یونسێف هۆشداری لە بارەی زیادبوونی ڕێژەی خەتەنەکردن دەدات دیمانە و راپۆرت
ڕێکخراوی یونسێف، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان ڕایگەیاند: ڕێژەی خەتەنەکردنی کچانی منداڵ لە ماوەی هەشت ساڵدا %15 زیادیکردووە.

ئەمڕۆ هەینی (8/ئادار/2024) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، ڕێکخراوی یونسێف ڕاپۆرتێکی لە بارەی خەتەنەکردنی کچانەوە بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ژمارەی ژنانی قوربانی خەتەنەکردن لە سەرانسەری جیهان، بە 230 ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت.

ڕێکخراوی یونسێف هۆشداری دەدات لەوەی کە (وێڕای کارکردن لەسەر زیان و مەترسییەکانی خەتەنەکردن لە هەندێک وڵات ژمارەی خەتەنەکردنی ژنان لە ساڵی 2016ەوە 15% زیادی کردووە.

کلۆدیا کوپا، نووسەری سەرەکی راپۆرتی یونیسێف، بۆ خەتەنەکردنی ژنان، رۆژی پێنج شەممە 7ی ئادار نووسیویەتی(ژمارەی کچانی خەتەنەکراو زیادیکردووە. لەو کۆمەڵگایانەی خەتەنەی کچان دەکرێن، ئەم کارە وەک مەراسیمێکی پێویست بە ئامانجی پاراستنی داوێن پاکی کچان سەیر دەکرێت. 

ڕێکخراوی یۆنیسێف ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە بە گوێرەی ڕاپرسییەکە، کە لە 31 وڵاتدا کە ئەم کردەوە لەناویاندا دەکرێت رایگەیاندووە: لە ئەفریقا 144 ملیۆن، ئاسیا 80 ملیۆن و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 6 ملیۆن ژن قوربانی نەریتی خەتەنەکردنن.

بەم پێیە 60% لە حاڵەتەکانی خەتەنەکردنی مێینە لە ئەفریقا روودەدات. ئەو خشتەیەی کە یونیسێف لەم ئامارانە ئامادەی کردووە، دەریدەخات کە زۆرترین حاڵەتی خەتەنەکردنی مێینە لە سۆماڵ و کەمترین حاڵەتیش لە لە ئۆگەندا ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین