سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نووسه‌ران ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە يادى (54) ساڵەى دامەزراندنى يەكێتى نووسەران پەيامێكى ئاراستەى ئەندامانى ئەو ئەو يەكێتييە كرد.

شەممە (10/ شوبات/ 2024) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پيرۆزبايى لە يەكێتى نووسەران كرد، لە بەشێكى پەيامەكەى هاتووە، " نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌ميشه‌ بۆ هۆشيارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆريان كردووه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌واميان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى داوه‌."

دەقى پەيامى سەرۆك نێچيرڤان بارزانى:

له‌ يادى په‌نجا و چوار ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورددا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم. به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان بۆ بره‌ودان به‌ زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم.

نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌ميشه‌ بۆ هۆشيارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ڕه‌نج و خزمه‌تێكى زۆريان كردووه‌ و هه‌وڵى به‌رده‌واميان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى داوه‌.

سڵاو له‌ گيان و يادى ئه‌و كه‌ڵه‌ نووسه‌رانه‌ى به‌ خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانيان هه‌ميشه‌ له‌ بيرى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ و به‌ ڕێزه‌وه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/2/10

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین