سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە ساڵيادى كارەساتى يەكى شوبات پەيامێكى بڵاوكردەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، لە ساڵيادى كارەساتى يەكى شوباتى (2004) جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە يادى يەكى شوبات بكرێت بە هەوێنى يەكڕيزيى و يەكتر قبووڵكردن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (يەك/شوباتى/2024) سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە يادى (20) ساڵەى كارەساتى يەكى شوباتى (2004) لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەيسبووك پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى پەيامەكەى هاتووە، "با يادى شه‌هيدان كه‌ پۆلێك سه‌ركرده‌ و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه‌ ئامانجى تاوانێكى ڕه‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان."

دەقى پەيامى سەرۆك نێچيرڤان بارزانى

ئه‌مڕۆ به‌ شكۆوه‌ يادى هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هيدانى نه‌مرى يه‌كى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين. 

با يادى شه‌هيدان كه‌ پۆلێك سه‌ركرده‌ و كاديرى ديار و به‌تواناى پارتى و يه‌كێتى و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ و خه‌ڵكى كوردستان بوون و كرانه‌ ئامانجى تاوانێكى ڕه‌شى تيرۆرستى، بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ خزمه‌تكردنى باشترى ئێستا و داهاتووى گه‌ل و نيشتمان. 

دروود بۆ ياد و گيانى شه‌هيدانى يه‌كى شوبات و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان. گيانيان شاد و ياديان هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین