سه‌رۆك نێچیرڤان: پێویستە هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عێراق پارێزراو بن
نوچەنێت:
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "هه‌ردوولا داكۆكییان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و عێراق له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژیى نێوانیاندا كرده‌وه و باسیان له به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و كاردانه‌وه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى كرد."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى سێناتى ئه‌مه‌ریكا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى "پێویسته ئاساییش و سه‌لامه‌تیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له عێراق پارێزراو بن و ڕێگه نه‌درێت گرووپه چه‌كداره‌كان ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سه‌روه‌ریى وڵات بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه."
هەروەها ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "شانده‌كه به‌رده‌وامیى پشتگیریى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان دووپات كرده‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى كۆنگرێس و سێناتى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى."
ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment