لە ٦٠٪ ی دانیشتووانی هەولێر کارتی دەنگدانیان نوێ کردۆتەوە کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

ئەحمەد مازن، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە ٦٠٪ی دەنگدەران له‌هه‌ولێر کارتەکانی دەنگدانیان نوێ کردۆتەوە.

ئەمرۆ پێنجشەمە ١٥ی نیسان، ئەحمەد مازن، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە ٦٠٪ ی دەنگدەرانی هەولێر کارتەکانی دەنگدانیان تازە کردۆتووە، دوای زیاتر لەچوار مانگ لە كردنەوەی دەرگای بنکەکانی كۆمسیۆن بۆ تازەکردنەوەی كارتی دەنگدان.

ئەحمەد مازن، لە بەشێکی تری قسەکانی رایگەیاندووه‌ ،'' ژمارەی دەنگدەرانی سنووری هەولێر دەگاتە یەك ملیۆن و238هەزار دەنگدەر، بەلەدایكبوانی ساڵانی ( 2001 و 2002 و 2003)وە، هەروەك لەو پارێزگایە 53  بنكەی تۆماكردن هەیە بەسەر ناوچەكان دابەشكراوە، بۆ ئاوارەكان 37 بنكە تەرخانكراوە، شەش بنكەش بۆ هێزە ئەمنیەكان‌و یەك بنكەش بۆ خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی دانیشتوانی هەولێر دیاریكراوە."

بریارە هەڵبژاردنی پێش وەختە پەرلەمانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی"ئۆكتۆبه‌رى" ئه‌مساڵ بەرێوە بچێت، حکومەتی عێراق کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە پێویستە دەنگدەران کارتی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین