سەرۆک وەزیرانى عێراق سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ده‌کات کوردستانی

نوچه‌ نێت

محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا بە بۆنەى کۆچى دوایى زەکیا مەلا مستەفا بارزانى سەرەخۆشى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/ شوبات/ 2024) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵییه‌وه‌ پێگه‌یشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سوودانى بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی خاتوو زه‌کیا مسته‌فا بارزانی، سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی بارزانی کرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ هاوبه‌شیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی له‌ خه‌م و پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین