راکان جبووری دادگايى دەکرێت کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، راکان جبووری پارێزگای سەپێندراوی کەرکووك و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تر شارەکە، به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.

ئەمرۆ پێنجشەمە ١٥ ی نیسان، دەستەى دەستپاکى عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتى گەندەڵی کردن و زیانگەیاندن بەموڵکى گشتى،  چه‌ند به‌رپرسێكى كه‌ركووك ده‌درێنه‌ دادگا.

كه‌ جگه‌ له‌ راكان سه‌عید جبوورى پارێزگارى كه‌ركووك هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ئه‌ندازیارى و به‌رپرسى پێشووى به‌شى ژمێریارى پارێزگاى كه‌ركووك تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵییان ئاراسته‌ ده‌كرێت.

له‌ دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 راكان جبوورى كراوه‌ته‌ پارێزگارى شارى كه‌ركووك و جیا له‌ گه‌نده‌ڵى به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌ به‌رپرسانى كورد له‌ پۆسته‌كان دوور ده‌خاته‌وه‌ و زه‌ویوزارى جووتیاره‌ كورده‌كان به‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ده‌دات.

له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق راكان جبوورى بووه‌ته‌ په‌رله‌مانتار و كه‌چى تا ئێستا سوێندى یاسایى نه‌خواردووه‌ و به‌شدارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ناكات و لێپێچینه‌وه‌یشى له‌گه‌ڵ ناكرێت.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە