یەکەم کچە پزیشکی کورد لە عیراق دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت-ئافرەتان

دکتۆرە سانیحە ئەمین زەکی بەگ یەکەم کچە پزیشکی کورد لە عێراق، کچی مێژوونوسی کورد ئەمین زەکی بەگی مێژوونووس بووە.

 د.سانیحە ئەمین زەکی بەگ، کچی خوالێخۆشبوو ئەمین زەکی بەگە، ئەمین زەکی بەگ ناوێکی پڕشنگدارە لە مێژووی عێراق و کوردستان و یەکێک بووە لە ئەفسەرانی سوپا لە ساڵی 1920لە شاری بەغدا لەدایک بووە . دەرچووی دواناوەندی مەرکەزی بەغدایە .

دکتۆرە سانیحە ئەمین زەکی بەگ، لە کۆلێژی پزیشکی بەغدا، وەک یەکەم موسوڵمان وەرگیراوە.لە ساڵی 1944دەرچووە. هاوسەرگیری لەگەڵ ئیحسان رەفعەت، کردووە کە کە ئەفسەربووە لە ڕیزەکانی سوپای عێراق. دوای دەرچوونی هەر لە کۆلێژی بەغدا دەستی بە کار کردووە.

خوێندنی باڵای لە بەشی (مفردات القلب )تەواوکردووە و بە (M.S.C)ھاوسونگ کراوە و لێکۆلینەوەی لەسەر (راھاتن لەسەر ھۆشبەرەکان ) بڵاوکردۆتەوە. مامۆستاو وانەبێژی (مفردات القلب ) بووە لە کۆلێژی فارماکۆلوژی (زانستی داو و دەرمانی پزیشکی ). لە ساڵی 1972  بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە لەندەن.

لەساڵی 1976 خانەنشینکراوەو, وەکو مامۆستای بەشدار لەگەڵ د.یۆرکستۆن لە نەخۆشخانەی (FRIEN HOSPITAL ) بۆ نەخۆشییە دەرونییەکان کاری کردووە . بۆ ماوەی شەش ساڵ کاری لەسەر نەخۆشییەکانی ( شیزۆفرینیا )کردووە و حەوت لێکۆڵینەوەشی لەسەر ئەو نەخۆشییە لە گۆڤارە پزیشکییەکانی بەریتانیاو سوید بڵاوکردۆتەوە .

 پێنج ساڵ خزمەت و کاری پزیشکی لە شانشینی عەرەبی سعودیە کردووە .پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەرونییەکان بووە لە نەخۆشخانەی مەلیک فەھدی سەربازی .ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی عێراق و لقی ژنانی کۆمەڵەی مانگی سوور و منداڵانی کەمئەندام و دەورانی زانکۆ بووە . تا کۆتایی ژیانی لە بەریتانیا ژیاوە. لە ساڵی 2017 ژیانئاوایی کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین