سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/کانوونى دووەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد. باڵیۆزی بریتانیا دووبارە سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند "بۆ کارەساتی موشەک بارانە بێ بنەماکەی سەر هەولێر کە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدرا و بوە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل، لەم بارەیەوە هەڵوێستی فەرمی حکومەتی بریتانیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند کە دژی ئەم جۆرە کردەوانەن بە تایبەت کە خەڵکی سڤیل و بێ تاوان بکرێتە ئامانج."
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک بارزانی "سوپاسی هەڵوێستی باڵیۆز و حکومەتی بریتانیای کرد، و دووبارە نیگەرانی خۆی دەربڕی بەو کردەوە نا مرۆڤانەی بەرانبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان کرا، و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵەکانی بەڕێز محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ وەرگرتنی هەڵوێست و بەدواداچوونی جددی لەسەر ئەم پرسە."
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و بارودۆخی ئەمنی دەشتی نەینەوا و شنگال و گرنگی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی شنگال تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment