لە ساڵی 2023، 122 ئافرەت کوژراون دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

بەپێی ڕاپۆرتێک، لە ساڵی 2023 ،22 ئافرەت لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون و 325 چالاکی ژنان دەستگیراکراون.

ئەمڕۆ (3/ ئادار/2024) ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە، کە لە ساڵی 2023 پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی ئافرەتان زۆربووە.  لانیکەم 122 حاڵەت کوشتنی ئافرەتان لە شارە جیاجیاکانی ئێران تۆمار کراوە، کە 60 حاڵەتیان لەلایەن ھاوسەرەکانیانەوە کوژراون و 39 حاڵەتیان بە پاساوی شەرەف کوژراون، بکوژی بەشێک لە کوژراوەکان ھاوسەری پێشوویان یان خێزانەکانییان بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، 15ئافرەت لەوانەی ساڵی 2023 لەسێدارە دراون، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزاکەیان بۆ دەرکراوە. یەک ئافرەت بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و سێ ئافرەتیش بە تۆمەتی تێوەگلان لە بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دراون.

هەروەها325 چالاکوانی ئافرەت لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و لە نێویاندا 147 ئافرەت، سزای زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانیان بۆ دەرکراوە. لە نێو ئافرەتە دەستگیرکراوەکاندا، 92کەسیان کوردبوون، کە دەکاتە 28.5%ی کۆی ئافرەتە دەستگیرکراوەکانی ئێران، لانیکەم 52 ئافرەتی چالاکوانی بەھاییەکان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی ھەنگاو زۆرترین چالاکانی ئافرەت کە لە ساڵی 2023 دەستگیرکراون لە شاری تاران بوون، پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان بە دەستگیرکردنی 36 ئافرەت لە پلەی دووەم دێت، ھەروەھا لە سەقز 13 ئافرەت و لە بۆکان حەوت ئافرەت و لە ئیلام پێنج ئافرەتی دیکەی کورد دەستگیرکراون.

کۆماری ئیسلامی ئێران، لە درێژەی پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر بە مافەکانی ئافرەتان، 18کچە قوتابی، 17خانمە میدیاکار و 10 ھونەرمەند و ئەکتەر و حەوت مامۆستای ئافرەت بە تۆمەتی جیاواز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

سەبارەت بە ئامارەکانی ساڵی2023لە کوشتنی ئافرەتان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، 122 حاڵەت کوشتنی ئافرەتان لە شارە جیاجیاکانی ئێران لە ساڵی 2023تۆمار کراوە، کە 60 حاڵەتیان لەلایەن ھاوسەرەکانیانەوە کوژراون و 39 حاڵەتیان بە پاساوی شەرەف بووە، بەشێک لە کوژراوەکان لەلایەن ھاوسەرانی پێشوویان یان خانەوادەکانیان کوژران.

بەربڵاوترین ئەو تاوانانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرامبەر بە ئافرەتان دەکرێت، یاسای حیجابی زۆرەملێیە کە لە ماوەی دووساڵی ڕابردوودا دووکچی گەنج بە تۆمەتی تەواونەکردنی حیجابی ئیسلامی کورژران، ئەمەش بووە هۆی تەشەنەکردنی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو یاسایەو ئەنجامدانی خۆپیشاندان کە بووە هۆکی ئەوەی هەزاران ئافرەتی گەنج و بەتەمەن زیندانیبکرێن و ئەشکەنجە بدرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین