د.جوان: لە هەندێ حاڵەتدا هەراسانکردن دەبێتە هۆکاری خۆکووشتن دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.جوان بەهادین مەردۆخی، مامۆستای بەشی پەروەردەو دەروونزانی لە زانکۆی کۆیە، لە گفتوگۆیەکی نوچەنێت سەبارەت بە هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی و چۆنێتی ڕێگریکردن لەم هەراسانکردنە دەڵێت: دەتوانن بە چەند قۆناخێک خانمان خۆیان لە هەراسانکردن بپارێزن، یەک لەو هەنگاوانە بلۆککردنی کەسی هەراسانکارە. هەروەها پەنابردنە بۆ بەر دادگا و یاسا.

نوچەنێت: هەراسانکردنى ئەلیکترۆنى  چییە؟

د.جوان: دیاردەى هەراسانکردن، دیاردەیەکى کۆنە. هەر لە کۆنەوە مرۆڤەکان بەمەبەستى زیان گەیاندن و ئەنجامدانى توندوتیژى لەبەرامبەر یەکتر،ئەنجامیان داوە. لەگەڵ گەشەسەندنى تەکنەلۆژیادا ئەم دیاردەیە شێوازێکى نوێى وەرگرت و و لە ژیانى ئاساییەوە گواسترایەوە بۆ نێو جیهانی گریمانەیى تەکنەلۆژیاى سەردەم، بەجۆرێک بووەتە بەشێکى گەورە لەنێو بابەتەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەراسانکردنى ئەلیکترۆنى هەموو ئەو  ئەو ڕەفتارە تاوانکاریانە دەگرێتەوە کە ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەى بەکارهێنانى ئامرازەکانى پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیاى سەردەم بەمەبەستى پێشێلکارى لە ژیانى تایبەتى کەسانى دیکە و ئەنجامدانى تاوانەکانى (گاڵتەپێکردن و سوکایەتى پێکردن و ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەى زانیارى نادروست و هتد..).

هەراسانکردنى ئەلیکترۆنى هەموو ئەو  ئەو ڕەفتارە تاوانکاریانە دەگرێتەوە کە ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەى بەکارهێنانى ئامرازەکانى پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیاى سەردەم 

بەهۆى بەرفراوانبونى مەوداى بەکارهێنانەکانى بوارى تەکنەلۆژی سەردەم  هەراسانکردنى ئەلیکترۆنیش بوەتە یەکێک لە گرفتە نوێ و زۆر و باوەکانى سەردەم، کە کاریگەری نەرێنى هەیە  لەسەر دەرووندروستى تاکەکان و دەرئەنجامى زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە لەسەر ئاستى تاکەکەس و کۆمەڵگا ، جگە لەوەش هەراسانکردنى ئەلکترۆنى دەبێتەهۆى چەندین گرفتى کۆمەڵایەتى کە ژیانى تاکەکان دەخاتە نێو مەترسییەوە و لەهەندێک لە کۆمەڵگەکاندا مەترسییەکەى دەگاتە ئاستى لەناوچوون و مردنى کەسەکان. 

نوچەنێت: کاریگەرییەکانى هەراسانکردنى ئەلیکترۆنى چین؟

د.جوان:هەراسانکردنى ئەلیکترۆنى چەندین لێکەوتەى نەرێنى دەبێت لەسەر کەسانى هەراسانکراو، وەک: تێکدانى بارى دەروونى تاک، بەجۆرێک کە هەست بەکەمى بکات و بڕواى بەخۆى نەمێنێت. هەندێجار دەبێتەهۆى بڕیارى خۆکوشتن و بىِ بەهابوونى ژیان لەلاى کەسانى هەراسانکراو و دروستبوونى بێ ڕێزى لەنێو ئەندامانى کۆمەڵگە، هەروەها دواکەوتنى ئەکادیمى لەلاى فێرخوازان  ودروستبوونى تاوان لە نێو کۆمەڵگا و دروستبوونى هەست بە نامۆبوون لەلاى کەسانى هەراسانکراو و خۆ بە ئەندام نەبوون لە نێو کۆمەڵگاکەى و دروستبوونى کێشەى کۆمەڵایەتى.

هەندێجار دەبێتەهۆى بڕیارى خۆکوشتن و بىِ بەهابوونى ژیان لەلاى کەسانى هەراسانکراو و دروستبوونى بێ ڕێزى لەنێو ئەندامانى کۆمەڵگە

نوچەنێت: هۆكارەكانى ئەنجامدانى هەراسانكردنى ئەلیكترۆنی چییە؟

ئەو كەسانەى كە ئەم رِەفتارە ئەنجام دەدەن كەسانێكى دەروون نەخۆش و توندو تیژن. سانایی بەكارهێنانى ئامێرە ئەلكترۆنیەكان ئەم كارەى سانا كردووە و لەلایەكى دیكەوە یاسایەكى تۆكمە نییە بۆ پاراستنى مافی بەكارهێنەران.

نوچەنێت: كام ڕەگەز زیاتر دووچارى ئەم جۆرە تاوانە دەبنەوە؟

د.جوان: ئەگەرچى ژمارەیەكى دیاریكراو لەبەردەستدا نییە ، بەڵام بە پێى ئەوەى كە لە كۆمەڵگادا دەیبینین زیاتر ئافرەتان  ئەم تاوانەیان لە بەرامبەردا دەكرێت.

ئەو كەسانەى كە ئەم رِەفتارە ئەنجام دەدەن كەسانێكى دەروون نەخۆش و توندو تیژن

نوچەنێت: بۆچى ئەم جۆرە تاوانە زیاتر بەرامبەر ئافرەتان ئەنجام دەدرێت؟

د.جوان: ئەم رِەفتارە شەرِانگێزییە مەودایەكى كۆمەڵایەتى هەیە. ئەویش تەماشاكردنى رِەگەزی مێینەیە وەك نێچیرێكى ئاسان بۆ بێزاركردن و پێشێلكردنى مافەكانى، بۆیە ئەو كەسەى كە ئەم تاوانە ئەنجام دەدات، ئەگەر لە ژیانى ئاساییدا زیانێكى جەستەیی بگەیەنێتە ئافرەتان، ئەوا لە دونیاى گریمانەییدا بە كۆمێنت و پۆستى ناشیاو پەلامارى ڕەگەزى مێیینە دەدات و زیانیان پێ دەگەیەنێت.

نوچەنێت: ئافرەتان چۆن خۆیان لە هەراسانكردن بپارێزن؟

د.جوان: یەكەمجار پێویستە ئافرەتان لەرِووى دەروونییەوە هەست بە كەمى نەكەن و وابزانن خەتاى خۆیانە، بەڵكو بزانن كە پەیوەستە بە ئاستى نزمى هۆشیارى كەسی هەراسانكار ، دواتر چەند رِێگایەكى كردەیی هەیە ئەویش بلۆككردنى كەسەكە و ئاگاداركردنەوەى خێزان ، دواتر لەكاتى پێویستدا پەنا ببرێتە بەر یاسا و دادگاكان.

نوچەنێت: پێتوایە رێژەى هەراسانكردنى ئەلكترۆنى لە كۆمەڵگاى ئێمەدا لە چی ئاستێكدایە؟ 

د.جوان: پێموایە رِێژەیەكى زۆر لەم تاوانە ئەنجام دەدرێت، چونكە هەموان دەزانین وەك ئامێر بەكارى بهێنین بەڵام ئەتەكێتى بەكارهێنان لەلاى هەموان نییە و ژمارەى ئەو سكاڵایانەى كە تۆماردەكرێن لەبارەى ئەم جۆرە تاوانە زۆر لەوە زیاترە كە لە ژیانى رِۆژانەدا ڕوودەدەن.

ژمارەى ئەو سكاڵایانەى كە تۆماردەكرێن لەبارەى ئەم جۆرە تاوانە زۆر لەوە زیاترە كە لە ژیانى رِۆژانەدا ڕوودەدەن

نوچەنێت: دووبارە چۆن ڕێگری لەم تاوانە دەكرێت؟

د.جوان: دەكرێت بڵێین بە دوولایەنى سەرەكى: لایەنێكیان نافەرمییە كە پەروەردەكردنى تاكى گونجاو بۆ نێو كۆمەڵگە و لایەنى دیكەى فەرمى ، ئەویش لیژنەى یاسایی پەرلەمان بە پرۆژەیاسایەک دابڕێژێت سەبارەت بە تاوانەکانى بەکارهێنانى میدیاى نوێ، کە مافی  تاکى تیادا پارێزراوبێت، هەروەها دانانى ناوەندى تایبەت بە فلتەرکردنى بابەتەکانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن وەزارەتى ڕۆشنبیریەوە، لەلایەكى دیكەوە لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە بابەتێک وەک وانە و پەرتوکى خوێندن هەبێت کە تایبەت بە مۆراڵ و بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بابەتێکى سەرەکى بێت و هەروەها لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە سیمینارى تایبەت بۆ مامۆستایان و فێرخوازان و دایبابان ئەنجامبدرێت بۆ چۆنێتى بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین