كۆنسڵخانەى ئەمەريكا: سەركۆنەى هێرشەكەى سەر هەولێر دەكات
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/كانوونى دووەم/ 2024) كۆنسوڵخانەى ئەمەریكا لە هەولێر، راگەیێندراوێكى بڵاوكردەوە، تێیدا سەر كۆنەى هێرشەكەى ئێران بۆ سەر هەولێر دەكات و سەرەخۆشیش لە كەس و كارى قوربانیانیش دەكات.
دەقى راگەیێندراوى كونسڵخانەى ئەمەریكا
بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین. ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین. وە لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15 ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment