسیا و کاریگەرییەکانی ئەوان بۆ سیاسەتی ئەمەریکا کۆتایی دێت.

ڕووسیای قەیسەر و کوردەکان

لە کاتی دامەزراندنیدا چارەنووسی ڕووسیا لەگەڵ هۆزە نۆمادییەکانی تورک و مەنگۆلی لەسەر سنوورەکانی دەوڵەت تێکەڵ بوو. کاتێک گەشەی کرد بە ئارامی و سەرکەوتووییەوە بۆ زاڵبوون بەسەر هەنگاوی خەڵکە چیاییەکان و دانیشتوانە نۆمەدییەکەیدا  بێزار بوو. فەرمانڕەواکان چارەنووسی ڕووسیایان وەک یەکێک لە هێزە گەورەکان پێناسە کرد، کە ئەرکێکی مەسیحییەتی ئۆرثۆدۆکسی پێ بەخشرا. بۆ ئەوەی دەوڵەت بەرزببێتەوە، پێویست بوو بەسەر سنووری باشووری خۆیدا زاڵ بێت، ئەم ئامانجە نەک تەنها لە ڕێگەی داگیرکاری و داگیرکردن، بەڵکوو لە ڕێگەی بەهێزکردنی پشتبەستنی ئەم گرووپانە بە دەوڵەتەوە بەدی هێنرا، ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆ چوارچێوەیەکی فراوانتر بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ یەکێک لەو گرووپانەی کە لە پەراوێزی باشووری ڕووسیادان، کە ئەوانیش کوردەکانن. 

کاتێک ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا بەرەو باشوور هەنگاوی نا، گەیشتە بەر دەرگای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و فارس و چین، پێدەچێت لەم ماوەیەدا دەسەڵاتدارانى ئەوکاتى ڕووسیا ڕووبەڕووی هۆزە کوردەکان بووبوونەوە و بەرژەوەندییان لە هۆزە کوردە نۆمادییەکان وەرگرتبێت، بەرژەوەندییەکە تەنها سەربازی نەبووە، بەڵکوو کولتووریش بوو. 

مایکڵ ڕینۆڵدز پرۆفیسۆر و نووسەر، مێژووەکەی بۆ (1787) دەگەڕێتەوە و دەڵێت، سانت پیترسبێرگ کوردی وەک هۆزە نۆمادییەکانی دیکە بینی، بەڵام ڕووسیا هات بۆ ئەوەی توانای بەکارهێنانی کورد وەک سەرچاوەیەکی سەربازی ببینێ. بەمشێوەیە کاتێک ڕووسیا لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و فارسدا ڕووبەڕووى پێکدادان بووەوە، سانت پیترسبێرگ چووە ناو هاوپەیمانێتییەک یان هاوبەشییەکی کاتی لەگەڵ هۆزەکان. 

هەندێک لە کوردەکان تەنانەت لە سوپای ڕووسیاش خزمەتیان دەکرد، زانایانی ڕووسی هاتن بۆ ئەوەی کوردەکان وەک ئەوروپی ببینن کە لەلایەن هێزە ئیسلامییەکانەوە ڕاگیراون، بەمشێوەیە ڕووسەکان زیاتر ڕێزیان لێ دەگرتن وەک لە هۆزەکانی دیکە، لەگەڵ ئەوەی کە ڕووسیا باشووری قەوقازی ئێستای کە (ئەرمینیا، جۆرجیا و ئازەربایجان) دەگرێتەوە داگیرکرد، کوردەکان  بۆ ڕووسیا بوون بە بابەتی گرنگ، کۆچی کوردەکان لە ئیمپراتۆریەتی فارس و عوسمانییەوە بۆ ژمارەیەکی زیاتر بەرزبووەوە و زیادی کرد. سەرژمێری  (1897) ی ڕووسیا نزیکەی (100) هەزار کەسی تۆمارکردووە، کە زمانی کوردی وەک زمانی ڕەسەنی خۆیان دەبینن، زمانی کوردی بەشێکە لە زمانی ھیندۆئەوروپی، زانایان ماوەیەکی زۆرە تێبینی کاریگەریی زمانەوانی و کولتووری سلاڤ و ئێرانییەکانیان لەسەر یەکتر کردووە. وشەی کوردی و زمانی ڕووسی نزیکییان هەیە، بۆ نموونە قسەکەرێکی ڕووسی دەزانێت وشەى سوپاسکردن یان سوپاس، کوردییە و نزیکە لە سوپاسکردنى ڕووسی، سپاسینۆ، وشەی ئیستیکان وشەیەکی کوردییە بۆ کوپی چای شوشەیی بچووک بەکاردێت، نزیکە لە ستەکانی ڕووسی، کە لە زمانی ڕووسیدا  بۆ هەر شوشەیەکی خواردنەوە بەکاردێت 

پاڵنەری کورد بۆ کارکردن لەگەڵ ڕووسەکان جۆراوجۆر بوون، بەڵام بە بۆچوونى ڕینۆڵدز، پرۆفیسۆر و نووسەر، کوردەکان ڕووسیایان وەک پاڵەوان و پشتیوانى ئامانجەکانیان دەبینی، کە یارمەتیدەر بوو لە دەستپێکردنی سەردەمی مۆدێرن، بە پەروەردەشەوە، بۆ یارمەتیدانیان لە پێشبڕکێکردن لە دەرکەوتنی جیهانی نوێدا، ئەمەش بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئارەزوومەندانەی دیاریکردنی سەربەخۆیی یارمەتی کورد دەدات. سانت پترسبێرگ وەک سەنتەری جیهانی بۆ کوردناسی دەرکەوت، هاوکارییەکان زۆر قووڵتر بوو لە هاوپەیمانێتییە سەربازییە تاکتیکییە کورت خایەنەکان، بەڵام بەرپرسانی ڕووسیا سەبارەت بە کوردەکان بەدوای سیاسەتی ڕاستەقینەدا دەگەڕان، لە کاتێکدا زۆر کەس پشتیوانی لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان دەکەن، پاڵنەری بنچینەیی دەوڵەت ئەوە بوو کە کوردەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن. 

یەکێک لە نموونەکان دەستێوەردانی ڕووسیایە لە شۆڕشی دەستووری ئێران لە (1911)دا، کە کوردەکان وەک ئامرازێکی سەربازیی بۆ سەرکوتکردنی یاخیبووان سوودیان لێوەرگیرا، ئەمە  بۆ پاککردنەوەی خاڵێکی گرنگی چوونەژوورەوەی ستراتیژی بۆ ڕووسیا یارمەتیدەر بوو، کە پارێزگای گێڵانی لە باکووری ئێران بۆ چوونە ناو ئێران بەکاردەهێنرا، ڕووسیا دوای شۆڕشەکە ناوچەکەی داگیرکرد، کە تا جەنگی جیهانی یەکەم لەوێ مایەوە، هەرچەندە گێڵان گرووپێکی چەکداری بە ناوی جەنگەڵ دژی سوپای ڕووسیا دروستکرد.

لە نموونەیەکی تردا دەتوانین بڵێین، ڕووسیا لە دژى عوسمانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ لە (1912)دا پشتیوانی لە شۆڕشی کورد کرد، ڕووسەکان لەوەى دوژمنەکانى خاکی کورد وەک سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردنەسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا لە ئێران و قەوقاز بەکاربهێنن نیگەران بوو. 

خاوەن زەوییە کوردەکان لە لایەن خۆیانەوە ترسیان لەوە هەبوو کە عوسمانییەکان موڵکەکانیان داگیر بکەن و بیدەنە ئەرمەنییەکان، ئەمە وەک پاڵنەرێکی بەهێز هانیدا پشتیوانى لە ڕووسیا بکەن، شۆڕشەکە بووە هۆی ڕاپەڕینێکی کورت لە بیتڵ لە (1914)دا، کە هەندێک لە ڕێکخەرەکانیان پەنایان بۆ ڕووسیا برد، سیاسەتی قەیسەری لەم کاتەدا ئاڵۆزتر بوو بەو ڕاستییەی کە لەو کاتەدا پێیدەگوترا پێترۆگراد (سانت پیترسبێرگ) نەک تەنها پشتگیریی کوردەکانی دەکرد، بەڵکوو پشتگیریی ئەرمەنییەکانیشی دەکرد، کە لە دژی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی شەڕیان دەکرد، بەڵام کوردەکان لەگەڵ هەردووکیان شەڕیان دەکرد. 

سۆڤیەت و ڕووسیای پاش سۆڤیەت

دوای شۆڕشی بەلشەڤیک، یەکێتیی سۆڤیەت بۆ بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ كورد بەردەوام بوو، لە تەمووزی (1923)دا، سۆڤیەت هەرێمێکی سەربەخۆی کوردى لە ئازەربایجان دامەزراند، بە ناوی کوردستانێکی ئۆزد (دەگەڕێتەوە بۆ کوردە سوورەکان)، کە تا (1020) بەردەوام بوو، پاشان کوردستانی ئۆکروگ کە نزیکەی ساڵێکی خایاند بەدوای داهات. لەنێو ئەو کوردانەی کە لە یەکێتی سۆڤیەت مابوونەوە، زۆربەیان لە سوپای سووردا شەڕیان کرد و هەندێکیان مەدالیای شەرەفیان پێدرا، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کریملین لە ساڵانی (1920 تا 1930)دا پشتیوانی لە پەرەسەندن و گەشەکردنی کولتووری کوردەکان لە ئەرمینیا و ئازەربایجان کردووە، بەڵام لە (1937)دا، ستالین ژمارەیەک کوردی لە ئازەربایجان دەرکرد و لە (1944) ژمارەیەکی زیاتری لە جۆرجیاوە بۆ کازاخستان و ئاسیای ناوەڕاست گواستەوە، بەڵام کوردەکان لە گومان و چەوسانەوەی تیرۆری گەورەی ستالین ڕزگاریان نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا، کوردەکان ئامرازێکی بەسوود بوون بۆ کریملین.

لە کانوونی دووەمی (1946) گرووپێک لە کوردەکانی ئێران "کوردستانی سوور"ی سەربەخۆیان ڕاگەیاند، ئەویش کۆماری کوردستان بوو لە مەهاباد، مشتومڕ زۆر لەسەر ئەوەیە کە ستالین تا چ ڕادەیەک بەشداری لە پێکهێنانی ئەو کۆمارەدا کردووە، بەڵام هیچ گومانی تێدا نییە کە ئەوە دەوڵەتێکی بەسوود بووە، لە کاتێکدا کۆمارى کوردستان لەکۆتایی ئەو ساڵەدا ڕووخا، ڕابەرە کوردەکان هێشتا سەرسام بوون بە بیرۆکەی دەوڵەتی خۆیان، بە تایبەت مەلا مستەفا بارزانی، کە ژەنەڕاڵێک بوو لە سوپای مەهاباددا و لە ئابی (1946)دا پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند. 

دوای کۆتایی هاتنی کۆمارى کوردستان، بارزانی و هاوڕێکانی پەنایان بۆ یەکێتی سۆڤیەت برد، بارزانی بۆ ماوەی زیاتر لە (10) ساڵ مایەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە عێراق، لەوێ سەرکردایەتیی یاخیبوونێکی دژی حکومەتی ناوەندی کرد، پلانەکان بۆ چالاککردنی دانیشتوانی کورد لە عێراق و ئێران و تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو لە بیرکردنەوەی سۆڤیەتدا دەرکەوتن. بەڵگەنامەکان بە ڕوونی ئەمە نیشان دەدەن و وەک مێژوویەک ماونەتەوە، بۆ نموونە بەڵگەنامەکانی (KGBA)ـى ڕووسى باس لەوە دەکەن، کە چۆن کریملین کوردەکانی  بۆ یاخیبوون دژی حکومەتی ناوەندی عێراق لە (1961) لە لوتکەی جەنگی سارددا هانداوە. هەروەها ئەرشیفی بەناوبانگی میترۆکین ئەوە ئاشکرا دەکات کە تا چ ڕادەیەک (KGB) لەژێر ناوی شۆڕشێکدا کارتی کوردی بۆ ناسەقامگیرکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا بەکارهێناوە.

 بەم شێوەیە، پێش سەرهەڵدانی سەدام حوسێنی سەر بە سۆڤیەت، یەکێتی سۆڤیەت پاڵپشتی ئۆتۆنۆمی کوردی لە عێراق کرد، لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکان. لە (1963) مۆسکۆ حکومەتی عێراقی  بە جینۆساید کردنی کوردەکان تۆمەتبار کرد، دواتر مۆسکۆ داوای نێوەندگیریی لە نێوان بەغدا و کورد کرد، کە بووە هۆی ڕێککەوتنی ئۆتۆنۆمی لە (1970)دا.

بارودۆخی سەختی کوردەکان بووە هۆی پشتیوانی هەندێک لە ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی دژە کۆمۆنیستی، ڕۆشنبیرانی ئۆکرانیا پەیوەندییەکیان لەگەڵ خەباتی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی هەبوو، بۆ نموونە ڤاسیلی سیمۆنێنکۆ، شاعیرێکی گەنجی ئۆکرانی و دژە سۆڤیەت بوو، لە  (1963) شیعرێکی نووسی بۆ برای کورد. کاتێک پارتی بەعس لە (1973) دەسەڵاتی لە عێراقدا گرتە دەست، KGBA چیتر پێویستی بە بارزانییەکان نەما، خێزانەکە داوای هاوبەشییان لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دەکرد، بەڵام سۆڤیەتەکان بەردەوام بوون لە بەکارهێنانی کارتی کوردی.

 لەکۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کوردێک بە ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی دامەزراند، کە لە ساڵانی دواتردا بنکەکانی خۆی بەکارهێنا، لەنێویاندا دۆڵی بیقاع لە لوبنان کە لەلایەن سووریاوە داگیرکراوە، بۆ ئەنجامدانی هێرشی چەکدارى دژی تورکیا. لەڕاستیدا پارتەکە لە کاتی دامەزراندنیدا، بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجی دەوڵەتی کوردی بەشداری لە ئایدۆلۆژیایەکی مارکسی لینینی دەکرد و توندوتیژی بەکارهێنا، سووریا لەو کاتەدا  لە جیهانی عەرەبیدا گەورەترین وڵاتی سۆڤیەت بوو.

چەند ساڵێک دوای دامەزراندنی پەکەکە، ئۆجەلان و چەکدارەکانی چوون بۆ سووریا، لەوێ کۆبوونەوە و ڕاهێنانیان لەگەڵ گرووپە مارکسییە فەلەستینییە توندڕەوەکان دەکرد، پەکەکە خۆی خستە ژێر سەرپەرشتی حافز ئەسەد، سەرۆکی سووریا، بەڵام هەروەها بە توندی لە خولگەی مۆسکۆ و لە شەڕی فراوانتری جەنگی سارددا بوو، پەیوەندییە نزیکەکان لەگەڵ کوردەکان کاریگەرییەکی بەسوودیان بۆ مۆسکۆ بەسەر تورکیادا هەبوو، کە هاوپەیمانی ناتۆیە. 

پریماکۆڤ، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری ڕووسی کە ماوەیەکیش سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بووە جارێک سەدامی قایل کرد کە ڕێگە بە پەکەکە بدات خاکی عێراق بەکاربهێنێت، لە ساڵانی هەشتاکاندا، بەپێی بەڵگەنامە ئەرشیفییەکان، مۆسکۆ بەردەوام بوو لە دابینکردنی هەندێک پشتیوانی بۆ کورد تەنانەت دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق بە چەکی سۆڤیەت کوردیان تێکشکاند، دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، پەکەکە نووسینگەیەکی نوێنەرایەتی لە مۆسکۆ داخست، بەڵام کریملین بە هێواشی دابەزی، لە کاتێکدا ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەولویەتی کارەکانی لابرد، مۆسکۆ مامەڵەی لەگەڵ کورد کرد، بەڵام پشتیوانی لە پەکەکە نەکرد، بەڵام کێشەی کورد لە چوارچێوەی جەنگی یەکەمدا لە چیچان سەریهەڵدا و مۆسکۆ کارتی کوردی بەکارهێنا بۆ قایلکردنی ئەنقەرە و نزیکبوونەوەى لە هەڵوێستی مۆسکۆ، تاوەکو پشتیوانی لە چیچانییەکان نەکات.

لە ساڵانی(1995-1996)، سەرکردەکانی پەکەکە سەردانى مۆسکۆیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا، گرژییەکان زیادیان کرد کاتێک کە کریملین پلانی بۆ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی کوردداڕشت، لە ڕووسیای فیدڕاڵ کە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا دانیشتوانەکەی بە یەک ملیۆن خەمڵاندووە، بارودۆخەکە خراپتر بوو کاتێک مۆسکۆ بە نیازى دامەزراندنی پەرلەمانێکى کوردی بوو لە پایتەختی ڕووسیا.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان کوردە ئاوارەکان ناوچەیەکیان لە پارێزگای یارۆسلاڤل کڕیوە بۆ کەمپی گەنجان، شوێنێک کە کوردەکان پێی دەڵێن گوندی کوردی. هەندێک پێشنیاری ئەوەیان کرد کە ڕێکخەرانی کەمپەکە هاوسۆزیان لەگەڵ پەکەکە هەبێت، هەروەها کەمپەکە ستۆدیۆیەکیشی بۆ ئامادەکردنی بەرنامەکان بۆ تەلەفزیۆنی کوردی (ڕۆژ تیڤی) دابین کرد، ئەمەش ئەو گرنگییە بەردەوامەی مۆسکۆ نیشان دەدات کە لەسەر کورد، هاوپەیمانی پێشووی سۆڤیەت، کڕیارە بەردەوامەکانی داناوە، تەنانەت کاتێ لە ساڵانی نەوەدەکان کاتێک مۆسکۆ بەشێوەیەکی کەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشایەوە. 

لەوەش گرنگتر، لە کۆتاییەکانی ساڵانی نەوەدەکاندا، سیاسەتی ڕووسیا ئاڕاستەیەکی دژە ڕۆژئاوایی زیاتری گرتەبەر، لەو سیستەمەوە زیاتر هەستپێکرا کە پووتین دەرکەوت و سەریهەڵدا. مۆسکۆ و ئەنقەرە لەکۆتاییدا ناکۆکییەکانیان لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە چارەسەر کرد لە سەرەتای 1996. گرنگترین ڕێککەوتن ئەوە بوو کە ئەنقەرە پشتیوانی لە چیچانییەکان ناکات، لە بەرامبەردا، مۆسکۆ ڕێگە بە چالاکی دژ بە تورکیا لە ڕووسیا نادات. 

دوای ڕێککەوتنەکە، مۆسکۆ دەستێوەردانی خۆی لە چیچان زیاد کرد لە کاتێکدا ئەنقەرە هێرشێکی گەورەی کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دژی کورد، ڕۆژنامەکانی ڕووسیا لەو کاتەدا ئەمەیان بە خراپ باس کرد. ئەم کارتە بۆ مۆسکۆ دژی تورکیازۆر گرنگ بوو، کاتێک پووتین چووە ناو شانۆی سیاسییەوە، تورکیا چیتر هەمان هێزی لە چیچان نەما کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەیبوو، هەروەها مۆسکۆ بە ڕاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە و سەرکردە، چالاکوانانی دیکەی کورد نەپچڕاند.

 لە (1998)، بۆ ماوەیەکی کورت  پەرلەمانی ڕووسیا پەناگەیەکی لە مۆسكۆ بە ئۆجەلان دا، دوای ئەوەی لەلایەن سووریاوە دەرکرایەوە، لە کۆتاییدا مۆسکۆ ناچار بوو داوا لە ئۆجەلان بکات بڕوات، بەڵام ئەو ڕاستییەی کە سەرکردەی پەکەکە مافی پەنابەری لە مۆسکۆ وەرگرت، ئەوە نیشان دەدات کە ڕووسیا هێزی نەرمی بەسەر کوردەکاندا هەیە.

پووتین و کورد

مۆسکۆ، بە پێچەوانەی واشنتۆن، هەرگیز پەکەکەی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دیارینەکردووە، کوردیش وەک کۆمەڵگەیەکی گەورە لە ڕووسیا مایەوە کاتێک پووتین دەستی بە یەکەم خولی سەرۆکایەتی کرد. بەپێی ڕاپۆرتێکی مۆسکۆ تایمز، لە سەرەتای (1999)، نزیکەی یەک ملیۆن کورد لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو نیشتەجێ بوون، کە نزیکەی (200) هەزاریان لە ناوچەی مۆسکۆ بوون، ڕاپۆرتێکی دیکەی ڕووسی باس لەوە دەکات کە کۆمەڵگە کوردییە دیارەکان نەک تەنها لە شارەکانی نزیک مۆسکۆ دەژیان، بەڵکوو لە دوورەوەش بوونیان هەبوو وەک نۆڤۆسیبیرسک و کامچاتکا.

 بەپێی ماڵپەڕی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سەرەتای (2000) ەوە، پارتەکە نوێنەرایەتی لە ڕووسیا کردووە و ڕۆژنامەیەکی بە زمانی ڕووسی بە ناوی کوردستانی نوێ بڵاوکردووەتەوە. لە سیاسەتی دەرەوەیدا، پووتین نەخشەی گەڕانەوەی ڕووسیای بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتای سەرۆکایەتییەکەیەوە نیشان داوە. زانیاری کەم لەبەردەستدایە سەبارەت بە بیرکردنەوە سەرەتاییەکانی پووتین سەبارەت بە کورد، بەڵام پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ گرووپە کوردییەکان بەردەوام بوو. 

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ڕووداوەکان، سوودی کورد جارێکی دیکە لە بیرکردنەوەی کریملیندا بەرزبووەوە، پووتین سوودمەند بوو لە بنیاتنانی ئەو پەیوەندییە مێژووییە درێژخایەنەی کە ڕووسیا لەگەڵ کوردەکاندا هەیبوو، کە لەگەڵ خواستەکانی سیاسەتی دەرەوەیدا دەگونجێت بۆ ئەوەی ڕووسیا بکات بە هێزێکی گەورە لەسەر حسابی ڕۆژئاوا. لە سەرەتا و ناوەڕاستی ساڵانی (2000)کان، پووتین جەختی لەسەر بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە، دەربارەی چالاکییەکانی کریملین لەگەڵ کوردەکان لەو ساڵانەدا زانیاری کەم لەبەردەستدایە، بە تایبەتی دوای بەهاری عەرەبی، بەرپرسانی باڵای ڕووسیا زیاتر گفتوگۆیان لەسەر کەمایەتییەکان و مافەکانیان لە ناوچەکە کرد، دوای (2012)، کاتێک پووتین ماوەیەکی دیکەی سەرۆکایەتی وەرگرت، بەرچاو ڕوونتر بوو و زیاتر جەختی دەکردەوە لەسەر پرسەکان سەبارەت بە سووریا و تورکیا و عێراق.

زیلمخان موتسۆیڤ، سەرمایەدار کە پارتی ڕووسیای یەکگرتوو و بڵاوکراوەکان بە کوردێکی ئێزیدی وەسفی دەکەن، تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا بە شێوەیەکی کەسی لەگەڵ کاروانە مرۆییەکانی بەغدا و کوردستان بووە.

 سەرژمێری سۆڤیەت و سەرچاوەکانی دیکە لە 1939دا کۆتایی بە جیاوازی نێوان کورد و ئێزیدی هێنا، بۆیە ڕوون نییە کە ئایا موتسۆیڤ کوردە یان نا، بەڵام شایانی باسە کە سەرچاوە ڕووسییەکان بە کورد ناوی دەبەن چونکە هەمیشە باسی پاڵپشتییەکانی مۆسکۆ بۆ کورد دەکات و داوا دەکات کە هەمیشە پاڵپشتییەکان بەردەوام بێت. لە ئێستادا نووسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا چالاکە و پەیوەندی لەگەڵ کوردە ئاوارەکان لە وڵاتەکەدا هەیە. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی شیکەرەوە ڕووسییەکان بۆ (2017)، ڕووسیا نەک تەنها چالاکییە ڕۆشنبیرییە گەورەکانی ئەنجام داوە، بەڵکوو یارمەتی پزیشکی بۆ پێشمەرگە کوردەکان دابین کردووە، ماڵپەڕی Kurdistan.ru بە بەردەوامی ڕاپۆرتی کێشەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە، کوردەکان یەکێتی سۆڤیەتیان بیردێتەوە و نەوەی گەورەتر بەتایبەتی یادەوەرییەکی خۆشیان هەیە لەگەڵ ڕووسیا و ڕووسەکان. 

یەکێک لەو کەسانەی کە باوکی لە گەشتەکانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت گەڕاوەتەوە و دیارییەکانی جانتاکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، هەموو شتێک هەست بە ساردی دەکات تا دەست لێدان، ئەمەش تێگەیشتنی ڕووسیا وەک شوێنێکی نامۆ و سارد بەهێزتر دەکات.

ڕووسیا و کوردەکانی سووریا و تورکیا

خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لە ئاداری (2011)دا لە سووریا، چەندین ئامانج و بەرژەوەندی بەدوای خۆیدا هێنا بۆ پووتین. ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە ئەمەریکا ڕێگری بکات لەوەی سەرکردەیەکی دیکەی دەسەڵاتداری لە دەست بدات. مۆسکۆ هیچ جێگرەوەیەکی باشتری بۆ سەرۆک بەشار ئەسەد نەبینی و بڕیاری دا لەگەڵیدا بمێنێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە، پووتین دەرفەتێکی بینی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە و گروپە کوردییەکانی تر. 

ڕۆژنامەکانی ڕووسیا تێبینی ئەوەیان کرد کە ئەسەد پەیوەندییەکانی لەگەڵ پەکەکە بەهێزتر کرد، کە کێشەی کورد لەوانەیە تورکیا ناسەقامگیر بکات، لە تەمووزی (2012)دا ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا سەردانی مۆسکۆی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا کۆبووەوە لە کاتێکدا کریملین بەلایەنی کەمەوە پێنج کەشتی سەربازی بۆ تەرتوس نارد، ئەم پێشکەوتنانە ئاماژە بەوە دەکەن کە مۆسکۆ گرەوەکانی خۆی پاراستووە و دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی  ئەگەر ئەسەد دەسەڵاتی لە دەست بدات پێگەیەکی لە سووریا هەیە، بەڵام ڕوون بوو کە مۆسکۆ تا کۆتایی لەگەڵ ئەسەددا دەمێنێتەوە. لە کانوونی یەکەمی (2013)، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ یەکەم جار بە ئاشکرا دانی بەوەدا نا کە ئەگەری کەوتنی ئەسەد هەیە، بەڵام کریملین بەخێرایی هەنگاوی بۆ دواوە نا.

 ڕێککەوتنەکە تەنها باوەشی ڕووسیای ئەسەدی بەهێزتر کرد، کاتێک شەڕ لە سووریا بەردەوام بوو، کریملین دەستی کرد بە هەوڵدان بۆ ئەوەی پەیەدە کە لقێکی پەکەکەیە، لە وتووێژەکانی ئاشتی جنێڤدا بەشدار بێت. ساڵح موسلیم، سەرۆکی پەیەدە سەردانی مۆسکۆی کرد لە کانوونی یەکەمی (2013)دا، کە هاوکات بوو لەگەڵ لێدوانی بۆگدانۆڤ دەربارەی ئەسەد. ڕووسیا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەتوانن ئەسەد قبووڵ بکەن یان ئەوانەی سوور نەبوون لەسەر جێهێشتنی وەک مەرجێکی پێشوەختە بۆ وتووێژەکانی ئاشتی، کوردەکانی سووریا لەو جۆرە دژایەتییە بوون، لەو کاتەوە مۆسکۆ بەردەوام هەوڵی داوە کورد لە گفتوگۆکاندا بەشداری بکات. 

لەگەڵ ئەوەشدا، پەیوەندییە نزیکەکان لەگەڵ پەیەدە و پەکەکە زۆر بەسوود بوون دژی تورکیا، سەرەتا ئەردۆغان دەیویست ئەسەد بڕوات و مۆسکۆش پێویستی بە سەرۆکی تورکیا هەبوو بۆ نەرمکردنەوەی هەڵوێستەکەی. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەردۆغان ئەوەی کردووە، بەشێکی زۆری بەهۆی بەکارهێنانی کارتی کوردی لەلایەن مۆسکۆوە بووە، بەڵام ئەمجارە ئەردۆغان هیچ کاریگەرییەکی هاوشێوەی لە چیچان و لە شوێنەکانی تر نەبوو، بەمشێوەیە بەکارهێنانی کورد بووە هۆی لاوازکردنی ئامانجەکانی پووتین بۆ لاوازکردن و دابەشکردنی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانی ناتۆ. لە تشرینی دووەمی (2015)دا، ئەنقەرە فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراوی ڕووسیای خستە خوارەوە کە بۆ ماوەیەکی کورت چووە بۆشایی ئاسمانی تورکیاوە و یاخیبووانی سووریا فڕۆکەوانەکەیان کوشت کاتێک بە پەرەشۆت دابەزی، ئەمەش یەکەم فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا یان سۆڤیەت بوو کە لە دوای جەنگی کۆریاوە لەلایەن هاوپەیمانێکی ناتۆوە تێکشکا. 

حکومەتی ڕووسیا هەرگیز دانی بەوەدا نەنا کە فڕۆکەکە پێشێلی ئاسمانی تورکیای کردبێت، پووتین بە تووڕەییەوە ڕووداوەکەی بە چەقۆ لێدان لە پشتەوە وەسف کرد و هۆشداری تاریکی دا لە بەرپەرچدانەوەی جددی لەو بارەوە. یەکێک لەو بەرپەرچدانەوەیە ئەوە بوو کە مۆسکۆ بە خێرایی هێزی بەرگریی ئاسمانی بۆ سووریا بڵاوکردەوە، کە ناوچەیەکی پارێزراوی بۆ کورد دابین دەکرد، هەروەها پشتیوانی ئاسمانیش دژی ئەو یاخیبووانەی کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن، هەروەها مۆسکۆ دەستی بە پشتیوانیکردنی پەیەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کرد، کە لەوانەیە ئەو پشتیوانییانە دابینکردنی چەکیشی تێدابێت. لە کانوونی یەکەمی (2015) سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی (هەدەپە) سەردانی مۆسکۆی کرد و سەركۆنەی تەقەکردنەکەی کرد. دەمیرتاش وەک ڕەخنەگرێکی ئەردۆغان باڵاترین سیاسەتمەداری تورکیا بوو کە لەدوای ڕووبەڕووبوونەوە دوو قۆڵییەکە لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەدا یەکیان بینی.

ئەردۆغان پێیوایە هەدەپە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە، لە شوباتی (2016) پەیەدە بە فەرمی نوسینگەیەکی نوێنەرایەتی لە مۆسکۆ کردەوە، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەکەدا، مەراب شەمۆیێڤ، سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی کۆمەڵە گشتییەکانی کورد، ڕووداوەکەی بە ساتەوەختێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد وەسف کرد، لە مانگی تەمووزی هەمان ساڵدا، ئەردۆغان داوای لێبوردنی لە پووتین کرد بەهۆی ئەوەی فڕۆکەکەی خستە خوارەوە و هەردوو سەرۆک دەستیان کرد بە چاککردنەوەی پەیوەندییەکانیان، بەڵام لە وەڵامی داواکارییەکەی ئەردۆغان بۆ داخستنی نووسینگەی پەیەدە لە مۆسکۆ، ئەندرێ کارلۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا لە مانگی ئەیلوولدا ڕایگەیاند، ڕووسیا پەیەدە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نابینێت و نووسینگەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە، لە هەمانکاتدا پشتیوانی ئاسمانی مۆسکۆ ڕێگەی بە پەیەدەدا بەرەو ڕۆژهەڵات پەلبکێشێت و دەسەڵاتی فراوان بێت.

 لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا هەڵوێستی کریملین بەرامبەر کوردەکانی سووریا نەگۆڕاوە. سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و بەرپرسانی باڵای دیکەی ڕووسیا ستایشی ئازایەتی کوردەکانیان لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمدا و ستایشی مێژووی پەیوەندییە دۆستانەکانی ڕووسیایان لەگەڵ کوردەکان کرد.

هیچ نەبێت لە نیسانی (2016)ـەوە، پووتین فشار دەخاتەسەر دەستووری سووریا و مۆسکۆ بەردەوامە لە سووربوون لەسەر ئەوەی کوردەکان لە بەڵگەنامەکەدا لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەستوورەکە لە خۆیان بگرن، هەرچۆنێک بێت، کوردەکانی سووریا بەڕاستی سوودمەند نەبوون لە پشتیوانییەکانی مۆسکۆ جگە لە دەستکەوتە تاکتیکییە کاتییەکان کە بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگ بوون بۆ مۆسکۆ. 

لە ڕاستیدا سەدان کورد، لەنێویاندا ژن و منداڵی بێتاوان، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی تورکیا لە عەفرین لە (2018)دا گیانیان لەدەستدا، کە بەبێ ڕەزامەندی و هەماهەنگی لەگەڵ مۆسکۆدا نەدەکرا. پووتین و ئەردۆغان چەندین مانگ پێش ئەو کاتە باسی عەفرینیان کردبوو و زۆربەیان گووتیان، “مۆسکۆ هێزەکانی خۆی لە عەفرین دەرکرد."

 ڕاستەوخۆ پێش ئۆپەراسیۆنەکە. سیپان هیمۆ، فەرماندەی یەپەگە ڕایگەیاند، ڕووسیا خیانەتی لە کورد کرد، لە کاتێکدا مۆسکۆ ناڕاستەوخۆ ئەمەریکای تۆمەتبار کرد. هەروەها ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گوتی، مۆسکۆ تێبینی لێدوانەکانی ژمارەیەک سیاسەتمەداری کوردی کردووە، کە ڕووسیا و ڕژێمی سووریایان تۆمەتبار کردووە، بەوەی هاوکاری دوژمنکارییەکانی تورکیا دەکەن، تا ئەو ڕادەیەی دەتوانین بڵێین خیانەتییان لە کوردەکان کردووە.

دەمانەوێت تێبینی ئەوە بکەین کە ئەوە ئێمە نین کە بەردەوام هۆکار بووین بۆ دروستکردنی بارودۆخ لە ڕۆژئاواى کوردستان، کە تورکیا هەمیشە ئەمە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆی دادەنێت، ڕووسیا نەبوو کە بەرپرسیار بوو لە ڕێگریکردن لە حکومەتی یاسایی سورویا لەوەی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر بەشێکی فراوان لە وڵاتەکەدا بۆ ماوەیەکی نادیار بسەپێنێت و جێگیری بکات، بە هەمان شێوە ڕووسیا نەبوو کە بەشدار بوو لە پێکهێنانی ئەو ناوچانەدا کە خزمەتگوزارییەکی یەکسانیان هەبوو لەگەڵ ئەرکەکانی پەیوەست بە دەسەڵاتی دادوەری تایبەتی دەوڵەتی سووریاوە، ئامانجی سەرەکی مۆسکۆ گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی ڕژێمە، هیچ نەبێت لە کاتی ئێستادا. بەمشێوەیە جارێکی دیکە مۆسکۆ ئەوەی سەلماندەوە کە پشتیوانێکی ڕاستەقینەی کێشەی کورد نین، سوپای ڕووسیا کوردەکان وەک هاوپەیمانی ئەمەریکا دەبینێت هەست دەکات یارییەکی دادپەروەرانەیە بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان. 

لە ڕاستیدا کاتێک باس لە لەدەستدانی ژیانی گشتی لە سووریا دەکرێت، لە لایەن ڕۆژئاواییەکانەوە بەرپرسانی ڕووسیا پێیانوایە کە ڕۆژئاواییەکان لەم پرسەدا  زۆر هەستیارن، ئەوان ژیانی تاکەکەسی بە ئەولەویەت دانانێن وەک ئەوەی کە ڕۆژئاواییەکان لە پێشینەی دادەنێن و بە بایەخەوە لێی دەڕوانن، چونکە ئەو بەهایانەی کە پشتگیری سیستەمی ڕووسیا دەکەن دژی ئازادی تاکەکەسییە.

 هەژمارکردنەکە ڕاستەقینەیەکی ساردە و بە بۆچوونی ئەوان هیچ کەسێک لە سووریا بێتاوان نییە. بە ڕەچاوکردنی توندوتیژییە توندڕەوەکان لە سووریا، لەوانەیە یەکێک پرسیار بکات کە ئایا دەسەڵاتی نەرم ڕۆڵی هەیە. ئەو ڕاستییەی کە کوردەکانی سووریا بەردەوامن لە بینینی ڕووسیا وەک نێوەندێکی دەسەڵات وایان لێدەکات پشت بە مۆسکۆ ببەستن، هەڵوێستێک کە دەیەوێت بیپارێزێت. بەداخەوە مۆسکۆ تاکە لایەن نەبوو کە خیانەتی لە کورد کرد، یان بە سادەیی بە شێوەیەکی دروست مامەڵەی لەگەڵیان نەکرد، لەم دواییانەدا و بە دیاریکراوی لە (2013) وە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەستی کرد بە ڕەتکردنەوەی ڤیزە بۆ سەرکردەکانی پەیەدە و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکەى تا (2016)، تەنانەت لە کاتێکدا کە پەیەدە و هێزە سەربازییەکەی (یەپەگە) بیان سەلماندبا کە ئەوان گەورەترین هێزی شەڕکەرن دژی داعش ئەمەریکا بەردەوام بوو لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە. 

لە ڕاستیدا، پارێزراوترین ناوچەکانی سووریا ئەوانە بوون کە کوردەکان لێی سەرکەوتووبوون و ناوچەکە لە ژێر دەستی کورددا بوو، جێی سەرسوڕمان نییە کە مۆسکۆ دەستیکرد بە سەرنجڕاکێشانى کورد، کریملین نکۆڵی لە ڤیزەکانی پەیەدە نەکرد تەنها بۆ ڕازیکردنی تورکیا، سەرەڕای بەڵگەکانی پشتگوێخستنی ئەنقەرە، لە باشترین حاڵەتدا، هاوبەشیکرد لە سەرهەڵدانی داعش و گروپە سوننییە توندڕەوەکانی تر. 

لە کانوونی یەکەمی (2019)، ئەمەریکا لەناکاو هێزەکانی لە باکووری سووریا کشاندەوە و هێزە کوردییەکانی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای داگیرکەریی تورکیا، هێرشەکە ترسناک بوو و هەندێک لە بەرپرسانی ئەمەریکا گووتیان، لەوانەیە تاوانی جەنگ بێت، چونكە ڤیدیۆیەک بەفراوانی بڵاوکرایەوە کە نیشانی دەدا هێزەکانی تورکیا چەکدارانی کوردیان لە سێدارە دەدا، لەنێویاندا ژنان، هەروەها چەکدارێکی گەنجی یەپەگەیان گرتووە کە ڕادەکێشرێت، لەو خاڵەدا، کوردەکانی سووریا بژاردەیەکی وایان لەبەردەست دا نەبوو جگە لەوەی کە هیچ نەبێت بۆ پاراستنی خۆیان بیر لە نزیکبوونەوە لە پووتین و ئەسەد بکەنەوە، تەنانەت ئەو کاتەش کە پێیان باشترە لەگەڵ ئەمەریکادا کار بکەن.

بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمەریكا کە زۆربەی کۆمەڵگەی سیاسەتی دەرەوە دژایەتییان کرد  بۆ کریملین دەستکەوتێکی ڕوون بوو کە سەرکەوتوو نەبوو لە قازانج وەرگرتن لەسەری. مۆسکۆ زیاتر و زیاتر باسی ئەوەی دەکرد کە دەیەوێت وەک نێوەندگیرێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا کاربکات، بەتایبەتی لەسەر پرسی کورد. لاڤرۆڤ چەند جارێک ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتی چارەسەرکردنی کێشەی کورد هاتووە، هەندێک لە بەرپرسانی ناوچەکە، بەتایبەت بەرپرسانی میسری یان بەرپرسانی پێشوو، دەڵێن مۆسکۆ پشت بە کوردەکانی سووریا دەبەستێت لەبەر ئەوەی عەلمانین. لەوانەیە ئەمە هەڵە بێت، بەڵام مۆسکۆ هیچ کێشەیەکی نەبووە لە کارکردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکان لە حیزبوڵڵاوە بۆ حەماس تا تاڵیبان. کوردەکان بە سادەیی بەسوودترن عەلمانییەکەیان لەوانەیە پاڵنەرێک بێت. دژە ئەمەریکاییەکان لە پشتەوەی لێدوانەکانی ڕووسیا سەبارەت بە کوردەکانی سووریا بەردەوام بوون. 

پووتین و بەرپرسانی باڵای ڕووسیا دەڵێن ئەمەریکا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سووریایە و کوردەکان لەوێ بەکاردەهێنێت، هەروەها بەرپرسانی ڕووسیا زیاتر و زیاتر باسی ئۆتۆنۆمی کورد لە سووریا دەکەن، بەبێ ئاماژە دان بە جیاوازییە زۆرەکانی نێو گرووپە کوردییەکانی وڵاتەکە، هەرچەندە ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکگرتوویی لەنێو کوردەکاندا نییە، بەڵام لە کۆتاییدا ئاشتی و یەکگرتوویی لە بەرژەوەندی مۆسکۆدا نییە.

 ئەگەر تورکیا ئاشتی لەگەڵ کوردەکان لە ناوخۆدا هەبێت، ئەوا بە شێوەیەکی بەرچاو تەمەنی ڕووسیا لە ئەنقەرە کەم ناکات. لاڤرۆڤ لە کانونی یەکەمی (2019) گوتی، پێویستە ئەسەد کۆنترۆڵی هەموو خاکی سووریا بکات لەگەڵ نیشتەجێبوون و مانەوەی کوردەکان لە شوێنە ڕەسەنەکانی خۆیان، مۆسکۆ خۆی وەک نێوەندگیرێك پیشان دەدا و بەردەوام بوو لە سووربوون لەسەر ئەوەی کە کوردەکان لە دەستووری سووریادا دابندرێن لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا. 

ئەسەد لە ڕابردوودا ئۆتۆنۆمی کوردی بە دابەشکردنی وڵاتەکە ھاوتا کردبوو، ئەو نەیدەتوانی ڕازی بێت پێی و مۆسکۆش پشتیوانی لە ئەسەد دەکرد، زیاتر لەوەش، دوای کشانەوەی ئەمەریکا کوردەکان تەنیا بژاردەیەکی کەمییان لەبەردەستدا بوو ئەویش بریتی بوو لە نزیکبوونەوە لە مۆسکۆ و ئەسەد، کریملین دەستیکرد بە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا بۆ دامەزراندنی هێزێکی سەربازی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵات.

ڕووسیا و کوردەکانی عێراق

کریملین ناڕەزایی ئاشکرای لەبەرانبەر داگیرکردنی عێراق لە (2003)دا دەربڕی، مۆسکۆ پەیوەندییە درێژخایەنەکانی لەگەڵ وڵاتەکەدا لەدەستدا. پاش جەنگ ڕووسیا هەوڵیدا ببێتە یەکەم کەس کە کۆنسوڵخانەی لە هەولێر بکاتەوە و توانى بۆ گەڕانەوەى گرێبەستە لەدەستچووەکانی لە عێراق سەرکەوتن بەدەست بێنێت، لە (2009)دا، کۆمپانیاکانی لۆک ئۆیل  و گاز پڕۆم ژمارەیەک گرێبەستی گەورەیان بردەوە، لە (2012) گاز پڕۆم دوو گرێبەستیان لەگەڵ هەولێر واژۆ کرد، بەمەش بووە چوارەم کۆمپانیای گەورەی نەوت کە چووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوتا لەگەڵ تۆتاڵ و ئێکسۆن مۆبێل.

بۆ ساڵی دواتر مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مۆسکۆی کرد بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، ئەمە یەکەم سەردانی لەو شێوەیە بوو لەلایەن سەرکردەیەکی کوردستانەوە. لەکۆتایی گەشتەکەدا گازپڕۆم گرێبەستێکی گەورەی وزەی واژۆ کرد. لە ئەنجامدا، پووتین توانی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوولادا بەغدا و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت، چونکە دەیزانی خواستی بەغدا بۆ چەکی ڕووسیا کە پێویستییەکی گرنگە بۆ بەغدا لە نیگەرانییەکان زیاترن، سەبارەت بە هەڵسوکەوتی مۆسکۆ بەرانبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە شوباتی (2017)، کریملین دەرفەتێکی بینی بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو پێش ببات. ڕۆزنەفت نزیکەی سێ ملیار (500) ملیۆن دۆلاری  وەک بەشێک لە گرێبەستە واژۆکراوەکان بۆ پەرەپێدانی پێنج بلۆکی بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنان لە ژێرخانی هەناردەکردنی نەوت و گاز بە کوردەکانی عێراق بەخشی. بەم شێوەیە کریملین حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کاتێکی گرنگدا پاراست. 

پووتین لە کانوونی یەکەمی (2021)دا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر کوردەکان بەڕوونی دەربڕی و دووپاتیشی کردەوە، لەسەر پەیوەندی تایبەتی ڕووسیا لەگەڵ گەلی کورد، تیشکی خستە سەر کاریگەرییان لە شەڕکردن لەگەڵ تیرۆریستان لە سووریا و چارەنووسی سەختی کوردەکان سەبارەت بە پرسی سەروەری و سەربەخۆیی، بەڵام ئاماژەی بەوەدا ئێمە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا کار دەکەین و لەکۆتاییدا پێویستە مافەکانی گەلی کورد دابین بکرێت، بەڵام ئەوەش دەوەستێتە سەر خودى عێراق و گەلی کورد خۆیان، گوتیشی ئێمە دەستێوەردان ناکەین لە پرۆسە ناوخۆییەکاندا.

 لە ئەیلوولی (2017)، هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كرد، زۆرێک لە کارەکتەرە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بە فەرمی دژی پەسەندکردنی وەستانەوە. ڕووسیا تاکە وڵات بوو کە هەڵوێستێکی بێلایەنتری هەبوو و دەتوانین بڵێین هەڵوێستەکەی نزیک لە هەڵوێستی ئەمەریکا بوو، وردتر ڕووسیا ئەم هەڵوێستانەی هەبوو لەبارەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، مۆسكۆ جەختی لەوە دەکردەوە، کە پێویستە خۆی لە هەر شتێک بەدوور بگرێت کە ببێتە هۆی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی دەکردەوە کە ڕووسیا  پابەند دەبێت بە سەروەری و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی عێراقی دۆست و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆسکۆ ڕێز لە خواستە نەتەوەییەکانی کورد دەگرێت، ئێمە لەو باوەڕەداین هەموو ئەو ناکۆکییانەی لەنێوان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، دەتوانرێت لە ڕێگەی دیالۆگێکی بنیاتنەرانە و ڕێزلێنەرەوە چارەسەر بکرێت، بەمەش هاوکێشەیەکی قبوڵکراوی پێکەوەژیان لە نێو یەک دەوڵەتی عێراقدا دادەڕێژرێت.

تا ئەمڕۆش بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان نائومێدی خۆیان سەبارەت بە وەڵامی ئەمەریکا بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەردەبڕن. ئەمە بۆ پێشنیاری ئەوە نییە کە دەبووایە ئەمەریکا هەڵوێستێکی جیاوازی هەبووایە، بە پێچەوانەوە چەندین هۆکاری باش هەبوون بۆ دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم، لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵوێستی پێشووی ئەمەریکا بە  شێوەیەکی بنچینەیی بۆ هەرێم ئەرێنی بووە، بەڵام لە کاتێکی گونجاو و باشدا، لە لایەن خۆیەوە، مۆسکۆ تیشکی خستەوە سەر دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ یاسای نێودەوڵەتی و توانی وا بکات کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی پێنەگات و بە باشی بهێڵێتەوە. لە هەمان کاتدا هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی نالەباردا تێپەڕی لە دوای ڕیفراندۆم، لەبەر ئەوە پێویستی بە هاوبەشی زیاتر بوو، کریملین توانی ئەم درفەتە بقۆزێتەوە بۆ بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکان بەتایبەت پەیوەندییە وزەییەکانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی لەگەڵ رۆزنەفت واژۆ کرد پەیوەست بە ژێرخانی گازی سروشتی.

پێویستە ئەوە بگووترێت کە ئێستا رۆزنەفت لە پیشەسازی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان پشکی زۆرینەی هەیە، بەڵێنی دروستکردنی بۆرییەکی نەوتی لەنێوان هەرێم و تورکیا داوە. ئەگەر سەرنج بدەینە سەر ئەم جۆرە بنیاتنانە بە ڕوونی ئامانجە ستراتیژی و درێژخایەنەکانی ڕووسیامان بۆ دەردەکەوێت، نەک تەنها لە عێراق بەڵکو لە وڵاتانی تریش. 

لە ڕاستیدا بونیادنان و دروستکردنی بۆڕی نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا نەک تەنها پێگەی دانوستاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بەهێزتر دەکات، بەڵکوو دەتوانێت ڕێگە بە مۆسکۆ بدات خۆی لە پەیوەندییەکانی وزە لەگەڵ ئەنقەرەدا تێکەڵ بکات و نزیکبوونەوە دروست ببێت، ئەمە نموونەیەکی دیکەی ئەوەیە کە ڕووسیا دەرفەت دەقۆزێتەوە و دەگەڕێت بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات بەرانبەر بە گرووپە کوردییەکان، بە سوودوەرگرتن لە نائومێدییەکەی ئەم دواییە لەگەڵ ئەمەریکا و هەمیش بە دانانی ڕووسیا وەک جێگرەوەیەک لەم کاتە گرنگانەدا.

کۆتایی

لە حالەتی باش و خراپ ڕووسیا بەردەوام پاڵپشتی کورد بووە، بەڵام مەبەستەکەی جگە لە چاکەخواز هیچی تر نەبووە. پێناچێت مۆسکۆ ڕابەرایەتی هەوڵێک بکات کە نزیک بێتەوە لە قەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ساڵانی (1991-1996)، کە بریتی بوو لە دابینکردنی ئاسوودەیی بۆ چەندین جار.

 هەروەها پێویستە گەیاندنی پاراستن و یارمەتی مرۆیی بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لە دوای جەنگی کەنداو لە ماڵەکانیان هەڵهاتوون بە گرنگ دابندرێت و لەبەرچاو بگیرێت، تا ئەمڕۆش، زۆرێک لە کوردەکان یادی ئەم پڕۆسانە دەکەنەوە، کە بەشداربوون لە پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان، بە هەمان شێوە، بەگشتی کوردەکان بە ئاشکرا باس لە داگیرکردنی عێراق لە (2003)دا دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا نابێت ئەمە ئاسوودەیی بۆ سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا بهێنێت، کە زۆرجار خۆیان لە ماوەی دەسەڵاتی پووتیندا بە پارێزراوی بینیوەتەوە و بەردەوام کریملین بە کەمتر هەژمار دەکەن. 

گەورەترین کێشە ئەوەیە کە کوردەکان ناتوانن پشت بە هیچ کەسێک ببەستن، بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاشەوە. ئەوان دەتوانن بە شێوەیەکی یاسایی ئاماژە بە ساتە مێژووییەکان بکەن کاتێک ویلایەتە یەکگرتووەکان وازیان لێ هێنان، بە سادەیی پشتگوێیان خستن. 

پێدانى ڤیزە بۆ ئەندامانی پەیەدە یەکێکە لە نموونە سەرنجڕاکێشەکانی ئەوەی کە ئەمەریکییەکان توانای ئەوەیان هەیە بە ئاسانی کورد لە  خۆیان نزیک بکەنەوە و شێوازی مەمەڵەکردنیان لەگەڵ هاوپەیمانە کوردییەکانیان بە ئاسانی دەربکەوێت لە کاتی شەڕی دژی داعشدا. جۆری مامەڵەکردن و سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ کورد جیاوازە لە سیاسەتی کریملین بەرانبەر کورد، بەڵام دەتوانین بڵێین مۆسکۆ فشار ناخاتەسەر کورد، لەسەر گەندەڵی و چاکسازی مافەکانی مرۆڤ. ئەمەش هۆکارێکە کە دەکرێت ببێتە دەرفەتێک بۆ ڕووسیا تاکو بتوانێت زیاتر نزیکبوونەوە و بەردەوامی بە پەیوەندییەکانی بدات، هۆکارەکان زۆرن کەوا لە کوردەکان دەکات هەمیشە ئەو ڕستەیە بڵێنەوە کە دەڵێن: کوردەکان هیچ دۆستێکیان نییە جگە لە چیاکان. 

پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ مۆسکۆ بژاردەیەک بە سەرکردە کوردەکان دەدات و لە هەندێک حاڵەتدا هۆکارەکان زیاد دەکات بۆ ئەوەی چاکسازییە زۆر پێویستییەکان ئەنجام بدرێت. پێویستە سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا باشتر ڕێوشوێنەکانی خۆیان بۆ کێشەی کورد چڕ بکەنەوە و بایەخی زیاتری پێبدەن، بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەریی مۆسکۆ کەم بکەنەوە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە زۆرێک لە کوردەکانی عێراق و سووریا هێشتا پێیان باشترە لەگەڵ ئەمەریکادا کار بکەن.

 لە لایەن خۆیەوە کریملین، هێشتا گرنگى بە هەڵکەوتەی سیاسی و لەم ڕوانگەیەوە نایەوێت بەم زووانە واز لە کارتی کوردی خۆی بهێنێت، مۆسکۆ دەزانێت کە دەتوانێت ئەو شوێنە جوگرافییە کاریگەرانە بەکار بهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، جا لە ڕێگەی سیاسەتی بۆرییەکانەوە بێت لە عێراق، یاخود هەوڵەکانی نێوەندگیری کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەردەوامبوونی حوکمڕانی ئەسەد لە سووریا. کاردانەوەی کوردەکان بەرامبەر داگیرکردنی ئۆکرانیا لە لایەن ڕووسیاوە ئەوە نیشان دەدات کە چی لە مەترسیدایە بۆ ئەمەریکا. نێچیرڤان بارزانی، کە ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، هیوای خواست کە جەنگەکەی ئێستا بە ئاشتی کۆتایی بێت. 

دوران کەڵکان، سەرۆکی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە، لایەنگری ڕووسیای کرد کاتێک گوتی، ئۆکرانییەکان تەنها کێشەیان بۆ خۆیان هێناوە. ئەمەش دەرخەری ئەوە بوو کە هیچ پاڵپشتییەکی دوولایەنی بوونی نییە، زەحمەتە بتواندرێت هاوسەنگی ڕابگیردرێت. هەدەپە، ڕێکخراوی چەتری سیاسی چەپی کوردی تورکیا، پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکرانیا دەربڕی و ڕەخنەی لە ڕۆژئاوا گرت، هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان دەربڕی و لە چەند بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوە کرد کە داگیرکردنی جیهان لەگەڵ شەڕی ئۆکرانیا کە بە شەڕی ئۆکرانیا _ ڕووسیا ناویان برد دەرفەتێک بە تورکیا دەدات بۆ ئەنجامدانی هێرش لە سووریا. 

 لە ڕاستیدا، کوردەکان زۆر لە سەرقاڵکردنی ئەمریکییەکان لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نیگەرانن، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی چیتر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە كاری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا نییە. لە جیهانێکدا کە ڕۆژئاوا گەڕاوەتەوە بۆ برەودان بە سیاسەتی جوگرافی و گرنگی دان بە شوێنی جوگرافی، یان ئەوەی کە ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا بە پێشبڕکێی هێزی مەزن ناوی بردووە، وەک لە پێشینەیەکی سەرەکی کە ڕووسیا هەرگیز وازی لێ نەهێناوە بۆ ئەوەی لەگەڵیدا دەست پێبکەن. کوردەکان کە بە دڵنیاییەوە یەکڕیز نین، بە  گشتی نیگەرانن، چونکە لەوانەیە ئەم دۆخە ڕێگە بۆ مۆسکۆ بدات قازانجێکی زۆر بەدەستبهێنێت بۆ نموونە، کریملین دەتوانێت کاریگەری خۆی بەسەر کوردەکاندا بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە دابڕاو نییە لە ئاستی جیهانیدا. 

ئەم شیکردنەوەیە ئەوە نیشان دەدات کە دەوڵەتی ڕووسیا پشت بە چەندین ڕێوشوێنی کاریگەری جیاواز دەبەستێت لە شانۆ سیاسییەکانیدا، نەک تەنها هێزی دڕندە. ئەوە هێزی نەرمە وەک دەوڵەتێکی دەسەڵاتدار پێناسەی دەکات، تیشک دەخاتە سەر هێزی پراگماتیکی لەجیاتی ڕاکێشانی ڕاستەقینە. ئەمە بەو مانایە دێت کە پێشبڕکێی هەڵکەوتەی سیاسی لەگەڵ ڕووسیا لێرەیە بۆ مانەوە، و پەیوەندییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ کورد بە کاریگەر و گرنگ دەمێنێتەوە.

سەرچاوە: پەیمانگەی واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین