شاندی سەرۆکایەتی لەگەڵ ژمارەیەک سیناتۆر و کۆنگرێسمان کۆبوونەوە
نوچەنێت:
ڕۆژی چوارشەممە (حەوتی شوبات/2024) لە بەردەوامیی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، شاندی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بە جیا لەگەڵ ھەر یەکە لە سیناتۆر بیڵ ھاگەرتی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سینات، مایک تێرنەر، سەرۆکی لیژنەی ھەواڵگری لە ئەنجومەنی نوێنەران، سیناتۆر تێد بەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری سەربازی لە سینات، سیناتۆر جۆ مەنچین، ئەندامی لیژنەی کاروباری سەربازی لە سینات، سیناتۆر کریس ڤان ھۆڵن، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە سینات و سیناتۆر جۆنی ئێرنست، ئەندامی لیژنەی کاروباری سەربازی لە سینات، کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەکانیاندا، شاندی سەرۆکایەتی دۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و عێراقیان خستەڕوو، ھەروەھا "دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە"، گفتوگۆیان کرد.
لە کۆبوونەوەکاندا کۆنگرێسی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە و "ستایشی دۆستایەتی و ھاوبەشیی ھەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئەمەریکا کرد و بە گرنگەوە باسی ئازادیی ئایینی و پێکەوەژیانی پێکھاتە جیاکانی لە ھەرێمی کوردستان کرد و کولتووری فرەیی و ھەمەڕەنگی لە ھەرێمی کوردستان"، بەرز نرخاند.
لە بەشێکی ڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، تاوتوێکردنی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر و لێکەوتەکانی، لایەنێکی دیکەی دیدار و کۆبوونەوەکان بوو، بۆ ئێوارەش شاندی سەرۆکایەتی، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، بانگھێشتی خوانێک کرا کە لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمەریکییەوە بۆ شاندەکە ساز کرابوو.
شاندەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فەوزی ھەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی، لە فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی پێک دێت و تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، یاوەرییان دەکات.





.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment