یەکەم نوسەر و شاعیر لە مێژوودا
نوچەنێت: ئافرەتان
ئێنهێدوئانا، باوکی ناوی سارگۆنی گەورە و دایکی ناوی تاشلولتوم بوو، هەروەها خوشکی ریموش و منیشتوشو بوو. لە رووی ئەدەب و مێژووەوە، زانایان ئەو بە کۆنترین ژنە نووسەر و شاعیری دەزانن، بەرزترین پلەی قەشەیی لە هەزارەی سێیەمی پێش زایین لەلایەن باوکی، سارگۆن ئەکەدی پێدراوە.
دوای ئەوەی باوکی سەرکەوتوو بوو لە دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتی ئەکەد، وەک قەشەی پەرستگا و زیگوراتی ئور، کە تایبەت بوو بە پەرستنی ئینانا دەستنیشانکراوە.
نوسینەکانی لەسەر لە سەر خواوەندی ئینانا بووەو سەبارەت بە قوڵبوونەوە لە تەوەری خۆشەویستی و دەسەڵات و ڕۆحیانەتدا نوسیویەتی. نوسینەکانی لەسەر لولە گڵییەکان نوسیوە. ئەم ژنە نوسەرە لە ماوەی کاهینایەتییەکەیدا لە زیگورات ئور، چەندین شیعری بۆ ستایشکردنی ئینانا هەیە. بۆیە وەک یەکەم شاعیری تۆمارکراو لە مێژوودا ناوی دەبرێت.
ئەم ژنە نوسەرە جیا لە نوسینی ستایش و دوعا لەسەر لولو گڵینەکان، وەک سەرۆک قەشە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ڕێوڕەسمە ئاینییەکان و لە بەشدارە ئەدەبییەکانیشدا يێزی زۆری لێگیراوە.
ئێنهێندوئانا، دوای مردنی لە گۆڕەکەی لە تەنیشت زیگوراتی ئور لە سۆمەر بە خاک سپێردراوە. لە شیعرە بەناوبانگەکانی دەتوانرێ "نین مه سار را" یان شیعری ستایشی ئینانا و "ئینین ساگوررا" یان خانمی گەورەی دڵ ناو ببرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment