د. دلۆڤان محەمەد: هیچ حاڵەتێکى خوێن مەین بەهۆى ڤاکسینەوە لە هەولێر رووینەداوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر ڕاگەیاند، لە شارى هەولێر هاووڵاتییەکى زۆر ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنى ڤاکسین، بەڵام ئێستا ژەمە ڤاکسینى پێویستمان لە بەردەستدا نییە.

د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، تائێستا ئه‌و ڕێژه‌ ڤاکسینه‌ی که‌ گه‌یشتووه‌تە هەولێر بەشی لە 1% ی دانیشتوانی هه‌ولێره‌ چونکه‌ هه‌ولێر نزیکه‌ی 2 ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی که‌هاتووه‌ تائێستا 19 هه‌زار و 500 واته‌ نزیکه‌ 20 هه‌زاره‌.

دەربارەى کاریگەرى خراپى  ڤاکسینەکە لەسەر مرۆڤ، بەڕێوەبەرى تەندروستى هەولێر دەڵێت، نه‌خێر خوێن مه‌یین ڕووینه‌داوه‌ له‌ هیچ که‌سێک تاوه‌کو ئێستا، لیژنه‌یه‌کی زانستی تایبه‌تیشمان دروستکردووه‌ له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌رحاڵه‌تێک هه‌بێت.

هەروەها د. دلۆڤان محەممەد دەشڵێت، بڕیاره‌ تاکۆتایی 2021، 20% ی دانیشتوانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڤاکسینیان وه‌رگرتبێت به‌مانای ئه‌وه‌ی که‌ له‌و پێنج شه‌ش مانگه‌ی داهاتوو پێویسته‌ لە 19% ی تر بگاته‌ هه‌رێمی کوردستانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین