کۆنسوڵخانەى چین ڤیزا لە هەولێر بە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەدات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/کانوونى دووەم/2024) بە ئامادەبوونى سووی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، عەزیز وەیسى، فەرماندەى فەرماندەیى هێزەکانى پێشمەرگەى زێرەڤانى و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى لە نێو کۆنسڵخانەى هەولێرى کۆمارى میللى چین سەنتەرى پێدانی ڤیزای چین کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند "کردنەوەى سەنتەری پێدانی ڤیزاى چین لە هەولێر زۆر گرنگە بەلامانەوە، داواکارى ئێمە هەمیشە لە دیدارەکەنمان جەختکردنەوە بوو بۆ کردنەوەى، لە بەر ئەوەى لە پێشوتردا، دەبوایە هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنى ڤیزا سەردانى بەغدا یان ئیستەنبولیان بکردبا، بەڵام ئێستا لە هەولێرى پایتەخت و بەڕێگەى ئۆنلاینیش دەتوانن ڤیزاى وڵاتى چین وەربگرن".
هاوکات سووی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق لەکاتی پێشکێشکردنی گوتارێک گوتی، کردنەوەی ئەم بەشە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لەنێوان چین و هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment